Home بیروڕا دیسان شاری کەرکوک کرایەوە ئامانجی شەڕ و وێرانکاری خوێن ڕشتن، خڵتانی خوێنکرا !

دیسان شاری کەرکوک کرایەوە ئامانجی شەڕ و وێرانکاری خوێن ڕشتن، خڵتانی خوێنکرا !

by admin
0 کۆمێنتەکان 57 بینینەکان

لە جێگای هەڵکردنی ئاڵای ئاشتی و ئازادی و بەیەکەوە ژیان, دیسان شاری کەرکوک کرایەوە ئامانجی شەڕ و وێرانکاری خوێن ڕشتن، خڵتانی خوێنکرا !
نەرمین نەجمەدین مامۆ:
دەمێکە دەزانین سەرۆک و بەرپرسە کوردەکان چ لە کوردستانی باشور یان لە عێراق هەوڵی جدیان بۆ چارەسەر‌ کردنی کێشەکانی کەرکوک نەداوە.
وە هیچ بەرگرییەکیان بە شێوەیەکی یاسایی لەم شارە و لەم ناوچەیە نەکردوە!
چەندین ساڵە بەو پەڕی خوێن ساردییەوە شاری کەرکوک دەکەنە قوربانی بەرژەوەندیەکانی خۆیان!
هەر کاتێک بەرژەوەندی خۆیان کەوتبێتە مەترسیەوە ، ئەوە ئامادەبونە دیسان کەرکوک هەراج بکەنەوە!
ئەگەر ئەم شەڕانگێزانە سەرۆک و بەرپرس و دەسەڵاتدار نەبونایە، دەبوو ئەم شارە خێر لەخۆنەدیوە نمونەی جوانترین شارو کلتوری شارستانی بوایە، لە ڕووی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەدا باشترین نمونەی شاری سەردەم بوایە لە عێراق و کوردستاندا، نەک بۆ بەکارهێنانی وەک وەرەقەیەکی سیاسی و پروپاگەندەی هەڵبژاردنە ناپاکەکانیان و شەڕە پەڕۆ ، یان بۆ هەر بەرژەوندییەکی تر گەنج و لاوی کورد خەڵتانی خوێن بکرێن!؟
سەرانی کورد لە باتی شەڕ کردن لە سەر مادەی 140 و مافی خەڵک بە پێی یاسا، هەر زوو کەوتنە شەڕ و پیلان گێڕی بۆ سەرمایە و زەوی و پلە و پایە و دەسەڵات!
ئەوەش وای کرد خەونی لەمێژینەی خەڵکی خۆڕاگری کەرکوک زیندە بەچاڵ بکرێت!
هەموومان باش دەزانین
دەسەڵاتی کوردی هەمیشە کێشە بە کێشەیێکی تر چارەسەر دەکات، ناچێتە سەر ئەسڵی کێشەکان، لە هەمان کات هەوڵی گۆڕینی شێوە و میکانیزمی کار کردنی خۆی نادات ، ئەوەش یەکێکە لە هۆکارەکان کە ئێستا بۆتە هۆی ئەوەی ئەو بەرکەوتنانە لە شارە تەنیاکەی کەرکوک ڕوو دەدەن و ئاکامی خوێناویان لێ دەکەوێتەوە.
ئەو ململانێ نابەجێیانەشیان تەنها لە پێناو درێژە دانە بەو دەسەڵاتە چەقبەستوەیان کە بە هیچ شێوەێک دەرئەنجامی نیە و خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی ناکات.
کەرکوک پێویستی بە هەڵوێستی‌ ویژدانی و وشیارانەی هەموو لایەکمان هەیە، دەبێت ڕێگە نەدرێت چیتر ببێتە مەیدانی شەڕی مانەوەی دەسەڵاتی چەواشەکار و گەندەل و پیلانی خیانەتکارانە.

سەرچاوە: فەیسبووکی نووسەر

لێدوانێک بەجێ بهێلە