Home هەواڵسێ زانا خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكییان بۆ ساڵی 2026 بردەوە

سێ زانا خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكییان بۆ ساڵی 2026 بردەوە

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 12 بینینەکان

لیژنەی نۆبڵ، خەڵاتی پزیشکیی بەخشیە سێ زانای ئەمریکی و ئەڵمانی. کارل دایسرۆس، پیتەر هیگیمان و یۆرگ ناگڵ بەهۆی کارکردن لە بواری “ئۆپتۆجێنێتیکس” و کۆنتڕۆڵکردنی خانەکانی مێشک خەڵاتەکەیان بردەوە کە بڕەکەی 1.2 ملیۆن دۆلارە.

لیژنەی نۆبڵ لە ستۆکۆڵم ڕایگەیاند، کارل دایسرۆس-ی ئەمریکی و پیتەر هیگیمان و یۆرگ ناگڵ-ی ئەڵمانی، خەڵاتی نۆبڵی پزیشکییان بۆ ساڵی 2026 وەرگرتوە. ئەم خەڵاتە وەک ڕێزلێنانێکە بۆ دۆزینەوەکانیان لە بواری ئۆپتۆجێنێتیکس، کە تێیدا سەرکەوتو بون لە دیاریکردنی ئەو کەنالە ئایۆنییانەی لە ڕێگەی ڕوناکییەوە چالاک دەبن. ئۆپتۆجێنێتیکس یارمەتیی زانایان دەدات تێبگەن چۆن خانەکان کار دەکەنە سەر ڕەفتارەکانی وەک فێربون، ترس، ئالودەبون و جوڵە.

ئەم دۆزینەوەیە ڕێگە خۆش دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری نوێ بۆ تێکچونە دەمارەییەکانی وەک نەخۆشیی پارکنسۆن و فێ. هەروەها لە بواری پزیشکیی کلینیکیدا، ئەم ڕێگەیە بۆ گێڕانەوەی بینایی بۆ ئەو کەسانەی بیناییان لاوازە بەکاردەهێنرێت. بڕیارە لە 10ی (کانونی یەکەم/12)ی ئەمساڵدا لە ئاهەنگێکی فەرمیدا لە سوید، خەڵاتەکانیان کە پێکهاتوە لە مەدالیای زێڕ و بڕی 1.2 ملیۆن دۆلار، لە لایەن پادشا کارل شازدەهەم گوستاف-ەوە پێ ببه‌خشرێت.

لیژنەی نۆبڵ ئاماژەی بەوەکردوە، “ئۆپتۆجێنێتیکس گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە تێگەیشتنمان بۆ مێشک دروستکردوە و یارمەتیی چارەسەرکردنی یەکێک لە گەورەترین نهێنییەکانی مرۆڤ دەدات کە ئەویش چۆنیەتیی کارکردنی مێشکە”.

خەڵاتی نۆبڵ یەکێکە لە گرنگترین خەڵاتە جیهانییەکان کە لە ساڵی 1901ەوە دابەشدەکرێت. ئەم خەڵاتە ساڵانە لە یادی کۆچی دوایی ئەلفرێد نۆبڵ داهێنەری دینامێت پێشکەش دەکرێت. ساڵی ڕابردو، ئەم خەڵاتە بەخشرایە ماری برۆنکۆ و فرید ڕامسدێل لە ئەمریکا و شیمۆن ساکاگۆچی لە ژاپۆن، بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی کۆئەندامی بەرگریی جەستە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە