نه‌ژاد عزیز سورمێ:
ئه‌مڕۆ له دونیای میدیادا باس له‌و هه‌ڕه‌شه و گه‌فانه ده‌كرێ كه په‌ره‌سه‌ندنی هۆیه‌كانی پێكگه‌یشتن له ڕۆژنامه‌ی ده‌كا ، ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره باسانه ده‌كه‌ن ، بیروبۆچوونه‌كانیان له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ ئیتر میدیای بینراو و ده‌رهاوێشته‌كانی دیكه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆژیای پێكگه‌یشتن و تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت گڵۆڵه‌ی به ڕۆژنامه ( به ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانهیشهوه) به ڕاده‌یه‌كی باوه‌ڕنه‌كرده لێژكردووه و ئه‌و ئه‌ركه‌ی تا دوێنێ به ڕۆژنامه هه‌ڵنه‌ده‌سووڕا ، ئه‌مڕۆ به هۆی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان به ئاسانی هه‌ڵده‌سووڕێ ، سه‌ره‌ڕای ئازادی ده‌ربڕین و بڵاوكردنه‌وه به تایبه‌تی به هۆی ئینته‌رنێته‌وه ، كه هه‌ر تاكێك ده‌توانێ هه‌موو جیهان له‌سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر یا مۆبایله‌كه‌یدا ببینێ و ببینرێ..
كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانیش وه‌ك ده‌بینین دوای فه‌راهه‌مبوونی سێڵی وه‌رگرتن به نرخێكی گونجاو له هه‌موو ماڵێكدا هه‌یه و ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترا میدیای كات گوزه‌راندن كه خۆی له كلیپی گۆرانی و درامای خاكه‌ڕا و ڕیكلامی بێ په‌رده و بێ سنوور و هه‌ندێ به‌رنامه‌ی بێ به‌رنامه‌دا ده‌بینێته‌وه ، ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له كه‌ناڵی په‌روه‌رده‌یی تایبه‌تی لێ هه‌ڵبوێرین ، كه ئێمه ئه‌ویشمان دوای به ئه‌هلی كردنی قوتابیخانه و كۆلیژهكانمان نه‌ما …!
له‌و سه‌ریشه‌وه كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵی تری پێچه‌وانه كه نوخشه‌ی ڕه‌شبینی و مه‌رگ داده‌ده‌ن ، ئه‌وانیش له كاردان ، له‌وه‌ی به میدیای پارێزگر و ئایینی و تهبشیریهوه ده‌ناسرێن.
به‌ڕای من پاشاگه‌ردانییه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆن سه‌ره‌ڕای خودی سیفه‌ته پۆزه‌تیڤه‌كانی وه‌ك ئاسانی هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه و هه‌رزانی و له هه‌مانكاتدا ئاسانی له كۆڵ خۆكردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه له هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌یش گرینكتر هه‌ست به لێپرسینه‌وه كردن له هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و هه‌واڵ و ڕیپۆرتاژانه‌ی بڵاویان ده‌كاته‌وه
بێجگه له‌وه‌ی ڕۆژنامه هه‌میشه نزیكتر له كتێب ، كه سه‌رچاوه‌ی فێربوون ومه‌عریفه‌یه ، ئه‌مانه هه‌مووی مۆته‌كه‌ی كاركه‌ناری و نه‌مانی له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌دا لابردووه و به‌ختی دیكه‌ی پێداوه.
جگه له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی هۆیه‌كانی میدیا له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دوایدا به‌خۆیه‌وه بینیوه ، بێگومان ڕۆژنامه‌یش وه‌كو هۆیه‌كی ڕه‌سه‌نی میدیای نووسراو به‌شی خۆی پێ بڕاوه و به‌هره‌ی لێوه‌رگرتووه ، به نموونه تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چه‌ندی بینه‌ر و خوێنه‌ری زۆریشی بۆ خۆی ڕاكێشابێ ، به‌قه‌د ئه‌وه‌ش وه‌كو هاوڕێ و هه‌ڤاڵێكی دڵسۆزی ڕۆژنامه و چاپكراوی دیكه‌یه.
به‌لایه‌كی دیكه‌ش هه‌موو ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی به هۆی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن (ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لیكترۆنی) له‌چاو بزاڤی بڵاوكردنه‌وه له ڕۆژنامه و گۆڤار و ده‌وریات و كتێب و چاپكراوی تر ئه‌گه‌ر له په‌راوێزیشدا نه‌بن ، تا ئێستا ئه‌و ڕێژه‌یه نییه جێی باس بن ، ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه هه‌موو ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م نه‌بێ له وڵاته پێشكهوتووهكاندایه و وڵاتانی دواكه‌وتوو سه‌باره‌ت به زۆر ئه‌گه‌ری جۆرا و جۆر له پێشه‌وه‌شیان ڕاده‌ی نه‌خوێنده‌واری و دواكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و ژێرخانی ئابووری و دواكه‌وتوویی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ كه‌رتی تایبه‌تی و كێبه‌ركێی سیسته‌می حوكمڕانی له هه‌لی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو بێبه‌ش بوون.
بۆیه پێموانییه به‌و ساڵ و زه‌مانانه ڕۆژنامه بایه‌خی خۆی ون بكا به تایبه‌تیش له وڵاتانی له وێنه‌ی وڵاتی ئێمه ، هه‌ر چه‌نده لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار ڕه‌نگه به پێی عاقڵ پێشكانیان به دیوێكی تری ببینن !!
له‌وه‌ش زیاتر ڕۆژنامه ته‌نانه‌ت له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانیش ئه‌رزشی خۆی ون نه‌كردووه به‌و مه‌رجانه‌ی له تێگه‌یشتنی په‌خشكاری ڕۆژنامه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ بۆ بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆژییه‌كانی خوێنه‌ر و توێكل هاوێشتن و نوێبوونه‌وه‌ی به پێوانه‌ی خواستی سه‌رده‌م.
ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ش بۆ ڕۆژنامه له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا پێم وایه له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا ببینرێته‌وه:
1- بایه‌خدانی ڕۆژنامه به پێشزانی له ڕێگای په‌یامنێره‌كانییه‌وه بێت یاخود ئاژانسه‌كانی ده‌نگوباس كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئه‌گه‌ری خێرایی بڵاوكردنه‌وه و به‌دواداچوون.
2- هه‌وڵی به‌رده‌وام بۆ گۆڕین و نوێكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیی به تایبه‌تی له هه‌واڵ ودهرهاوێشتهكانیدا.
3- نزیكبوونه‌وه له خوێنه‌ری ئاسایی و ویست و خواسته‌كانی له‌م بواره‌دا ، ڕه‌نگه ڕۆژنامه كاریگه‌ریی له هۆیه‌كانی تر كاراتر بێ.
4- هه‌وڵدان بۆ ڕاكێشانی خوێنه‌ری نوێ ، كه خۆی له‌وه‌چه‌ی نوێ‌دا ده‌بینێته‌وه له هه‌مان كاتدا كرانه‌وه به ڕووكاری خۆ دوورگرتن له هه‌موو جۆره
ئه‌و پهڕگیرییهك له چاره‌سه‌ركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت و نووسین دا
5- هه‌وڵی به‌رده‌وام به فراوانكردنی په‌یوه‌ندی نزیكبوونه‌وه له ناوه‌نده بڕیاربه‌ده‌سته‌كان بۆ هه‌ڵێنجانی ده‌رهاورده‌ی وا بتوانێ شیكردنه‌وه‌كان ئاراسته‌یه‌كی بایه‌خدار وه‌ربگرن و وه‌ڵامی پرسه‌كانی ڕۆژ و شه‌قامی تێدا بێت.
6- بایه‌خدان به فایلی هه‌مه‌چه‌شن به ئاستی بایه‌خدان به هه‌واڵ و سیاسه‌ت وه‌كو فایلی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی تر كه جێی بایه‌خی خوێنه‌رن به‌نموونه ؛ وه‌رزش كه لێره‌شدا ئه‌وانه‌ش مه‌به‌سته په‌یوه‌ندی به ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه هه‌یه.
7- چاره‌سه‌ركردنی ڕۆژنامه‌نووسیانه له ڕووی بڵاوكردنه‌وه‌دا به جۆرێك خوێندنه‌وه‌ی بابهتهكان خوێنه‌ر ماندوو نه‌كه‌ن ، كه گیانی سه‌رده‌م قبووڵی ناكات ، وه‌ك ده‌رهێنان و پێشاندانی كاكڵی نووسن و وتاره‌كان له ڕێی سپۆت(تایتڵی لاوه‌كی)ی پێویسته‌وه .
8- گرینگی دان به ده‌رهێنانی هونه‌ری له ڕووی قه‌باره‌ی پیت و ئاستی ستوونه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و تایپۆگرافیا ، كه ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو ڕه‌خساندوونی.
وێنه له ڕۆژنامه‌دا زۆر جار ئه‌گه‌ر ئیرادێكی له‌لایه‌نی هونه‌رییه‌وه نه‌بێت و له ڕووی هه‌ڵبژاردن و قه‌باره و چۆنیه‌تی بڵاوكردنه‌وه هاوتای ده‌قه‌كه بێت ، له‌وانه‌یه له‌وێنه‌ی به بزاڤی ته‌له‌ڤزیۆن كاریگه‌رتر بێت به‌وه‌ی فۆتۆگراف كه له‌باری سه‌قامگرتوو و بێ جووله دایه زۆر جار له ڕۆژنامه‌دا جووله ده‌ر ببڕێ ، به پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌ندێ جار وێنه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن وای لێدێ له جووله ده‌كه‌وێ و شتێك ده‌رنابڕێ ، ده‌رهێنه‌ری كارامه ده‌توانێ ڕووخسارێكی به‌رچاو و سه‌رنجڕاكێش به ڕۆژنامه بدا ، كه ئه‌مه‌ش ده‌ڵێین مه‌به‌ستمان به نموونه ته‌نیا به‌كارهێنانی ڕه‌نگ نییه ، به‌ڵكو چۆنیه‌تی به‌كارهێنانییه‌تی.
دیاره له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا ده‌خوازێ ده‌رهێنانی هونه‌ری شان به‌شانی ناوه‌رۆكێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بڕوا ، كه له‌سه‌ریه‌تی نه‌ك هه‌ر به دوای ڕووداودا بچێ و دایڕێژێته‌وه ، به‌ڵكو هه‌وڵی دروستكردنیشی بدا ، به‌ڵام به‌و ڕووكاره نا كه هه‌موو یاسا و قانوونێك بخاته ژێر پێی ورووژاندنێكی كاتی.
9- دیاریكردنی جوگرافیای بڵاوكردنه‌وه ، كه كۆمه‌ڵێك هۆكاری دێته ڕێ له پێشه‌وه‌ش ئه‌و زمانه‌یه ڕۆژنامه‌ی پێ ده‌رده‌چێ ، هه‌روه‌ها سیسته‌می سیاسیش ڕۆڵی خۆی له‌و دیاریكردنه‌دا ده‌بینێ ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ئه‌گه‌ر باسی ڕۆژنامه‌ی كوردی بكه‌ین به ئه‌زموون ده‌ركه‌وتووه ، چه‌ندی بێ موبالاتی و به‌هه‌ند نه‌گرتنی چۆنیه‌تی بڵاوكردنه‌وه ئه‌گه‌ر بووه ئه‌وه‌نده فاكته‌ری زمان و سیسته‌می سیاسی كۆسپ نه‌بووه به تایبه‌تیش دوای په‌ره‌سه‌ندنه له ڕادهبهدهرهكانی هۆیه‌كانی گه‌یاندن و پێكگه‌یشتن.
ڕۆژنامه وه‌ك دامه‌زراوێكی وه‌رگرتن و داڕشتنه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و به‌دواداچوونی ده‌رهاورده‌كانی دامه‌زراوێكی پیشه‌یی و ئاراسته‌كردنی ڕای گشتییه ئه‌وه‌نده‌ش ده‌خوازێ ئیتر دوای ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه وه‌كو دامه‌زراوێكی بازرگان‌یش له‌به‌رچاو بگیرێ كه به‌رده‌وامی ده‌رچوونی بۆ مسۆگه‌ر ببێ.
به‌مه‌ش ڕۆژنامه ده‌توانێ له سنووری ڕكابه‌ری هۆیه‌كانی دیكه‌دا نزیك بێته‌وه‌و ئه‌و وێنه ڕه‌شبینانه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌یان كێشاوه به‌وه‌ی ئیتر به گه‌شه‌سه‌ندنی هۆیه‌كانی تر به تایبه‌تیش هۆیه‌كانی میدیای بینراو ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی نامێنێ و كاڵ ده‌بنه‌وه و تا ئه‌و ساڵ و زهمانانهیش ڕۆژنامه بایه‌خی خۆی وه‌ك هۆیه‌كی میدیای كلاسیكی له‌ده‌ست نادا و پێشموانییه ئه‌گه‌ر ئه‌هلی كاری له به‌ڕیوه‌بردنیدا بن له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له ده‌ست بدا.