سوید بەرەو دەوڵەتێکی ڕەگەزپەرستی دەچێت، ئەم ڕەگەزپەرستیە ئەبێت بەری پێبگیرێت.
پرۆژە یاسای ڕفتاری باش ( Vandellagen) ھەوڵێکە بۆ بەیاسایی کردنی جیاکاری لەسەر بنەمای پێشینە و ڕفتاری کەسەکان، لە ھەمانکاتدا ڕووی لە سنورداکردنی ماف و ئازادیە بنەڕەتیەکانە وە بە دژی ئەو ماف و ئازادیانەیە کە لە دەستوری سویدا دەیان ساڵە جێگیرکراوە، ھەروەھا ڕووی لە بە یاسایی کردنی زیندانی کردنی منداڵانە. حکومەتی باڵی ڕاست (حکومەتی تیدۆ) لە ھەوڵی بەردەوەمدایە بۆ ئەوەی زۆرترین یاسای ڕەگەزپەرستانە بەدەنگدان بگەیەنێ و بیکاتە یاسای ڕەسمی پێش ھەڵبژاردنەکانی مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ ٢٠٢٦، یاسای ڕفتار لە ڕیزی ئەو یاسا ڕەگەزپەرستانەیە، کە مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر ما ف و ئازادیەکان لە سوید ئەم ڕەگەزپەرستیە ئەبێت بەری پێبگیرێت.
بانگەوازتان دەکەین لەگەڵمان بن لە خۆپیشاندانی ڕۆژی دووشەمە ١٥⁄٦⁄٢٠٢٦ لەبەردەم پەرلەمان لە گۆڕەپانی مینتۆریەت کاتژمێری 12.00 – 16.00.
ئەم ڕەگەزپەرستیە ئەبێت بەری پێبگیرێت
77
