
وێنە: ئەرشیڤ
حکوومەت پارە بۆ ناوەندی ناردنەوەی پەنابەران تەرخان دەکات.
وەزیری کۆچ، ماریا مالەمر ستێنەگارد هەفتەی پێشوو بەفەرمی ڕایگەیاند: ئەوەی مافی مانەوەی پینادرێت، دەبێت ووڵات بەجێبهێڵێت.
لە پێشنیازی بودجەی حوکوومەتدا پارەی کەمتر بۆ پرسی پەنابەری تەرخان کراوە. ئەویش بەهۆی ئەوەی کەمتر پەنابەر دێنە سوید، بە وتەی بەرپرسانی حکومەت. بەڵام پارە بۆ ناوەندی ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە تەرخان دەکرێت کە داوای پەنابەرییان پەسەند نەکراوە.
حکومەتی سوید لە پێشنیاری بودجەی حکوومەتدا، سەدان ملیۆن دۆلاری لە بودجەی دەوڵەت تەرخان دەکات بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتێکی توندی دژی کۆچبەری و پەنابەری لە سویددا. ئەو سیاسەتە لە پلان و بەرنامەیەکی تایبەت جێبەجێ دەکرێ.
1. دامەزراندنی سەنتەری گەڕانەوەی خۆبەخشانە: حکومەت بڕیاریدا ئەوەی بە “سەنتەرەکانی گەڕانەوە” ناسراوە، هەموو ئەو پەنابەرانەی کە داواکاریەکانیان ڕەتکراونەتەوە یان ناچاربوون لە سوید بمێننەوە، دەگوازرێنەوە بۆ ئەو سەنتەرانە. بۆ ئەو مەبەستە نزیکەی 300 ملیۆن کرۆن تەرخانکراوە، پێشبینیش دەکرێت ئەو سەنتەرانە پێویستیان بە دوو هەزار و 900 کارمەند هەبێت.
2. زیادکردنی سەنتەری گەڕانەوەی کۆچبەران: لە ساڵی 2025دا 25 ملیۆن کرۆن و لە ساڵی 2026دا 100 ملیۆن کرۆن بۆ سەنتەری گەڕانەوەی کۆچبەران و پەنابەران تەرخانکراوە.
3. بنکەی ئیقامەی ناچاری بۆ پەناخوازان: بەپێی ئەو سیاسەتە نوێیە، پێویستە پەناخوازان لە ناوەندەکانی نیشتەجێبوونی ناچاری بمێننەوە تا بڕیاری پێدانی مافی پەنابەرییان یان ڕەتکردنەوەی داواکەیان دەردەچێت.
4. تەرخانکردنی پارەی زیاتر بۆ سیاسەتە نوێیەکان: پارەی زیاتر تەرخانکراوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتانە. لە ساڵی 2024دا 21 ملیۆن کرۆن تەرخانکراوە و پێشبینی دەکرێت ئەم بڕە پارەیە لە ساڵی 2026دا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە بۆ 275 ملیۆن کرۆن.
5. گرنگیدان بە پرسەکانی دوورخستنەوە و گەڕاندنەوە بۆ وڵات: هەروەها لە بودجەدا گرنگی بە پتەوکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و سیاسییەکان لەگەڵ وڵاتان دەدرێت بۆ وەرگرتنی ئەو هاووڵاتیانەی کە لەلایەن فەرمانگەی کۆچەوە داواکاریەکانیان ڕەتدەکرێتەوە لە سوید.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم سیاسەتە ڕەنگدانەوەی سیاسەتی توندی حکومەتە بەرامبەر بە کۆچبەری و پەنابەری لە سویددا، ئامانجی سەرەکی جێبەجێکردنی سیاسەتی توندی حکومەتی سویدە لەبارەی مەسەلەی کۆچ و پەنابەری لە وڵاتدا.
سەرچاوە: ڕادیۆی سوید
https://sverigesradio.se