مەڕاسیمی ڕێزلێنان لە ژیان و خەباتی یەنار محەممەد لە سلێمانی 
شۆڕشی یەنار محەمەد بەردەوامە!
پێشوازیتان لێ دەکەین بۆ بەشداربوون لە مەڕاسیمی بەرزڕاگرتنی یادی هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد، ئایکۆنی خەباتی ڕزگاریخوازانەی ژنان و ڕابەری بوێری کۆمۆنیست، کە سەر لە بەیانی (2)ی ئازاری ئەمساڵ (2026) بە دەستی تاوانبارانی تیرۆریست لە ماڵەکەی خۆی لە بەغدا تیرۆر کرا.
بەروار و کات:
یەک شەممەد (21)ی حوزەیرانی (2026)
کاتژمێر: (4)ی پاش نیوەڕۆ تا (7)ی ئێوارە
ناونیشان:
هۆڵی ئوتێل ڕەمادا- سلێمانی
شەقامی سالم
تەنیشت کتێبخانەی گشتی
– تکایە ئەو لایەن و ڕێکخراو و کەسانەی کە دەیانەوێت بەیاننامە یان پەیامی هاودەنگی بۆ مەراسیمەکە بنێرن پێشوەختە لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن:
ئیمەیل: contact@albadeel-alsheoi.org
ڕێکخراوی ئازادی ژن لە عێراق
ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق
مەڕاسیمی ڕێزلێنان لە ژیان و خەباتی یەنار محەممەد لە سلێمانی
110
