Home هەواڵشەش ساڵ بەسەر دەستگیرکردنی شێروان شێروانیدا تێدەپەڕێت

شەش ساڵ بەسەر دەستگیرکردنی شێروان شێروانیدا تێدەپەڕێت

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 95 بینینەکان
🔻 ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر دەستگرکردنی شێروان شێروانیدا تێدەپەڕێت ….
 
🔸 ئەمڕۆ، 7ی ئۆکتۆبەری 2026، شەش ساڵ بەسەر دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی تێدەپەڕێت .
🔸 شێروان شێروانی لەدوای دەستگیرکردنی لە 7ی ئۆکتۆبەری 2020 سەرەتا بۆ 19 ڕۆژ فڕێندرا و بەدوایدا ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانێکی بادینان دەستگیر کرا، پاش چەند مانگێک لە دەستگیرکردنیان، دادگای تاوانی هەولێر ڕۆژی 16ـی شوباتی 2021 بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی” حوکمی بەسەردا سەپێندرا .
🔸 سزادانی شێروان شێروانی و هاوڕێکانی لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا کاردانەوەی زۆر توندی لێکەوتەوە.
🔸 ڕێکخراوەکانی وەک لێبوردنی نێودەوڵەتی (Amnesty International)، کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (CPJ)، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ (HRW)، و نوێنەرایەتی و کونسوڵخانەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان، ڕەخنەی توندیان لە بڕیارەکە گرت و پرۆسەی دادگاییکردنەکەیان بە “نادادپەروەرانە” و پشت بەستوو بە دانپێدانانی زۆرەملێ ناوبرد و داوای ئازادکردنی دەستبەجێیان کردن .
🔸 دواتر بە مەرسومێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سزاکەی شێروان شێروانی بە ڕێژەی 50% کەمکرایەوە. چاوەڕێ دەکرا لە ئەیلوولی 2023 ئازاد بکرێت، بەڵام لە مانگی تەممووزی 2023دا، بە تۆمەتی “ساختەکاری” دۆسیەیەکی نوێی بۆ کرایەوە. 🔸 تۆمەتەکە ئەوە بوو کە لەناو زینداندا واژۆی لەبری زیندانییەکی تر (گوهدار زێباری) کردووە بۆ داواکارییەکی ئازادکردنی مەرجدار، هەرچەندە گوهدار زێباری لە دادگا گەواهی دا کە خۆی ڕێگەی پێداوە و ئاگادار بووە. بەم هۆیەوە دادگا 4 ساڵی تری زیندانیکردنی بەسەر شێروان شێروانیدا سەپاند (کە دواتر لە قۆناغی پێداچوونەوەدا ئەم سزایە کەمکرایەوە بۆ 2 ساڵ).
​ 🔸 دۆسیە نوێیەکەی سەر ڕۆژنامەنوس “شێروانی” ئەگەر چی جارێکی تر نیگەرانییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی سەبارەت بە سەربەخۆیی دادگا و بەکارهێنانی یاسا بۆ سەرکوتکردنی دەنگی جیاواز لە هەرێمی کوردستان هێنایەوە بەر باس، بەڵام نیگەرانیەکان نەبووە هۆی ئازادکردنی ناوبراو و هێشتا لە زیندانەکانی هەولێردا ماوەتەوە بۆ تەواوکردنی ئەو سزایەی بەسەریدا سەپێندراوە .

لێدوانێک بەجێ بهێلە