شوان سدیق: 
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، تورکیای وەک دوژمن و باوکی تیرۆر ناوزەد دەکرد، خۆپیشاندانی رێکدەخست و دەیگوت «ئادەی ئاڵای تورکیا بدڕێنن و جنێو بە کۆماری تورکیا بدەن، ئەردۆگانیش لە بیر مەکەن تیرۆریستە»
کاتێک شاندێکی تورکیا ڕویان لە هەولێر دەکرد، میدیاکانی یەکێتی دەیانگوت «میت هات، میت داگیرمان دەکات»
پاش جیابونەوەی نەوشیروان مستەفا لە یەکێتی، نەوشیروان مستەفا دەیویست پەیوەندی لەگەڵ ئێران و تورکیا ئاسای بێ، بەڵام بیری کردەوە کە نزیکی تورکیا بکەوێتەوە، یەکێتی تەخوینی دەکات، بگرە یەکێتی هەوڵی لەناوبردنیشی دەدا، چونکە بەدرێژایی پاش ٣١ی ئاب ئەو زۆنە شوێن نفوزی ئێران بووە.
کاتێکیش رابەری حزبی جیلی نوێ ، شاسوار عەبدولواحید، لە ساڵی رابردو لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەگەڵ نوح یڵماز، جێگری هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوویەوە.
دواتر لە سلێمانی یەکێتی خۆپیشاندانی دژی دەکردو سوکایەتیان پێیکرد، سەدان پەیج و میدیا نوسەرو کادری یەکێتی کەوتنە گیانی شاسوار و بە«خوێڕی و خاین و خۆفرۆش تۆمەتباریان کرد»
لە بەرامبەریشدا شاسوار گوتی «سەردانی ئێمە، ئێوەی ئاوس کردوە، بتەقن بۆ خۆتان»
دوای ساڵێک یەکێتی ئێستا بای داوەتەوە خۆی ئەوکارە دەکات لەجیاتی ئەوەی لایەنێکی دیکە لە زۆنی ئەو ئەوکارە بکەن.
دوێنێ رۆژی ١ی تەموز لە دەباشانی سلێمانی، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی و قوباد تاڵەبانی پێشوازیان لە ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی میتی توركیا کرد.
دیارە، پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتی لەدوای هەڵبژاردنەکانی هەرێم و عێراق دێت، یەکێتی وەک نیاز پاکی پۆستی پارێزگاری کەرکووکی دایە تورکمان، بەم هەنگاوە دڵی تورکیای خۆشکرد!
لەبەرامبەردا تورکیا وەک حزبێکی خاوەن نفوزو بەڕێوەبەری زۆنی سلێمانی مامەڵەی لەگەڵ دەکات، لە ئاستی کەرکوک و عێراق، کارئاسانی بۆ دەکات، تورکمان و سونەکان ئاگایان لە یەکێتی بێت!
پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک دۆست و هاوپەیمانی دێرینی تورکیا هەر ماوەتەوە بەڵام قۆناغێكی نوێ هاتۆتە کایەوە بۆ ئەم حزبە، بەتایبەت تورکیا پێگەی سیاسی خۆی لە سلێمانی و کەرکوک و ناوچەی سوننە بەهێز کردوە.
پارتی دەبێ تێبگات پاش رادەستکردنی کەرکووک بە تورکمان، لەلایەن یەکێتی ئیدی، تورکیا لە سلێمانی چیتر «بکوژ و تیرۆر نیە» وەکو پێشتر مێدیای یەکێتی و سێبەرەکانی دەهۆڵیان دەکوتی.
ئێران، تورکیا، سوریا و عێراقیش هەمیشە خەریکی بەهێز کردنی پێگەی خۆیانن لەسەر خاکی کوردستان.
تورکیا بەتایبەت چی دەستدەکەوێ؟ ئەنقەرە سیاسی و ئابوریەن قازانج دەکات، لەگەڵ ئەمەیش ئەوان کڕیاری کوردن، لە کوێ دوو کورد کێشەیان هەبێ ئەوان دێن و بە یەکێکیان دەڵێن ئێمە کارەکەت بۆ تەواو دەکەین.
تورکیا سیاسەتی چیم پێدەدەی جێبەجێ دەکات، لەبەرامبەردا هیچی خۆیت پێشکەش ناکات لەنزیکی خۆت، لەناو خاکی خۆت هاونیشتمانیەکەت بۆ دەخاتە سەر ئەژنۆ.
نەروخانی ئێران، بەرەی شیعەی لاواز کرد، لە عێراق و کوردستان، تورکیا سەیرکرد لە نێوان پارتی و یەکێتی کێشەی قوڵ هەیەو بەتایبەت یەکێتی نوێ نایەوێ پارتی وەک رابردو سەیری بکات، ئەنقەرە زۆر زیرەکانە خۆی نزیکردەوە لە یەکێتی.
وەکو نیاز پاکی یەکێتی کارێکی کردوە بۆ تورکیا لە بەرامبەردا دەیەوێ مامەڵەی لەگەڵ بکات، چیتر هەرێمی کوردستان تەنها لە چاوی پارتی نەبینێت!
هەڵبەت تورکیا، زۆر ئیش لەسەر لاوازکردنی نەتەوە دەکات بەتایبەت کورد، پارتی و یەکێتی ئامادەن لە دژی یەکتر هاوکاری و هاوپەیمانی لەگەڵ هەموان بکەن، لەنێو خۆیان نەبێ هەرگیز رێکناکەون!
چیتر پارتی دۆستی تاقانەی تورکیا نییە!
9
