نه‌ژاد عزیز سورمێ: 
مێژوو،
خوێـن و پێــكه‌نینی پـێدا دێ..
بـاران،
به سه‌مای گه‌رده‌لوول ده‌چێ
كه‌زی تاڤـگان ڕاده‌كێشێ..
زیخ و چه‌وی كانی و جـۆگان،
له گوێماندا گه‌وره بوون..
خه‌باتی دره‌خت،
دژی ئاسمانی بـێده‌نگ به‌رده‌وامه..
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش
په‌لـكه‌گیا
تاك تاك
سه‌ریان له ناو پووشدا
ده‌ردێـنن..
( مێـژوو..
خوێن و پێـكه‌نـین..
سه‌مای گه‌رده‌لوول..
خه‌باتی دره‌خت..)
هه‌میشه به نه‌خۆشیان بیـنیوین
خه‌ریكه ده‌مارمان
به ده‌رمانی ئێــكسپایه‌ر
ده‌ردێـنن..
په‌نجه‌مان،
چاوی بێدارمان
هه‌ڵده‌گـڵووفێ..
ئه‌ستێره،
به جل وبه‌رگی دڕاوه‌وه
ده‌رده‌كه‌ون
چیرۆكی (دونیای بێ شه‌ڕ) مان
بۆ ده‌گێڕنه‌وه..
( بـیـنـیـن..
ده‌مار..
ده‌رمانی ئێـكسپایه‌ر..
چاوی بێ‌دار.. )
شه‌ڕ نه‌یهـێشت
زمانمان بێـته گـۆ..
چـیا چه‌ند په‌نا بوو
نه‌فرین بوو..
كه‌س په‌یدا نه‌بوو بـڵێ :
پـاشا ڕووتـه.
( چیا..
شه‌ڕ..
نه‌فرین..
پاشای ڕووت.. )
هه‌ندێ جار
داگیرسانی ده‌نكه شقارته‌كه‌ی ده‌ستم
ملپـێـچی بازنه به‌ناوبانـگه‌كه‌م
به‌بیر دێنێـته‌وه
ئه‌وه‌ی له دێری دێره‌وه
ده‌مباته ئایینده‌یه‌ك
ته‌نیا له‌خۆی ده‌چێ..
( ده‌نكه شقارته..
بازنه‌ی به‌ناوبانگ..
دێری دێر..
ئاییـنده.. )
كه مه‌ستم
خۆم له خه‌نه‌به‌ندانی مه‌رگ
ده‌بـینمه‌وه
له هشیاریشمدا
چاو له‌و ڕه‌نگانه ده‌گـێڕم
هێز ده‌ده‌نه خۆر
سپێده ڕوون ده‌كه‌نه‌وه.
سازی ژێی پساو
به دیوار نا،
به ناخم هه‌ڵپه‌سێردراوه
ئاوازه له‌بیركراوه‌كانی،
ئاوازی نۆستالیژیای ناچاریـیه..
( خه‌نه‌به‌ندانی مه‌رگ..
هشیاری..
ساز..
نۆستالـیژیا.. )
كاژه‌كان
سه‌ره‌تاتكێ
له‌گه‌ڵ لووتكه‌دا ده‌كه‌ن
كاژه‌كان
چه‌تری گۆڕستانی
داگیركه‌رانن..
گیای هه‌ژار..
ڕۆخانه‌ی زیندانی..
شه‌وقی به‌فر..
پاڵـیان به (با)ی نوستوو داوه..
خه‌ون،
به كۆتوشه‌ڵوارێـكی پینه‌كراوه‌وه،
به‌ناو جه‌سته‌ی بنیساویاندا
دێ و ده‌چێ..
سه‌عات،
چیدی كات ناپـێوێ
مناڵان باڵداری
گه‌وره‌تر له شه‌ڕ
له‌سه‌ر تۆز و غوباری
كه‌ڵه‌كه‌بووی دیواران
ده‌كێشن..
ته‌وژم،
خۆیان به گێژه‌نا ئه‌ده‌ن..
گوڵی كه‌ناران،
بێ هه‌ست
بێ جووله
چروچیلكه‌یان به‌خۆیان
داداوه..
( سه‌ره‌تاتكێ..
چه‌تری گۆڕستان..
كۆتوشه‌ڵوار..
جه‌سته‌ی بنیساو.. )
ئاده‌می،
له‌وه‌ته‌ی له ئاوی زیندوو دابڕاون
ئینسانیه‌تیان لێ
داماڵـڕاوه
له نه‌شئه‌ی به‌تاڵـی
ئوتێـله بێ ئه‌ستێره‌كان
ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه..
له‌و ساوه
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین چه‌خماخه‌دا
پـێـیان ده‌ڵـێـین:
ته‌نێ ئێواره یا زه‌رده‌په‌ڕمان
بۆ ئازادكه‌ن
پـێده‌كه‌نن..
( ئیـنسانییه‌ت..
داماڵـین..
نه‌شئه‌ی به‌تاڵـی..
پێـكه‌نین.. )
نیشتمانی جه‌سته،
گه‌واڵه‌یه‌كی ناوه‌خت بوو
به‌سه‌ر بنمیچی سووتاومان..
ملیاره‌كانی به‌غدا،
كه زلـهێزه (مرۆڤدۆست)ـه نه‌دیتـكه‌كان
بۆ نه‌هه‌نگانییان هه‌ڵـڕشت
لافاویان ڕاماڵـی
گـۆڕستانیان ئاوه‌دان كردنه‌وه
له‌و ساوه،
له‌وێ
له كه‌ناره ئاولـێـبـڕاوه‌كانی
دیجله و فورات
باڵداری شووم
به ئاسمانی ڕوانینمان
دێن و ده‌چن
تـۆی ڕووتـبوون،
له كێـڵـگه‌ی پۆشته‌مان
ده‌چێـنن..
( نیشتمانی جه‌سته..
بنمیچی سووتاو..
باڵداری شووم..
تۆی ڕووتبوون.. )
ده‌بووایه
نوخشه‌ی لاسه‌نـگی
ڕه‌هایه‌تی لێ بده‌ین
ده‌بووایه
پـێشبینی په‌ژموورده‌یی
لق و چـڵی ده‌ره‌تان بكه‌ین
سه‌ربرده سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانمان
له كه‌لاوه‌ی
گونده وێرانه‌كانمان
كه ئاوی زیندوویان تـیا ون بوو
پاك كه‌ینه‌وه
ده‌بووایه بزانـین
به‌ری نـزار،
به‌و هه‌موو سڕه و شه‌خته‌به‌ندییه‌ی
بۆ ڕۆژێ گله‌یی
له خۆر نه‌كرد ؟
هه‌ناسه‌مان،
پـڕ به سییه‌كانمان نییه ؟
( نوخشه..
ده‌ره‌تان..
كه‌لاوه..
به‌ری نـزار.. )
تا چاو تیشكـیان لێ ده‌بووه‌وه
ساده بووین .. ساویلكه نا
مامۆستایانی نهێـنی،
ڕۆژانه
یادداشتی
تـاو و سێبه‌ریان ده‌نووسییه‌وه..
بایی خۆمان بووین..
سنگمان قه‌ڵغانی خه‌ونه‌كانمان بوو
كه هێشتا،
ئاودیوی سنوورانمان نه‌كردبوو
هێشتا پاشگری
مۆڵ و
كۆمه‌ڵی فابریقه‌ی بێ ناسنامه‌ی
پـێوه نه‌كرابوو
له درۆی سپیمان زیاتر نه‌ده‌زانی..
شه‌وان چه‌كمان
له تریفه‌ی مانگ ده‌شارده‌وه..
به بۆردوومانی دژمن و
ته‌قـقه‌ی خاییـنان
به‌یانیمان ده‌كرده‌وه
حیكایه‌تی
ده‌ست و په‌نجه‌ی شه‌قارمان
بۆ پێده‌شتی به‌فرینی كوێستانان
ده‌گێڕایه‌وه
هاتین
به هه‌ڵپه‌ی ده‌ركه‌زایان
له شاره به‌ژاوه‌ژاوه‌كان
هه‌موویمان له‌ده‌ست دا
هاتـین
ئـاوی زیندوومان مراند
به تـاوه‌وه
خۆمان له بندیواری چه‌شه‌خوازان و
مه‌یدانی قسه‌فرۆشاندا دیته‌وه
هه‌وای سه‌رابێـك لێی داین
نه له خه‌و
نه له بێداری
به‌رمان نادا..
( مامۆستایانی نهێنی..
درۆی سپی..
ته‌قـقه‌ی خایینان..
مه‌یدانی قسه‌فرۆشان.. )
ئه‌و زه‌مینه‌ی
هه‌ر یه‌كه‌مان ناوێـكمان لێ نابوو
ئه‌و زه‌مینه‌ی پشتی ڕاست ده‌كردیـنه‌وه
ئه‌و زه‌مینه‌ی
دایكمان بوو ، باوكمان بوو
له خه‌می ئێمه پـیر بوو..
ڤیان و خۆشه‌ویستی
سه‌ریان هه‌ڵگرت
ئێستا له هه‌نده‌ران
به یادگاری و
بۆ یادگاری ئه‌و ده‌ژین ..
( پشت ڕاست كردنه‌وه..
سه‌رهه‌ڵـگرتن..
هه‌نده‌ران..
یـادگاری.. )
چوارگۆشه سازگارتـر بوو
یان بۆشایی؟
سه‌فه‌ر فێنكـتر بوو
یا باوه‌ش؟
تاڵیشك شیرین‌تر بوو
یا ده‌سته‌پاچه‌یی؟
ساوی كاوبا هێمنتر بوو
یا جێوه‌ڕێـیی؟
لاڤایی ڕۆشنتر بوو
یا په‌نگاو؟
چه‌شه‌خوازی كۆمید‌یتر بوو
یا بێـنیازی؟
ئاوی زیندوو به شه‌وقـتر بوو
یا بۆنی ڕه‌نگ؟
( بۆشایی..
سه‌فه‌ر..
كـاوبا..
بێـنیازی.. )
بڵێسه به دره‌ختان هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
ئاوی زیندوو
به‌سه‌ر سنگی زه‌نوێران..
ڕێی هه‌وادارانی گوڵـپه‌ڕ،
داری عاشقكوژانی لێ شین بووه
بوونه‌وه‌ری ده‌مامكداری گیرفان زل
له هه‌ر كونجێك خه‌ونێــك بـبـیـنن
سه‌ری گۆشاوگۆش ده‌بڕن..
( هه‌ڵگه‌ڕان..
سنگی زه‌نوێران..
ده‌مامكدار..
گۆشاو گۆش.. )
شه‌وڕه‌و بوو
پرسیارێك
ڕوئیای دایساندم
كه‌ڤاڵێك بوو
له‌و كه‌ڤاڵانه‌ی
له پیشانگاكانمدا
زۆر جار نمایشیان ده‌كه‌م
ده‌نگه نووساوه‌كانی ده‌رده‌بڕی
له ناوه‌ڕاستی (هیچ)دا،
له ڕقی (درۆن)ـه كوێره‌كان
وێنه‌ی لامپاییه‌كی شكاو
خۆیان به ته‌نته‌نه‌ی ئاسمان
شۆڕ ده‌كرده‌وه
دووكه‌ڵی سه‌رده‌می ئیفلیجیان
هه‌ڵده‌مژی
به چاوی كراوه‌وه ده‌نووستن
سه‌ریان به (با) ڕووت ده‌بووه‌وه..
( شه‌وڕه‌و..
درۆن..
ته‌نته‌نه‌ی ئاسمان..
سه‌رده‌می ئیفلیج.. )
چیا له با ده‌پرسن
كێ ڕێی نـێوانی
نه‌خشه‌ی ئاگر و
بێده‌نگی ئاوی زیندووی بـزر كرد؟
خانمی هاوار هاوار
له كام قه‌سابخانه هاتبوو
به‌و كراوه‌یی و بـێباكییه
سه‌ر له لاشه
جـیا ده‌كاته‌وه
كه خواوه‌ند
ده‌ستووریان نه‌دایه ( نینئه‌ننا )
له دونیای ژێری ژێره‌وه بـیكا؟
( نه‌خشه‌ی ئاگر..
خانمی هاوار هاوار..
قه‌سابخانه..
نینئه‌ننا.. )
سیمامان له تووڕه‌یی هه‌ڵـێـنجراوه
خاك،
له به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه
كـێشمانه‌ی خۆی ئه‌دا
دره‌ختێـكی لێ نه‌بینرا
(بۆشایی)ـه پڕه‌كان،
هه‌میشه
له(ببووره)یان زیاتر
بۆ نه‌مایه‌وه..
داهـۆڵه‌كان به ئاوی مردوو
په‌ڕوبـاڵـیان ده‌ركرد
بـێستانه‌كانیان به تاڵان دا
لووتكه له داخی
هه‌ناسه‌بڕكێی دارستانان
ده‌گرین
فرمێسكـیان
به پانتۆڕی یاخه ئوتوكراوه‌كان
دێـته خوارێ
بوونمان،
به تـۆز و گه‌ردی
خه‌تـایه سه‌تـباره‌بووه‌كانمان
ئاڵووده‌یه..
ئاوی زیندوو
نه‌گه‌یشتبووه لووتكه‌كان
بۆیه نـابێ
به مه‌رگی خۆمان بمرین
ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی
بێ هـۆ نه‌مرین
ده‌چـیـنه شه‌ڕ
دروشم،
به مه‌ره‌كه‌بێـك ده‌نووسین
به چه‌پڵه‌ی گه‌رم ڕه‌ش ده‌بێـته‌وه..
ئاوی زیندوو
نه‌گه‌یشتبـووه لووتكه‌كان
بۆیه
له پرسیاره تێــكشكاوه‌كان
نه‌گه‌یشتین
گوڵه‌گه‌نم
بڕوایان به هه‌ور نه‌ما.
نه‌ورۆزی 2026
