Home زانست دەربارەی وێبگەڕی تۆر (Tor)

دەربارەی وێبگەڕی تۆر (Tor)

by admin
0 کۆمێنت 102 بینینەکان

ئامادەکردنی: هاوپشتی: وێبگەڕی تۆر(Tor)، تۆڕی تۆر بەکاردەهێنێت بۆ پاراستنی نهێنی و نادیاربوون و بە شاراوەیی بوونت لەسەر ئینتەرنێت.
دوو تایبەتمەندی سەرەکی بەکارهێنانی تۆڕی تۆر (Tor) هەیە:
کۆمپانیای ئەنترنێتیەکەت یان هەر کەسێک کە چاودێری پەیوەندییەکەت دەکات لە ناوخۆدا – ناتوانێت بەدواداچوون بۆ چالاکییە ئۆنلاینەکانت بکات، لەوانەش ناو و ناونیشانی ئەو ماڵپەڕانەی کە سەردانیان دەکەیت.

بەڕێوەبەرانی ئەو ماڵپەڕ و خزمەتگوزارییانەی کە بەکاریان دەهێنیت و هەموو ئەوانەی چاودێرییان دەکەن، لەبری ئایپی ئەدرەسی ڕاستەقینەی تۆ، پەیوەندییەک دەبینن کە لە تۆڕی تۆرەوە دێت و ناسنامەکەی ئاشکرا نییە و ناتناسنەوە، مەگەر خۆت ناسنامەکەت ڕابگەیەنیت.

جگە لەوەش، وێبگەڕی تۆر بۆ ئەوە دروستکراوە کە ڕێگری لە ماڵپەڕەکان بکات کە “پەنجەمۆری ئەلیکترۆنی” تۆ بگرن یان لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی وێبگەڕەکەتەوە بتناسنەوە.

بە شێوەیەکی بنەڕەتی، Tor Browser هیچ مێژوو و شێنەوارێکی گەڕان ناهێڵێتەوە. پاشەکەوتکردنی کووکیەکان تەنها بۆ یەک دانیشتن کاریگەرە (تا ئەو کاتەی کە وێبگەڕی تۆر دەردەچێت یان داوای ناسنامەیەکی نوێ دەکرێت).

براوسەری تۆر چۆن کاردەکات؟

تۆر تۆڕێکە لە تونێلی مەجازی کە ڕێگەت پێدەدات تایبەتمەندی و ئاسایشی خۆت لە ئینتەرنێتدا باشتر بکەیت. تۆر بە ناردنی داتاکانت لە ڕێگەی سێ سێرڤەری هەڕەمەکی (کە بە ڕیلەی ناسراون) لە ناو تۆڕی تۆردا کاردەکات. پاشان، دوا ڕێلەی ناو بازنەکە (رێلەی دەرچوون) ترافیکەکە دەنێرێت بۆ ئینتەرنێتی گشتی.

وێنەی سەرەوە نیشان دەدات کە بەکارهێنەرێک لە ڕێگەی تۆرەوە چەند ماڵپەڕێک دەگەڕێت. کۆمپیوتەرە سەوزەکانی ناوەڕاست نوێنەرایەتی ڕێلەی ناو تۆڕی تۆر دەکەن، لەکاتێکدا سێ سویچەکە نوێنەرایەتی چینەکانی کۆدکردن دەکەن لە نێوان بەکارهێنەر و هەر ڕێلەیەکدا.

بۆ زانیاری زیاتر و دابەزاندنی پرۆگرامی تۆر (Tor) براوسەر، سەردانی ماڵپەڕی فەرمی تۆر پرۆژێکت بکەن
www.torproject.org

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیوەندی زیاتر