هاوژین ڕەشید:
ئاشکرایە کۆماری اسلامی ئێران زیاتر لە ٤٠ساڵە ڕابەرایەتی ئێران دەکات و لەدوای ڕژێمی پاشایەتی یەوە هاتووەو تائێستاش خەڵکی ئێران و ناوچەکە بەدەستی یەوە دەناڵێنن.
جگە لەوەی کە بەشێکی گەورەی کوردستانی داگیرکردووە، ڕۆژانە دەیان و سەدان کاری دژە مرۆیی و دڕندانە بەرامبەر گەلی کورد بەکاردێنێت. لەوانە:
١- لە سێدارەدانی گەنج و لاوانی کورد و زیندانی کردنیان بەبیانووی جۆراوجۆری نابەجێ.
٢- تیرۆرکردنی کۆڵبەرانی کورد، کە بەداخەوە جگە لە کاری کۆڵبەری هیچ کارێکیتر شکنابەن تا خۆیان و خێزان و منداڵەکانیانی پێ بژیەنن.
٣- بەهۆی بازرگانی کردن لەگەڵ عیراقەوە، جۆرەها کەل و پەلی خراپ و بەسەرچوو دەنێرێتە ناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانەوە. هاوڵاتیانیش بەداخەوە بەکاریان دێنن و دەبێتە هۆی نەخۆشی و ئازار بۆیان.
٤- ئەو پیاوە کوردانەی دەڕۆنە ئێران بۆ گەشت و گەڕان، گوایە دەچنە شیمالی ئێرانێ، ئێران بەهەموو شێوەیەک هەوڵدەدات لەڕێگای ئافرەتانی خۆیەوە توشی ئایدزیان بکات! واتا واپێویستدەکات کە هەرکەسێک لە ئێران لەگەڵ ژنێکی ئێرانیدا سێکسی کردبێت، پشکنینی ڤایرۆسی ئایدز بکات نەوەکو توشبووبێت و بیشیگوازێتەوە بۆ ژنەکەی و هەرکەسێکیتر کە کاری جووتبوونی لەگەڵ ئەنجامدات.
٥- کۆمارێکی دژە ژنە. دایک هیچ مافێکی نی یەو ئەگەر جیابۆوە، منداڵەکانی لێ دەسەنرێ و دەدرێنەوە باوکیان.
٦- لەژێر پەردەی اسلامدا، کار لەسەر سۆزی خەڵک دەکات و دڵتەنگی و بێ هیوایی بڵاودەکاتەوە. دوورە لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی.
٧- دەرمان و مادەی هۆشبەری زۆر زۆرە و بەشێکی زۆری خەڵکی ئێران توشبوون و بەداخەوە هێنراوەتە کوردستانیشەوە!
٨- زەواجی مسیار و سیغەو هەرچی بێ ئەخلاقی و بەرەڵایی یە لەوێدا بڵاوەو ئەگەر ڕێی لێ نەگرێت هەموو کوردستانیش دەگرێتەوە. هیچ کات باوەڕ بەو لەچک و حیجاب و عەبایە مەکەن!
لەبەر ئەوانەی باسمکرد، ئەرکی هەموو کوردێکی بەشەرەف و ویژدانە، دژی ئەو ڕژێمەی پەت و سێدارە بێت و کۆتایی بە جاسوسی و دەستوەردانی پاسدارانی ئێران بێنێت لە هەموو کونجێکی کوردستان.
تکایە پێتوانەبێ کۆماری اسلامی تەنیا هەڕەشەیە لەسەر حزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵکو هەڕەشەیە لەسەر تەنانەت منداڵەکانیشتان!
سەرچاوە: فەیسبووکی نووسەر