Home بیروڕاکورد لە سوریا پشت گوێ خراوە!

کورد لە سوریا پشت گوێ خراوە!

by admin
0 کۆمێنتەکان 7 بینینەکان

شوان سدیق: 
جۆلانی چونکە پرۆژەی ئەمریکا و رۆژئاوابوو، هەرزوو بەپەرۆشەوە پێشوازیان لێکرد.
ئەمریکا و رۆژئاوا گوێیان بەمافی کورد و نەتەوەو کەمینەکانی دیکە نەدا.
هەرزوو ئابڵوقەی ئابووریی لەسەر سوریا هەڵگیرا، ئەمریکا بڕیارداوە لە لیستی تیرۆر دەری بهێنێت.
بەڵام ئەوە چەند ساڵە سەدام نەماوە؟ پارەی نەوتی عێراق لەئەمریکایەو لەوێوە دێتەوە بۆ عێراق بۆ خەرجی!
ئەوروپا تائێستا دەیان ملیۆن دۆلاری بۆ سوریا خەرج کردوە و بەردەوامیشە.
ئەمە کۆمێدیایە لە سیاسەتی دەرەوە و پەیوەندی دیپلۆماسی چۆن وا زوو بەخێرا هەموو شتێک گۆڕا.
هەمویان پێشوازی لە جۆلانی دەکەن، جۆلانی ناوی ئێستەی ئەحمەد شەرعە هیچ شەرعیەتی یاسایی و دەستوری نیە.
ئەم پیاوە خۆی پەرلەمانی هەڵبژاردوە، بەشێک لە پەرلەمانتارانیش هەر خۆی دایناوە.
ئەوروپا و ئەمریکا لە جۆلانی ناپرسن و مەرجی قورسیان نیە، گرنگ ئەوەیە جۆلانی لە چوارچێوەی سیاسەتی نوێ ناوچەکە بێ بەتایبەت فراوانکردنی نفوزی سونە!
با بێینە سەر کورد ئەمریکا و رۆژئاوا لە سوریا باسی کورد ناکەن، هەموو بەرپرسانی باڵای ئەوروپا و ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتوەکان لەسوریا بوونە کەسیان مەزلوم عەبدی کۆبانێ یان نەبینیوە.
قۆناغی ئێستەی سوریا بەرەو ئەوە دەڕوات ئیدارەی کوردی لە رۆژئاوای كوردستان/سوریا هەڵبوەشێتەوە و بچێتەوە نێو سوریا..
سوریاش بانگەشەی کۆماری سوریای عەرەبی دەکات. جۆلانی بەئاشکرا دەوڵەتێکی ئیسلامی سونەی دەوێ، لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل هاوبەش بێت.

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە