14
مامۆستا جێهان
مامۆستا جێهانبۆ خۆت بنو پشوو بدە
ئەو جیهانی تۆی تیا بووی
هەرگیز مافی تێدا نەبوو
ئەو جیهانەی تۆ تێدا پەروەردەبووی
دەنگی ئازادی تێدا کپ بوو
ئەوەی وەک تۆ لەم جیهانە ڕاستی بڵێت و
حەق بێژ بێت
جیگای وی تیادا نابێتەوە
چارەنووسی تیرۆرە
لەم هەریمەیمە جیهانی وەک تۆمان
گەلێک زۆرن
بەڵام بەداخەوە ،
لەبەر هەرەشە و چاو لێ سوور کردنەوە
بێدەنگن و نوقەیان لە دەم دەرنایێ
بنو مامۆستا گیان پشوو بدە
خەمت نەبێ تۆ نەمردوی
تۆ هەمیشە هەر زیندووی
ڕۆژێک دادێ
خەڵک چیتر بێدەنگ نابێت
لە سەرانسەی ئەم وڵاتە
لە هەمووی شوێنەک
مامۆستا جیهانەکان سەردەردێنن
هەموویان بەیەکەوە
سرودی ئازادی دەڵێنەوە
خالید شەیدا
