Home هەواڵمامۆستایانی وانەبێژ: ئەگەر دانامەزرێن خێمە هەڵدەدەن

مامۆستایانی وانەبێژ: ئەگەر دانامەزرێن خێمە هەڵدەدەن

by admin
0 کۆمێنتەکان 139 بینینەکان

بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنن، وەزارەتی پەروەردە شكستی خواردووە و ئەگەر دانامەزرێن، خێمە هەڵدەدەن.

ئەمڕۆ بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی گردبوونەوە و رایانگەیاند، وەزارەتی پەروەردە شكستی هێناوە و ئەوانیش لە بەرامبەر داواكانیان لە بایكۆتكردن بەردەوام دەبن و ئەگەر تا رۆژی یەكشەممەش وەڵام نەدرێنەوە خێمە هەڵدەدەن.

بەهۆی دواكەوتنی مووچە و دانەمەزراندنەوە، بە درێژایی ئەمساڵ چەند جارێك مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوەیان كردووە.

 

سەرچاوە: سپی مێدیا

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە