Home ڕاپۆرت هیومان ڕایتس وۆچ: دەسەڵاتدارانی کورد یاسایان بەکارهێنا بۆ کردنە ئامانجی ڕەخنەگران

هیومان ڕایتس وۆچ: دەسەڵاتدارانی کورد یاسایان بەکارهێنا بۆ کردنە ئامانجی ڕەخنەگران

by admin
0 کۆمێنت 24 بینینەکان

ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لە راپۆرتی ساڵی ٢٠٢٢ی دا ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی کوردی بە شێوەیەکی ناڕوون یاسایان بەکارهێنا بۆ کردنە ئامانجی ڕەخنەگران لەبەر دەربڕینی بیروڕای خۆیان و سزادانی چالاکوانانی بادینانیشی لەلایەن دەسەڵاتی هەولێرەوە بەبیر هێناوەتەوە.

ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاپۆرتێکیدا لەبارەی رەوشی عێراق و مافی مرۆڤ بەشێوەیەکی وورد باسی لە دۆخی عێراق کردووە و دوای روونکردنەوەی دۆخی سیاسی وڵاتەکە ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی کردوە بۆ قەرەبوکردنەوەی کەسوکاری خۆپیشاندەرە کوژراوەکانی پێشتر.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٢ دەسەڵاتدارانی کوردی بە شێوەیەکی ناڕوون یاسایان بەکارهێنا بۆ کردنە ئامانجی ڕەخنەگران لەبەر دەربڕینی بیروڕای خۆیان و ڕەخنەگرتن لەو پرسانەی کە ناڕازین لێیان.

ڕیکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە: لە مانگی ئابی ڕابردوودا، دەسەڵاتدارانی کوردی پێش خۆپیشاندانی پلان بۆ داڕێژراو کە ڕەخنەگرانی حکومەتی هەرێم بانگەوازیان کردبوو، دەیان ڕۆژنامەنووس و چالاکوانیان دەستگیرکرد. سێ کەس لەوانەی دەستگیرکراون و بۆ ماوەیەکی کورت ڕاگیراون، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوون.

جارێکی دیکە لە ڕاپۆرتەکەی هیومان رایتس وۆچدا ئاماژە بە سزادانی چالاکوانانای بادینان کراوە کە شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندن، و دەسڵێت پێشێلکردنی یاسا دەگەڕیتەوە بۆ ساڵانی پیشوتر.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ و ڕێکخراوەکانی دیکە سیستەمی دەستدرێژی سێکسی و کۆیلایەتی سێکسی و هاوسەرگیری زۆرەملێ لەلایەن داعشەوە بۆ ژنان و کچانی ئێزدی بە بەڵگەنامە کردووە. بەڵام هیومان ڕایتس وۆچ هیچ حاڵەتێکی نەدۆزیەوە کە ئەندامێکی داعش لەسەر ئەو تاوانە تایبەتانە دادگایی کرابێت یان سزای بەسەردا سەپێنرابێت.

بەبیری هێناوەتەوە، تاوانەکانی دژی ئێزدییەکان کە دەکاتە تاوانی جەنگ، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، یان جینۆساید. نزیکەی سێ هەزار منداڵ و ژنی ئێزیدی دوای ڕفاندنیان لەلایەن داعشەوە بێسەروشوێنن، بەڵام تا ئێستا هیچ هەوڵێکی سیستماتیکی دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ ڕزگارکردنیان یان دڵنیابوون لە گەڕانەوەیان نەبووە. بەڵکو خێزان و خۆبەخشانی ئێزیدی تا ڕادەیەکی زۆر لە پشت ئەم هەوڵە ڕزگارکردنانە بوون.

ئاماژەی بە یاسای ڕزگاربوانی ئیزدی کردووە کە لە ساڵی ٢٠٢١دا دەرچووە بەڵام ڕونی دەکاتەوە، بەڵام هێشتا جێبەجێکردنی کاریگەرانەی ئەم یاسایە بەدەست نەهاتووە، ڕاپۆرتیکی پێشتری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بەبیر هێناوەتەوە کە تیایدا ڕایگەیاندبوو، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار ڕزگاربووی ئێزیدی هێشتا لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون.

ئاماژەی بە کۆمەڵکوژی پەرەخیی دەوڵەتی تورک کردووە و دەڵێت: هێرشەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ تورکیا گەڕێنرایەوە، کە گومان دەکرێت ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی کردبێتە ئامانج، بەڵام تورکیا بەرپرسیارێتی ڕووداوەکەی ڕەتکردەوە.

جگە لەوەش باسی لە هیرشەکانی ئێران بۆسەر هەریمی کوردستان و بارەگای حزبە کوردیەکان کردووە دەڵێت: هیومان ڕایتس وۆچ بۆی دەرکەوتووە لە کۆیەی ڕۆژهەڵاتی هەولێر، خەڵکی مەدەنی کوژراون. ئەم هێرشانە دوای چەند هەفتەیەک ناڕەزایەتی جەماوەری لە ناوخۆی ئێراندا ڕوویانداوە.

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیوەندی زیاتر