Home پرسی ژن “هاوسەرگیری لەگەڵ دەستدرێژیکەرەکەت بکە”

“هاوسەرگیری لەگەڵ دەستدرێژیکەرەکەت بکە”

by admin
0 کۆمێنت 31 بینینەکان

کەژال حەمەڕەشید:

دوێنێ زۆررێک لە میدیا جیهانیەکانی وەک واشنتۆن پۆست و گاردیان و ئیکۆنۆمیست و ڕۆژنامەکانی ناوخۆی تورکیا باسی ئەو یاسایەیان دەکرد کە ئەردۆگان بۆ جاری دوهەم خستویەتەوە بەردەم پەرلەمان لەم چەند ڕۆژەی دوایی مانگی جەنیوەریدا، یاساکە بەناوی “هاوسەرگیری لەگەڵ دەستدرێژیکەرەکەت بکە” Marry Your Rapist
بەپێی ئەم یاسایە دادگا لەو پیاوانە خۆش دەبێت کە دەست درێژی سێکسیان کردوەتە سەر کچانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ ئەگەر هاوسەرگیری بکەن لەگەڵیان. لەساڵی ٢٠١٦دا دەوڵەتی تورکیا، ئەردۆگان هەمان یاسای خستەبەردەم پەرلەمان بۆ جێبەجێ کردن بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی زۆرەوە لە ناوخۆی تورکیا لەلایەن فیمینستەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان و هەروەها لە دەرەوەی تورکیاو ووڵاتانی تریش یاساکە نەتوانرا بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە. ئێستاش کە جارێکیتر هەمان یاسا لەلایەن ئەردۆگانەوە پێشنیارکراوەتەوە دیسان نارەزایەتی فیمنستەکان لە تورکیا تەقیوەتەوەو فیمنستەکان لە ئەمریکاو ووڵاتانی تریش هاتونەتە دەنگ لەسەری.
کەیت دینیز، پرۆفیسۆر لە زانکۆی مەیامی لە واشنتۆن پۆست دەڵێت ” ئەگەر یاسا ڕەنگدانەوەی پێوانەو هەڵسوکەوت و بیرکردنەوە بێت بەرامبەر بە ژنان و جێندەرو خێزان، ئەوا ئەم یاسا نوێیەی Marry Your Rapist بە ووردی وێنای ئەو بارودۆخە دەکات کە ژنان ڕوبەڕوین لە جیهاندا”. هەروەها دەڵێت ئەمە نویترین نموونەیە کە نیشانی دەدات چۆن حکومەتەکانی جیهان شکستیان هێناوە لە پارێزگاری کردن لە ژنان و تەنانەت بە دامودەزگاکردنی ئەو بێ مافیانەی کە ژنان زیاتر دەخاتە مەترسیەوە”
بەپیی ڕاپۆرتی ٢٠١٩ی نەتەوە یەکگرتوەکان ٣٨٪ی ژنان لە تورکیا ڕووبەڕووی دەستدرێژی فیزیکی یان سێکسی بوونەتەوە لەلایەن کەسانی نزیکی خۆیانەوە، لە ١٥-٣٢٪ ی کچانی تورکیا لە تەمەنی پێش ١٨ هاوسەرگیریان کردوە.
لاپەڕەی The Independent ئیندیپێندەنتی بەریتانی لەسەر ئەم بابەتە ئاوا دەست پیدەکات” ئەو یاسایەی کە سزا دوردەخاتەوە لەو پیاوانەی کە سێکسیان کردوە لەگەڵ مناڵی خوار ١٨ ساڵەوە خراوەتە بەردەم پەرلەمان” ئەم بابەتە ناڕەزایەتی کەمپینەکانی ژنانی بەرزکردۆتەوە، هەروەها دەڵێت یەکێک لە ناڕازیەکان بە یاساکە لە پارتی ئۆپۆزسیۆنی هەدەپەیە دەڵیت پێویستە حکومەت ئەم یاسایە بگەڕێنێتەوە، ئەم یاسایە نەک تەنها هاوسەرگیری مناڵان یاسایی دەکاتەوەو ڕێگە بە دەست درێژی دەدات، بەڵکو ڕێگە خۆش دەکات بۆ سوکایەتی کردن بە مناڵان و فەوزای سێکسی.
نەتەوە یەکگرتوەکانیش هۆشداری داوە لە بارەی ئەو یاسایەوە کە ڕێگە فراوان دەکات بۆ دەست درێژیکردنە سەر مناڵان و قوربانیەکان زیاتر دەخاتە بەردەم مەترسی دەستدرێژی زیاترەوە.
سوعاد ئەبو دەیاب پرۆفسۆری تایبەت بە مافی ژنان لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بە ئیندپێندەنت دەڵت” شۆک هێنەرە کە سیاسیەکان یاسایەک دەرکەن لە کەسانێک خۆش بیت کە خەریکی فەوزای سێکسین لەگەڵ مناڵاندا” ، هەروەها دەڵێت هەمان جۆر یاسا لە بەشێک لە ووڵاتەکانی خۆرهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقا خراوەتە دەستورەوە، بەڵام دەست خۆشانە دەکەم لە ژنانی تورکیا کە بە توندی کەمپین دەکەن بۆ پاشەکشە کردن بەو یاسا پێشنیارکراوە.

https://www.independent.co.uk/news/world/europe/turkey-marry-rapist-bill-child-marriage-a9296681.html

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیوەندی زیاتر