نه‌ژاد عزیز سورمێ: 
منداڵێـك
به دوای (تۆپ)ێـكه‌وه‌یه
به ئاسته‌م
له (دڵ)ی گه‌وره‌تره..
ئه‌و نازانێ
تۆب سنووری بۆ داندراوه
نازانێ
ئاسمانیش پۆلیسی لێـیه
زه‌رده‌خه‌نه و شادیش
پاسپۆرت و ڤـیزه‌ی ده‌وێ
هات
به‌وپه‌ڕی دڵخۆشییه‌وه
شووتێـكی لێ دا
تۆپ،
به‌سه‌ر یاریگادا فڕی
فـڕی .. فـڕی
هه‌موو شووره‌كانی بـڕی
شاری بـڕی
وڵاتی بـڕی
كه سترانه غه‌مگینه‌كانی
له داڵانه‌كانی شه‌ودا حه‌شار داون..
تۆپ به زه‌وی ناكه‌وێـته‌وه
به دوای پێـیه‌كی بچكۆلانه‌دا ده‌گه‌ڕێ..
بسوورێـوه ئه‌ی تۆپ!
به‌و ئاسمانانه‌ی
به‌سه‌ر ئه‌و زه‌مینانه‌دا ده‌ڕوانن
نه‌خشه‌یان لێ سڕاوه‌ته‌وه..
له كوێدا په‌نجه‌ره شڵه‌ژان؟
كامیراكانی چاودێری
چاوبز
له‌و منداڵه ده‌ڕوانن
دڵخۆشه به ئاسمانی ئازاد؟
ده‌ركه‌وت
(تۆپ)یش
سنووری هه‌یه
ده‌ركه‌وت ئه‌و منداڵه یازده سالیة
تیشێرتپۆشه
خه‌می
هه‌موو (ئاسیا)ی له كۆڵه و
پێ نازانێ..
ئه‌و به كاڵه‌ی پێی دڵخۆشه
ئه‌و منداڵه یانزه ساڵیه
تیشێرتپۆشه كاڵه له پێیه دڵخۆشه،
گۆرانیی ده‌چڕێ
ده‌یه‌وێ گۆڵێك بكا
نه‌یزانی
ده‌بێته
پرسیارێـكی كورت
له ده‌فته‌رێـكی گه‌وره‌دا
(تۆپ)یش
به مانگێـكی ڕه‌ش
له یاریگایاندا ده‌خوولێـنرێـته‌وه و
له گۆڵ تێده‌په‌ڕێ
وێنه‌ی (خۆر)ێـكی گچكه
كه ئیتر
له ئاسمان ناترسێ
ده‌كه‌وێـته‌وه دڵی شار
به زه‌وی ناكه‌وێته‌وه.
2-10-2026 هه‌ولێر
