Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانی بانگەوازی کۆمیتەی کاتیی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی بلۆکی سۆسیالیستی

بانگەوازی کۆمیتەی کاتیی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی بلۆکی سۆسیالیستی

by admin
0 کۆمێنت 26 بینینەکان

هاوڕێیانی خۆشەویست!

دۆخی کۆمەڵگا و باری کارەساتباری ژیان و گوزەرانی موچەخۆر و کرێکاران بێچارەییەک کە یەخەی زەحمەتکێشانی گرتوە لەلایەکو پەرتەوازەبونی چینی کرێکار و ژێردەستەکانی لادێ و شاری لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی تر پێویستیی یەکیەتیکاری تۆکمە و هەماهەنگیی زیاتری چالاکوان و هێزە کۆمۆنیستەکانی هیناوەتە ئاراوە.

گرنگترین نیازی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی دژ بە کۆماری سەرمایەداری ئیسلامی، پێکهێنانی هێڵێکی سەربەخۆ و بەتوانای چینیکرێکارە. لەم ڕوەوە، ئەرکی هەمو کۆمۆنیستێکی شۆڕشگێڕە، چی لە ناوەوەی ئێران و چی لەدەرەوەی ئێران، کۆمەک و هاوکاری بۆپێکهێنانی ئەم هێڵە و خەباتکردن لەم چوارچێوەدایە. ئەم ئەرکەش بە هاوپشتی و هاوکاریی توندوتۆڵ و ڕێکخراو لەنێوان تاکەکان وهێزە کۆمۆنیستەکاندا جێبەجێدەبێت.

لەم نێوەندەدا پێشنیازی پێکهێنانی یەک “بلۆکی یەکگرتوی سۆسیالیستی “ هەنگاوێکی گرنگە.

ئەم پێشنیارە چەند مانگ لەمەوپێش لەلایەن کۆمەڵێک لە چالاکوانانی کۆمۆنیست خرایە بەر تاو وتوێ و پاشتر ئەم ڕەشنوسەی بۆوردبینی لە بنەما تیۆریەکانی لێ هاتەکایەوە ، کە ئێستا بۆ گفتوگۆ و لێکۆڵینەوە دەخرێتە بەردەم ڕای هەمو کۆمۆنیستەکان. ئێمە داوالە هەمو هاوڕێیان دەکەین بە بەشداری چالاکانە لە چوارچێوەی ئەم پلاتفۆڕمە پێشنیاریە، هاوڕا لەگەڵ ئێمە بە ئاڕاستەی پێکهێنانیبلۆکێکی یەکگرتوی سۆسیالیستی تێبکۆشن.

ئێمە لەسەر ئەم خاڵە جەخت دەکەینەوە کە “بلۆکی یەکگرتوی سۆسیالیستی “ بە هیچ شێوەیەک بەدیلێک نیە و نابێت بۆ پارت وڕێکخراوەکانی هەنوکە، بەڵکو بە پلەی یەکەم بۆ پەیوەستکردنی کۆمۆنیستە سەربەخۆکان بە کاری کۆمەڵ وڕێکخراو تێدەکۆشێت ودەیەوێت ڕێکخستنی پەرتەوازەی کۆمۆنیستی لەژێر چەترێکی فراوانی سەروحیزبیدا ، لەهەمان کاتیشدا پڕچەک بە ستراتیژیشۆڕشگێرانەو سۆسیالیستی کۆبکاتەوە.

تاکە پێوەری ئەندام بون لە بلۆکی سۆسیالیستیدا لە دیدی ئێمەوە ، هاوڕاییە لەسەر بنەما تیۆریە هاوبەشەکان و خەباتی کرداری بۆپێکهێنانی هێڵێکی سەربەخۆی چینی کرێکار دژی سەرمایەداری و بەدیل و ڕژێمە بۆرژوازیەکان.

ڕەشنوسی پلاتفۆرم ، کە لە خوارەوە هاتوە ، کۆتا تێکست نیە و تەنها یەکیەتی تیۆریی ئێستای ئێمە نیشان دەدات ، کە بۆ تەواوکردنو داڕشتنەوەی کۆتایی دەخرێتە بەر دیدی هەمو کۆمۆنیستەکان. ئەم پلاتفۆرمە لە کلاب هاوس لە ٢٣ ی ئەیلولی ٢٠٢٣ دەناسێنرێت ودەربارەی گفتوگۆ دەکرێت.

ڕەشنوسی بنەمای تیۆری بۆ پێکهێنانی بلۆکی یەکگرتوی سۆسیالیستی

ئەم ڕەشنوسە وەک بنەمای تیۆریی هاوبەشی ئێمە دەخرێتە بەر دیدەی هەمو کۆمۆنیستان تا لەسەر بناغەی ئەم بنەمایانە گفتوگۆبکەین و لە هەمانکاتیشدا لە وردبینی و گەشەپێدانیاندا هاوکاریی یەکتر بین.

کۆمەڵی ئێمە وەک بەشێک لە بزوتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستیی ئێران چەندین نەوە لە کۆمۆنیست و سۆسیالیستانی شۆڕشگێڕ لەخۆدەگرێت ، کە بۆ کۆمەککردن بە خەباتی چینی کرێکار لە ڕێگەی ڕەهایی لە شێوازی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری بەرەوخاوەندارێتی بە کۆمەڵ لە ئامرازەکانی بەرهەمهێنان و بەدیهێنانی سۆسیالیزم ، خەبات دەکەن.

پێکهاتنی ئەم بلۆکە یەکگرتوە سۆسیالیستیە بە ئامانجی یەکخستنی کاری تۆکمەو پایەدار لە نێوان چالاکوانانی بزوتنەوەی کرێکاریو کۆمۆنیستی، چی تاکی سەربەخۆ و چی ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان، بۆ پشتگیریکردن لە بەدیهاتنی هێڵێکی سەربەخۆیچینی کرێکار ، وەک پێداویستیەکی گرنگی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی دێتە کایەوە.

ئیمە لە هەمان کاتدا ئامادەیی هاوکاری ڕێکخراوەیی هەمو ڕێکخستن ، پارت ، ڕێکخراوە ، تاک و گروپێکین کە بۆ بەدیهێنانی ئەمئامانجانە خەبات دەکات.

بنەمای تیۆریی هاوبەشی ئێمە بریتین لە:

١- خەبات بۆ سەرەوژێرکردنەوەی شۆڕشگێرانەی ڕژێمی سەرمایەداریی کۆماری ئیسلامی ، تێکشاندنی دەمودەزگای دەوڵەتی،پێکهێنانی حکومەتێکی شورایی بە ڕابەریی چینی کرێکار و بەرجەستەکردنی سۆسیالیزم بەدەستی خودی کرێکاران وزەحمەتکێشان.

٢- بەشداریی تیۆری و کرداری لە خەباتی چینی کرێکار هەم لە مەیدانی داواکاریی ڕۆژانەو هەم لە ڕەوتی خەباتیدا بۆ ڕەهایییەکجاری لە قۆزتنەوە و چەوساندنەوە و کۆیلەیی کار لە ڕێگەی کۆتاییهێنان بە خاوەندارێتیی تایبەت لە ئامرازەکانی بەرهەمهێنان وجێگرتنەوەی بە خاوەندارێتی بە کۆمەڵ، تێکۆشان بۆ پێکهێنانی هێڵێکی سەربەخۆی چینی کرێکار.

٣-جیاکردنەوەی ئاشکرای هێڵی تیۆری و سیاسی لە هەمو تەوژمەکانی بۆرژوازی لە کۆنەپەرستانی ئیسلامی، پاشایخوازەکان،شۆڤێنیستانی هێزپەرەست و هەمو ئەو هێزانەی کە خوازیاری دەستێوەردانی دەوڵەتانی ئیمپریالیستی و ڕێکخراوە جیهانیەکانن بۆ“بەدیلسازی لەسەرەوە “ و گۆڕانی ڕژێم بە ئامانجی پاراستنی پەیوەندیەکانی سەرمایەداری، خەباتی کرداری دژی هەمو ئەوهێزانەی کە سنورجیاکردنەوەی چینایەتی لەگەڵ بۆرژوازیدا کاڵ دەکەنەوە و دەیشێوێنن.

٤-تێکۆشان دژی هەر جۆرە هەڵاوێردنێکی جێندەری لە بوارەکانی ماف، ئابوری، سیاسی و کلتوری، بەشداری چالاکانە لە خەباتیژنان دژ بەو نا یەکسانیانەی بەرامبەر ژنان لە گۆڕێیە و درێژەپێدانی ئەم خەباتانە بە یەکگرتویی لەگەڵ بزوتنەوەی کرێکاریبەئامانجی بەدیهێنانی یەکسانی لەنێوان هەمو مرۆڤەکاندا لە کۆمەڵگایەکی نامۆ بە ستەم و قۆستنەوەی سەرمایەداری.

خەبات دژی ستەم و هەڵاوێردنی جێندەری و ناسنامەیی بەرامبەر بە کۆمەڵگای +LGBTQ لە ڕێگای ڕەهاییان و گەشتن بەکۆمەڵگای ئازاد و یەکسان.

٥- تێکۆشان بۆ یەکگرتنی سەرتاسەری کرێکاران و زەحمەتکێشانی هەمو گەلان ، پشتیوانی لە خەباتی کرێکاران و زەحمەتکێشانیگەلە چەوساوەکان دژ بە بۆرجوازیی خۆیی و بێگانە، پشتیوانی لە سپاردنی کاروباری ناوخۆیی ئەم گەلانە بە شورای ناوچەییکرێکاران و زەحمەتکێشان بۆ پێکهینانی بەدیلی سۆسیالیستی. بە فەڕمی ناساندنی مافی گەلان لە دیاریکردنی چارەنوسیخۆیاندا، جەختکردنەوە لەسەر خەباتی هاوبەشی زەحمەتکێشان و کرێکارانی هەمو گەلان بۆ سەرەوژێرکردنی سەرمایەداری و شێوەبەخشین بە کۆمەڵگایەکی خاڵی لە ستەم و کۆیلایەتی میلی و “نەژادی “ و چینایەتی، پشتگیری لە خەباتی تەوژمەسۆسیالیستەکان لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیی بەرامبەر بە تەوژمی بۆرژوازیی.

٦- جیاکردنەوەی دین لە – دەوڵەت، لە ڕێڕەوی یاسایی و سیستەمی پەروەردەیی، هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی هەمو ناوەند و دەزگائاینیەکان، بە فەڕمی ناساندنی مافی تاکەکان لەوەی ئاینداربن یان بێ ئاین. ڕۆشنگەری دژ بە خورافیاتی مەزهەبی.

٧- کۆتاییهێنان بە وێرانکردنی ژینگە، وێرانکارییەک کە لە ڕێگەی بۆرژوازی و بە ئامانجی بەرهەمهێنانی زێدەبەها ڕودەدات. ڕزگارکردنی سروشت لە بەکاڵاکردن و پەیوەندیی کاڵایی ، پاراستنی ژینگە بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتو.

٨- خەبات بۆ بەدەستهێنانی ئازادیە دیموکراتیەکان، ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی و هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان، ناچارکردنی دەوڵەت و بۆرجوازی بۆ چونەژێر باری داواکاریە ڕادیکاڵ و سۆڕشگێڕیەکان لە چوارچێوەی بزوتنەوەی هەنوکەدا .

٩- خەباتی کرداری و تیۆری بۆ کۆتایهێنان بە ـ هەڵاوێردن و وەدەرنانی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت ( جەستەیی و دەرونی ) لە کۆمەڵگە ، ڕوبەڕوبونەوەی هەمو ـ نەژادپەرستیەکی نەتەوەیی و فەرهەنگی بەرامبەر بە پانابەران و وەدەرنانیان، کۆتایهێنان بەهەڵاوێردکردنی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگا لەبەرپیری و گەورەیی تەمەنیان ، هەروەک بە فەرمی ناساندن و دابینکردنی مافی منداڵان.

کۆمیتەی کاتیی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی بلۆکی سۆسیالیستی

 

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیوەندی زیاتر