Home زانست دەربارەی ئەپلیکەیشنی “سیگناڵ”

دەربارەی ئەپلیکەیشنی “سیگناڵ”

by admin
0 کۆمێنت 74 بینینەکان

سیگناڵ یەکێکە لە ئەپەکانی پەیوەندیی گرتنی ئەمن کە خەڵکانێکی زۆر بۆ پاراستنی تەناهی و ئەمنیەتی تایبەتی خۆیان و زانیارییەکانیان بەکاری دەهێنن .

ئەپەکە زیاتر بناسین:

سیگناڵ ئەپێکی پەیوەندیی ئەمنە کە دەرفەت بە بەکارهێنەرەکەی دەدات تاکوو پەیوەندییەکی ئەمنی نووسراو و وێنەیی و ڤیدیۆیی بە ناردن و وەرگرتنی هەبێ ، هەروەها ڕاستەوخۆ دەتوانین پەیوەندیی قسەکردن و ڤیدیۆییمان هەبێ .

ئەو ئەپە تەواویی زانیارییەکانی ئێمە لە سەرەتا تا کۆتایی دەکاتە کۆد و ڕەمز و دواتر دەینێرێ بۆ لایەنی بەرامبەرمان، بەجۆرێک کە ئەو کۆمپانیا کە ئەپەکەشی درووست کردووە توانای دەسپێراگەیشتن بەم داتا و زانیارییانەی نییە و ناتوانێ نێوەڕۆکی زانیارییەکان ببینێت.

سیگناڵ تەناهی لە ئەپەکانی دیکەی پەیوەندیی باشترە . ئەوە ئەپە تەنیا پەیامەکان بەشێوەی ڕەمزیی نانێرێ بەڵکوو بەپێچەوانەی زۆرێک لە ئەپەکانی دیکە هیچکام لە زانیارییەکانی بەکارهێنەر بێجگە لە ژمارەی تێلێفۆنەکە ڕاناگرێ و کۆێ ناکاتەوە .

تایبەتمەندییەکانی سیگناڵ:

بەکارهێنانی کۆد و ڕەمز بۆ هەموو پەیوەندی و پەیامەکان و زانیارییەکان
کۆددانانی “ end – to – end “ بەوجۆرە کار دەکات کە پەیامی بەڕێکەر لە سەرەتادا کۆدی لەسەر دادەنرێ و تەنیا وەرگر دەتوانێ کۆدەکەی بشکێنێ و پەیامەکە وەرگرێ ، یانی کەسێک بێجگە لە بەڕێکەر و وەرگری پەیامەکە کەسی دیکە توانای دەستپێڕاگەیشنیان بە پەیامەکە نییە. لەو سیستەمەی کۆددانانەدا پەیامەکان لە هیچ ڕوویەکەوە لەسەر سێرڤێرەکانی سیگناڵ سەیڤ نابن (کۆناکرێنەوە) و تەنیا وتەنیا لەسەر دەزگای بەڕێکەر و وەرگر سەیڤ دەبێ (ڕادەگێرێ)؛ هەروەها سیستەمی کۆددانان لە پەیوەندییەکانی قسەکردن و ڤیدیۆییدا ئیمکانی گوێگرتنی بەدزییەوە دەبەستێتت و ئەو ئیمکانە بە کەسی سێهەم نادات کە گوێ لە قسە و ڤیدیۆکان بگرێ .
خێراییەکی باش و بەکەڵک بۆ پەیوەندیی
توانای پەیوەندیی قسەکردن و ڤیدیۆیی بە کوالێتییەکی باش بەشێوەی تایبەت و گروپ
بەکارهێنانی ئازاد و بێ‌تێچووی ماڵی
بەکارهێنانی لە ئەندرۆید ، ئای ئۆ ئێس، ویندۆز و مەک .لینکی دابەزاندن لە سایتی فەرمی سیگناڵ

https://signal.org/en/

نیشان نەدانی ڕێکلام بەهیچ شێوەیەک
ئیمکانی دروست کردنی گرووپ
بەکارهێنانی Signal PIN بۆ ناسینەوەی بەکارهێنەر بێ بەکارهێنانی کۆدی تایبەت کە بە پەیامی تێلێفۆنی بەڕێ دەکرێ ، ئەو کارامەییە کە لایەکی ئەمنی زیادییە بۆ ناسینەوەی دووقۆناغیدا ،هەروەها کەسێکی دیکە ناتوانێ ژمارەکەی تۆ بەکاربهێنێ (یانی هەر ژمارەیەک تەنیا بۆ یەک بەکارهێنەر) ئەوە یانی دەستپێڕاگەیشتنی کەسانی دیکە (ئەویتر) بە ئەپەکەمان دەبەستێتت .
کاراکردنی قفڵی ئەپەکە (Screen lock )
کاراکردنی کارامەیی شاردنەوەی پەیامەکان ( Disappearing Messages ) ، بە کاراکردنی ئەو کارامەییە پەیامەکان نێردراو و وەرگیراو لە پەیوەندییەکانماندا دوای تێپەڕبوونی کاتێکی دیاریکراو لە دیتنی، بەشێوەی ئوتۆماتیک پاک دەبێتەوە .
هەروەها توانای ئەوەی هەیە لەبەر گرتنەوەی زانیارییەکانمان هەبێ یانی کۆپییەک لەزانیارییەکانمان هەڵگرین
بەستنی سکرین شات لە پەیامەکان (کەسی بەرامبەر بێ ئیزنی ئێمە ناتوانێ سکرین شات لە پەیامەکان هەڵبگرێ)

کۆکرنەوەی سەید خالید ئەحمەدی

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیوەندی زیاتر