چاودێریی_میدیای_کوردی: رۆژنامەوانان و پێشل‌کردنی ماف و گرێبەستی کارکردنیان
ئەرسەلان رەحمان*:
له په‌راوێزی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی چوار وێنه‌گری كه‌ناڵی KNN دا لە رۆژی شەممە (19ی ئابی 2023)دا؛ ئەگەرچی ڕۆژنامه‌نووسان هه‌ندێكجار به ژیانیان باج له پێناو گه‌یاندنی ڕاستی ده‌ده‌ن، به‌ڵام وه‌ك ده‌ستی كار توێژێكی چه‌وساوه‌ن و گیرۆده‌ی چه‌ندین گرفتن. به‌شێك له ڕۆژنامه‌نووسان، هیچ شانازییه‌ك به كاره‌كانییانه‌وه ناكه‌ن و به هۆی ناچارییه‌وه “سه‌ریان به ماڵی ناكه‌س به‌چه‌دا كردووه” و ده‌زگاكانیشیان خراپی گوزه‌ران و گرانی و باری ناله‌باری ئابوورییان قۆستووه‌ته‌وه بۆ به كۆیله‌كردنیان و چه‌وساندنه‌وه‌یان. ئه‌وانیش خه‌می خه‌ڵكیان له بیره و خه‌می ژیان و داهاتووی خۆیان له به‌ر “ماڵی ناكه‌س به‌چه” فه‌رامۆش كردووه. ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی چوار وێنه‌گری كه‌ی ئێن ئێن، گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر وازهێنان. ئه‌مه له زۆر ده‌زگادا، هه‌ڵنه‌كه‌وتووه چه‌ند میدیاكارێك بێنه ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێستیان هه‌بێت. جێی ستایشه ئه‌وان به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه. لێرەدا ئاماژە بە چه‌ند پێشێلكارییه‌كی زه‌قی مافی ڕۆژنامه‌نووسان له ده‌زگاكانی میدیای کوردییدا دەدەین، لەوانە:
یه‌كه‌م: به گوێره‌ی یاسا سه‌رده‌مییه‌كانی كاركردن، پێویسته هه‌فته‌ی 40 كاتژمێر كار بكرێت و ڕۆژی هه‌شت كاتژمێر و پێنج ڕۆژ له هه‌فته‌دا، ئه‌مه له هیچ ده‌زگایه‌كی میدیایی كوردی ڕه‌چاو ناكرێت، به پێچه‌وانه‌وه یاسای كاری مرۆییانه ژێر پێ خراوه و هه‌فته‌ی شه‌ش ڕۆژ و ڕۆژی هه‌شت كاتژمێر كار به میدیاكار ده‌كرێت.
دووه‌م: به گوێره‌ی یاسای كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر میدیاكار ڕۆژانی پشوو كاری كرد، ده‌بێت دوو به‌رابه‌ر كرێی پێ بدرێت، ئه‌مه هه‌ر كاری پێ ناكرێت، پشووه‌كان، بۆنه‌كان، جه‌ژن و یاده‌كان، ڕه‌مه‌زان، قوربان، نه‌ورۆز، سه‌ری ساڵ، هه‌ینی، ڕۆژنامه‌نووسان له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌وامیان زیاتره و كه‌س باسی كرێی ئه‌و ڕۆژه‌یان ناكات.
سێیه‌م: ڕۆژنامه‌نووسانی كورد له ده‌زگاكانیاندا له مافه‌كانی بیمه‌ی ته‌ندرووستی بێبه‌شن، ژینگه‌ی كاركردنیان له ده‌زگاكانیان ده‌سته‌به‌ری تووشبوونیان به چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌كات هه‌ر له پشت ئێشه‌وه بگره تا گرفتی ده‌روونی به هۆی ئه‌و فشاره زۆره‌ی له‌سه‌ریانه، به‌ڵام نه خۆیان و نه لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریان قسه‌ی له‌باره‌وه ناكات.
چواره‌م: گرێبه‌ستی كاركردن، ته‌نیا ته‌وقێكه ده‌كرێته گه‌ردنی میدیاكار، سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كان ته‌نیا ئه‌رك دیاری ده‌كه‌ن و به‌رپرسیارێتی ده‌زگا و ماف و جیاووكی ڕۆژنامه‌نووس له‌به‌رچاو ناگرن، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت له تێكستی ده‌قه‌كه‌دا كاری پێ ناكرێت. به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگا هه‌بووه، خۆم لێم بیستووه، وتویه‌تی: گرێبه‌ست هیچ قیمه‌تێكی نییه، كه‌ی بمانه‌وێت هه‌ڵیده‌وه‌شێنینه‌وه.
پێنجه‌م: دابه‌شكردنی كار و به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌یی و لێهاتوویی و شایسته‌یی نییه، به‌ڵكو مه‌حسوبیه‌ت و نزیكی له به‌ڕێوبه‌ر و كوتله‌كاری ڕۆڵی سه‌ره‌كی تێیدا هه‌یه. به‌ڕێوبه‌ر هه‌یه، ئه‌وه‌ی له پێڕ و كوتله‌ی خۆی نه‌بێت، نایخوێنێته‌وه، به‌ڵام كوڕ و برا و برازا و زاوا و كوڕه خه‌زوور و خوشكه‌زای زاوا و كه‌پڵی ده‌روێشی ڕه‌فیقیش ده‌كاته مێرده‌زمه‌ی میدیاكه‌ی.
شه‌شه‌م: له جیاوازی كاركردنی ڕۆژ و شه‌ودا هیچ ڕه‌چاوی مه‌ترسیی و تایبه‌تمه‌ندی ده‌وامی شه‌و ناكرێت، میدیاكار وه‌ك چه‌وساوه‌یه‌ك، به هه‌مان مووچه‌ی ده‌وامێكی ئاسایی ڕۆژانه، ده‌وامی شه‌و تا به‌یانی پێده‌كرێت، به بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ئه‌وه بكرێت، ئه‌و ده‌وامه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندرووستی و ژیانی درووست ده‌كات. میدیاكاری داماوه ناچاره له‌به‌ر بژێوی بیكات. شه‌وی درێژی پایز به زه‌بری تایگه‌ر به‌ڕێ ده‌كات.
حه‌وته‌م: ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه، یان له ناوچه مه‌ترسیداره‌كان ڕووماڵ ده‌كه‌ن، ڕه‌چاوی بیمه‌ی ژیان و ته‌ندرووستیان بۆ ناكرێت، به نموونه پار ساڵ له سنووری كه‌ركووك په‌یامنێرێك گه‌یشته گیانه‌ڵا، كه‌چی ده‌زگاكه‌ی خۆیان لێ بێبه‌ری كرد و به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی له گه‌شت بوو دنیا باسی په‌یامنێره‌كه‌ی ئه‌وی ده‌كرد، ئه‌ویش سه‌رقاڵی كه‌یف و سه‌فا بوو، ئاماده نه‌بوو تێلێكی بۆ بكات. یان ده‌یانوت خۆی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و ئێمه ڕامان نه‌سپاردووه. ڕۆژنامه‌نووس هه‌یه گیانی به‌خشیوه، له ستۆدیۆوه نێردراوه‌ته ناوچه‌ی شه‌ڕ، كه‌چی كه‌ناڵه‌كه‌ی نه‌ك خوێنی نه‌داوه، ئاماده نه‌بووه لانیكه‌م مووچه‌كه‌ی خه‌رج بكات.
هه‌شته‌م: هیچ گرێبه‌ستێكی كاركردنی میدیاكاران له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانیان له سه‌ندیكا تۆمار ناكرێت، تا وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چاو‌دێر بێت و به‌رگری له مافی ڕۆژنامه‌نووس بكات.
نۆیه‌م: له دیاریكردنی مووچه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان میزاج و مه‌حسوبیه‌ت و پێڕ و كوتله‌گه‌ری ڕۆڵی دیاری هه‌یه، نه‌ك لێهاتوویی و ئه‌زموون و شاره‌زایی، به نموونه: یه‌ك ئیش له یه‌ك به‌شدا، ڕه‌نگه كارمه‌ندێك دوو به‌رامبه‌ر به هاوپیشه‌كه‌ی مووچه‌ی پێ بدرێت، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پیاوی پاره‌كه، یان به‌ڕێوبه‌ر یان كوتله‌ی بڕیاربه‌ده‌ست نزیكه.
ده‌یه‌م: به‌رامبه‌ر به ژنانی ناو میدیا چه‌ند جۆر چه‌وساندنه‌وه هه‌یه، یه‌كه‌میان: به‌شێك له‌و ژنانه‌ی له میدیادا كارده‌كه‌ن، له‌به‌ر لێهاتوویی و شیاویی وه‌رنه‌گیراون، به‌ڵكو به هه‌ویای ڕام كردن و ده‌سته‌مۆكردن وه‌رگیراون و ئه‌مانه ناچار ده‌كرێن له پێناو مانه‌وه‌دا سازش له سه‌ر تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیان بكه‌ن و به‌شێكیان داویان كه‌وتووه‌ته داوی ئه‌وانه‌ی پاره و ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگاكانیان له‌به‌ر ده‌سته و به دڵی ئه‌وان هه‌ڵده‌سووڕێن. دووه‌میشیان ئه‌وانه‌ن، كه شیاوێتی و لێهاتوویی بواری میدیاییان هه‌یه، به‌ڵام ڕۆڵ و ئه‌ركی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان پێ نادرێت و ناكرێنه هاوبه‌شی بڕیار و هیچ پۆستێكی ئیداری میدیاییان پێ نادرێت، به‌ڵكو ده‌زگاكه خراپ كه‌ڵك له ڕواڵه‌تیان وه‌رده‌گرێت بۆ نمایشكردن و ڕازاندنه‌وه‌ی شاشه و زۆرتر ڕۆڵی باربییان پێ ده‌گێڕن. ئه‌مه‌ش هه‌ر جۆرێكه له چه‌وساندنه‌وه. سێیه‌میش، ئه‌وانه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتی ئیداری ده‌زگاكان بێ هیوان له ده‌سته‌مۆكردنیان و بۆ قۆناغێكی كاتی ئه‌ركی قورسیان پێ ده‌سپێرن و هه‌ندێكجار ده‌خرێنه ژێر فشاری به‌رده‌وام له پێناو خۆڕاده‌ستكردن. به‌شێكیان به‌رگری ئازایانه ده‌كه‌ن و هه‌شیانه ناچار ده‌ستبه‌رداری پیشه‌كه‌ی بووه. له كاتێكدا ئه‌م ژنانه توانای ئه‌وتۆیان هه‌یه، هاوبه‌شی سه‌ره‌كی بڕیاردان بن و ڕابه‌رایه‌تی قۆناغه‌كه بكه‌ن.
یازده: شكاندنی شكۆ و كه‌سایه‌تیی میدیاكاران، له ناو ڕۆژنامه‌نووسان باوه، كه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی ئیداری كه‌ناڵه‌كان له‌سه‌ر شكاندنی كه‌رامه‌تی كارمه‌ندانیان كار ده‌كه‌ن، كه‌ناڵ هه‌یه به زه‌بری قسه‌ی سووك و جوێندان و سوكایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌یانه چه‌كی نان بڕین قسه‌ی خۆشی سه‌ر زاریانه، هه‌یانه سه‌ری شات په‌ڕاندبێ، له كوتله‌ی ئه‌و نه‌بیت، وه‌ك ئه‌وه‌یه سه‌پانی پووش بیت و دانی خێرت پێدا نانرێت.
دوازده: به‌كارهێنانی ڕۆژنامه‌نووسان بۆ مه‌به‌ستی ناپیشه‌یی، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له ده‌مڕاستانی كه‌ناڵه‌كان ده‌ستیان پێكردووه و له پێناو خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و بازرگانی كه‌ڵكی خراپ له توانای میدیاكاران وه‌رده‌گرن و هه‌ر یه‌كه‌یان دووكانێكی میدیایی كردووه‌ته‌وه و به مووچه‌یه‌كی كه‌م، چه‌ند گه‌نجێك كاره‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش خۆیان بازرگانی به‌و پیشه‌یه‌وه ده‌كه‌ن.
سێزده: جیاوازی له نێوان ده‌ستی كاری ناوخۆ و ده‌ستی كاری بیانی. هه‌ندێك كه‌ناڵ به هۆی شكستیی كه‌سایه‌تیی ئیداری و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییان، عاشقی هه‌موو ته‌یرێكی گولن، به مه‌رجێك بیانی بێت، بۆ ئه‌و بیانیانه ده‌بنه خاك و خۆڵ، هه‌موو مه‌رجێكی ئه‌وان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ هێزی كاری خۆمانه ده‌بنه دڕك و داڵ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیانییه‌كه نیوه‌ی كورده‌كه ئیش بكات، مووچه‌ی بیانییه‌كه سێ هێنده‌ی كورده‌كه‌یه. ئه‌م ده‌رده به ڕێژه‌یی له كه‌سایه‌تی تاكی كوردیدا هه‌یه. له زۆر شوێن وایه.
چوارده: خراپ كه‌ڵك وه‌رگرتن له وزه و توانای ڕۆژنامه‌نووسان و به‌كارهێنانیان بۆ مه‌رامی تایبه‌تی و خۆ قه‌به كردن.
پازده: درووست نه‌كردنی كه‌شێكی گونجاو بۆ كاركردن، به جۆرێك ڕۆژنامه‌نووس له نێوان خه‌وف و ڕه‌جادا ده‌هێڵنه‌وه. هه‌ندێك ده‌زگا به‌ڕێوبه‌ره‌كانیان هێنده خۆیان پێ شته، به لای كارمه‌نده‌كانیاندا تێده‌په‌ڕن، پێیان وایه له هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌وه دابه‌زیون و ماندوونه‌بوونیان لێ ناكه‌ن، سه‌ری زمان و بنی زمانیان ده‌ركردنه.
شازده: زۆرینه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه له هه‌لومه‌رجێكدا درووست ده‌بن، كه ده‌سه‌ڵاتی ئیداری و میدیایی ده‌زگاكان له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌یی دانه‌مه‌زراوه و وه‌ك مه‌كره‌مه وه‌رگیراوه، یان ئه‌وه‌تا له بۆشاییه‌وه هه‌ڵتۆقیون و هه‌لپه‌رستانه له پای كرێگرته‌ییان پێی گه‌یشتوون. چونكه خه‌ڵكی به توانا و شایسته به ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانی میدیایی، هه‌رگیز لێی ناوه‌شێته‌وه ببێته مایه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی هاوپیشه‌كانی.
*چاودێری میدیایی و خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە زانستی راگەیاندن_دا
سەرچاوە: فەیسبووکی نووسەر