سولەیمان قاسمیانی: بەشێکی زۆر لەو منداڵانەی بە پاساوی پاراستنی شەرەف بردراون و پەیوەندی دەکەن کوردن
هێنانەوەی ئەو منداڵ و گەنجانەی کە لە لایەن خێزانەکانیانەوە بە پاساوی پاراستنی شەرەف دەبردرێنە دەرەوەی سوید، زۆر سەختە، کاتێکیش دەگەرێنەوە وەکوو پێویست لە دامودەزگاکانی ئێرە یارمەتی وەرناگرن.
– بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە ناوەندی نیشتمانی دژی توندوتیژی و چەوساندنەوە لەسەر شەرەف ئەنجامی داوە، تەنها یەک لە پێنج شارەوانی لە سوید ڕۆتینی بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەکاتی ڕفاندنی منداڵ و گەنجان لە چوارچێوەی پاراستنی شەرەفدا هەیە.
– بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی دەرەوەی سوید ئەمساڵ تا ئێستا ٥٠ منداڵ بەزۆری و بە پاساوی پاراستنی شەرەف بردراونەتە دەرەوەی سوید. ئەم ڕێژەیە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٢ ٥٣٨ منداڵ و گەنج بووە.
ژیلە سورچی
zila.surchi@sverigesradio.se
سەرچاوە: بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید
https://sverigesradio.se/radioswedenkurdishradyoyaswede