Home بیروڕاهەوڵەکانی رژێمی دیکتاتۆریی ئێران بۆ مانەوە لە دەسەڵات

هەوڵەکانی رژێمی دیکتاتۆریی ئێران بۆ مانەوە لە دەسەڵات

by admin
0 کۆمێنتەکان 9 بینینەکان

عەبدولڕەحمان گەورکی: 
لە کاتێکدا جیهان چاوی بڕیوەتە چارەنووسی «شەڕی دەرەکی لەگەڵ رژێمی ئێران» یان بەردەوامبوونی «ئاگر‌بەست»، بەرخۆدانی ئێران سەرقاڵی بەرەوپێشبردنی ستراتیژی رووخاندنی رژێمی مەزهەبیی ئێران و پەرەپێدانی و قووڵکردنەوەی چالاکیی هێزەکانی خۆیەتی لە ناوخۆی ئێراندا. چونکە بەرخۆدانی ئێران باوەڕی وایە چارەسەری راستەقینەی کێشەی ئێران، نە سازشکردنە لەگەڵ دیکتاتۆری و نە شەڕی دەرەکییە لە دژی ئەم رژێمە. چارەسەری سێیەم، واتە رووخاندنی دیکتاتۆریی مەزهەبیی بەدەستی خەڵک و بەرخۆدانی ئێران، دروستترین، باشترین و کردەیی‌ترین هەنگاوە لە پەیوەندی لەگەڵ رووداوەکانی ئێراندا.
گەرچی مەیدانی سەرەکیی خەبات بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری لە ئێران، ناوخاکی ئێران بووە بە ئێستاشەوە، بەڵام بەرخۆدانی ئێران لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێرانیشدا، چالاکییەکانی خۆی پەرە پێداوە بۆ ئاراستەکردنی بیر و رای گشتی بەرەو رووخاندنی دیکتاتۆرییەتی مەزهەبی. لە ئەمریکاوە بۆ ئەورووپا و تا ئاستی ناوچەکە و وڵاتانی عەرەبی. چونکە رووخاندنی دیکتاتۆری لە ئێران تەواوەتێکە لە پرۆسەی بەرەوپێشبردنی ستراتیژی و توانا و ئامادەیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
مەحکومکردنی لەسێدارەدانی زیندانییەکان لەلایەن رژێمی ئێرانەوە، ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی و باسکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵک، لە بابەتە سەرەکییەکانن کە بەرخۆدانی ئێران سەرنجی خۆی لەسەریان چڕ کردووەتەوە.
شەڕی سەرەکی لە ئێران!
ئەنجامەکانی ئاگربەست یان بەردەوامبوونی شەڕ، سێبەری خستووەتە سەر چارەنووسی خەڵکی ئێران و شەڕی سەرەکی لە ئێران لە بەرچاوان دوور خستووەتەوە. لە کاتێکدا نە ئاگربەست و نە بەردەوامبوونی شەڕی دەرەکی، هیچ کامیان چارەسەرێک نەبوون بۆ ئێران بە ئێستایشەوە. «شەڕی سەرەکی لەنێوان رژێمی دەسەڵاتدار و خەڵکی ئێراندایە». ئەم خەباتە لە ٤٥ ساڵ پێشەوە دەستی پێکردووە و ئەمڕۆ لە راپەڕینە بەردەوامەکانی خەڵکی ئێراندا و لە چالاکییەکانی (ناوەندەکانی شۆڕش)دا بەردەوامە.
خەڵکی ئێران چەندین جار رایانگەیاندووە کە پێویستیان بە کۆمارێک هەیە کە لێکجیاکردنەوەی ئایین و دەوڵەت، یەکسانبوونی ژن و پیاو، خۆبەڕێوەبردنی نەتەوەکان و گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی دیموکراتیکی تێدا بێت کە بە گۆڕینی ئەم رژێمەی ئێستاکە بەدی دێت. ئەمە، ئەو ئاسۆیەیە کە (ئەنجوومەنی نیشتمانیی بەرخۆدانی ئێران) نوێنەرایەتی دەکات. لە بەرامبەردا، پاشماوەکانی رژێم دەیانەوێت حکومەتەکەی خۆیان لە فەوتان نەجات بدەن. ئەم رژێمە، ئێستا شەڕی دەرەکی بەکار دەهێنێت بۆ شاردنەوەی دۆخی خراپی ناوخۆ. بە تایبەت کە دۆخی لەرزۆکی وەلی فەقیهی نوێی، بووەتە هۆی زیادبوونی ناکۆکی لە نێوان باڵ و بۆندەکانی ناو حکومەت.
لەسێدارەدان بۆ لەسەر پێ هێشتنەوەی رژێم
ڕژیمی خوێنڕێژی ئێران لە گەرماوگەرمی شەڕی دەرەکیدا و لە سەردەمی بە ناوی «ئاگربەست»دا لە هەفتەکانی رابردوودا، لە سێدارەدانی زیندانیان و دەستبەسەرکراوانی راپەڕینی زیاد کردووە. دەزگای دادوەریی رژێم دەیەوێت پاکتاوی خوێناوی لە زیندانەکاندا ئەنجام بدات. روونە کە ئەم لە سێدارەدانانەی رۆژانە، بەهۆی ترسە لە خەڵکی ئێران و راپەڕینەکانیاندا. بەڵام نەیتوانیوە و ناتوانێت خەڵکی تووڕە بترسێنێت.
ئێستا لە ئێران سێ راستی هەیە:
یەکەم: دیکتاتۆریی مەزهەبی و شەڕفرۆشی ئێران دوژمنی خەڵکی ئێرانە و مانەوەی ئەم رژێمە مەترسییەکی هەمیشەییە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی جیهانی.
دووەم: وەڵامی ئەم حکومەتە هیچ شتێک نییە جگە لە رووخاندنی.
سێیەم: رووخاندنی ئەم رژێمە تەنها بە رێگای راپەڕینی خەڵک و بەرخۆدانی رێکخراوی خەڵکی ئێرانەوە دەکرێت کە ناوەندەکانی شۆڕش، تەوەری سەرەکییە تیایدا.
گەنجانی ئێرانی لە ریزی پێشەوەی خەباتدان لە دژی دیکتاتۆری
گەنجانی ئێرانی لە ریزی پێشەوەی خەباتدان لە دژی دیکتاتۆری. چاوخشانێک بەسەر شەهیدانی تازەی خەڵکی ئێراندا بە باشی ئەم راستییە دەردەخات. زۆربەی ئەوانەی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە کوژراون، لە نەوەی گەنجی ئێرانی بوون. هەروەها ئەم راستییەش دەردەخات کە نەوەی گەنج زیاتر لە هەمووان، خوازیاری گۆڕینی رژێمن. ئەو گەنجانە، زۆربەیان لە ناوەندەکانی شۆڕشێ سەر بە موقاومەتی ئێران رێک خراون و لە بەرامبەر ئەم رژێمە و هێزە سەرکوتکەرەکانیدا وەستاون.
بەسە سەیری دەیان هەزار گەنجی شۆڕشگێڕی دەستبەسەرکراو لە راپەڕینی مانگی بەفرانبار بکرێت کە شەڕڤانانی ئەم مەیدانەن. هەروەها سەیری (630) هێرشی ناوەندەکانی شۆڕش بکرێت بۆ سەر ناوەندەکانی رژێمی ئێران کە لە ماوەی راپەڕینی مانگی بەفرانباری ساڵی رابردوودا (سەرەتای ساڵی تازەی زایینی) روویدا. بیرمان نەچێت کە سەر لە بەیانیی رۆژی ٤ی رەشەمەی ساڵی رابردوو، چەند یەکەیەک لەم گەنجانە، کە (250) شەڕڤانی موجاهیدی لە خۆگرتبوو، بارەگای خامنەیی و گرنگترین ناوەندەکانی رژێم لە ئەمنترین شوێنی تارانیان کردە ئامانجی هێرشێکی هاوئاهەنگ. رژێمی ئێران لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانەدا لە ترس و دڵەڕاوکێدایە.
دژبەرانی گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە ئێران
رژیمی دیکتاتۆریی ئێستا، سازشکارانی رۆژئاوایی و بە تایبەت ئەوانەی «ئالتەرناتیڤێکی ساختە»یان لە پاشماوەکانی دیکتاتۆریی پاشایەتی دروست کردووە، لە دژبەرانی گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە ئێرانن. ئەوان لە بەرخۆدانی خەڵکی ئێران و بە تایبەت لە گەنجانی ئێرانی تۆقاون. چونکە دەیانەوێت دیکتاتۆری، بە هەر شێوەیەک بێت، لە ئێران بەردەوام بێت. پاشماوەکانی دیکتاتۆریی شا، بە تازەیی لە مانۆڤر و(رێژە)یەکدا بە جل و بەرگ و ئاڵای «ساواکی ئەشکەنجەدەری شا»وە لە شەقامەکانی ئەورووپا، دژایەتیی خۆیان بۆ خەڵکی ئێران بە ئاشکرا پیشان دا.
ئالتەرناتیڤی راستەقینەی رژێمی دیکتاتۆری
لە بەرامبەر رژێمی ویلایەتی فەقیهی لە ئێراندا، هەمیشە ئالتەرناتیڤێکی رێکخراو و چالاک لە دڵی وڵاتدا هەبووە بە ئێستایشەوە. ئەویش «ئەنجوومەنی نیشتمانیی بەرخۆدانی ئێران»ە. بە وتەی رێبەری بەرخۆدان، بەڕێز (مەسعوود رەجەوی)، بەرەنگاربوونەوەی خەڵک لە دژی رژێمە دیکتاتۆرییەکانی پێشوو و ئێستا، لە ماوەی دەیان ساڵدا و بۆ ئازادی و سەربەخۆیی، هەبووە و تا سەرکەوتنی شۆڕشی دیموکراتیک بەردەوام دەبێت.
وتەی کۆتایی
بڕیارە ئێرانییەکانی دەرەوەی ئێران لە رۆژی ٢٠ی ژوئەن ٢٠٢٦ لە پاریس (واتا 30ی جۆزەردانی ئەمساڵ) کۆ ببنەوە و بە دوور لە هات و هاواری کۆنەپەرستان و کۆلۆنیالیزم، ئەم راستییە بڵاو بکەنەوە کە شەڕی راستەقینە، لەنێوان خەڵکی ئێران و دیکتاتۆریدایە. هەروەها دەیانەوێت کۆمەڵگای جیهانی بانگهێشت بکەن بۆ ئەوەی لەسێدارەدانی زیندانیان و کوشتنی دژبەران لەلایەن رژێمی ئێرانەوە شەرمەزار بکەن و لە تەنیشت خەڵکی ئێران بووەستن. ئەوەش لە ناساندنی «حکومەتی کاتی»ی کۆماری دیموکراتیکەوە دەست پێدەکات.
***

لێدوانێک بەجێ بهێلە