کاوە بێسارانی:
کاتێ یاسا و دادگا بەناوی دیمکراسیەوە، بەکاردێت بۆ دەم کوتکردنی دەنگی ئازاد دژ بە سیستمی سەرمایەداری و تاوانەکانیان.
لە ٢٠ی مانگی ئابی ٢٠١٠ دوو کچی سویدی تەمەن ٢٦ و ٣١ ساڵ چوون بۆ دادگای سوید بۆ تۆمارکردنی شکاتێک لەسەر جولیان ئەسانج، دامەزرێنەری WikiLeaks, کە هەزارەها دۆکومێنیی نهێنی سوپای ئەمریکی بڵاو کردەوە، تیایاندا سەدان تاوانی گەورە لە عێراق و ئەفغانستان.
شکاتی دوو کچەکە دژ بە جولیان ئەسانج ئەوە بوو کە هەردوکیان بەرەزامەندی خۆیان سێکسیان لەگەڵ کردوە بەڵام ئەو هیچی بەکار نەهێناوە وەک کۆندۆم.، ئەوەش بەرەزامەندی خۆیان نەبووە، بۆیە شکاتی لێ ئەکەن کە سێکسەوە بەبێ کۆندۆم بووە، سەیری ئەم مەهزەلەیە.
هەر زوو جولیان ووتی ئەم ئەم شکاتو کەیسە بۆ گرتن و ڕادەست کردنێتی بۆ ئەمریکا بۆ سزادانی لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو دۆکۆمێنتانە نهێنیانەی ئەمریکا.
لەو ڕۆژەوە تا ئیستا کەوا سیانزە ساڵە، جولیان ئەسانج جگە لە چەند ساڵێک خۆی شاردەوە لە باڵوێزخانەی ئۆکوادۆر، تا ئیستا لە زیندانایە لە بەریتانیا بۆ ناردنی بۆ ئەمریکا بۆ دادگاکردنی بە تومەتی بڵاوکردنەوەی دۆکومێنیی نهێنی ئەمریکا کە ئەگەر هەیە کە هەموو ژیانی لە زیندادا بەرێتە سەر. سەیرەکە لەور زیاتر، کە سوید زانی ئەسانج لە زیندانایە، ئیتر کەیسەکەیان دژ بە ئاسانج کێشایەوە .
دوای ئەوەی دەزگا ئەمنیەکان توانیان کەیسێک بۆ جولیان ئەسانج درووست بکەن و بیخەنە زندان، ئەوا ئیستا خەریکی کەیسێکی ترن، ئەم جارە دژ بە ئەکتەر و هونەرمەندی سینەمایی و کۆمیدی ناسراو Brand Russell .
کەیسەکەی دژ بە براند ئەوەیە کە چەند کچێک هاتوون شکاتیان لێ کردووە بە تومەتی سێکس یان هەوڵی سێکس لەگەڵیانا لە ساڵانی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٢.
بۆ دژ بە رسڵ برسند؟
رەسڵ براند کارەکتەرێکی گەورەیە لە تەلەڤزیون و سینما و کەناڵی یوتوبی خۆی وە کاریگەرێکی گەورەی هەیە لەناو گەنجان بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە ڕسڵ براند لە ڕووی سیاسیەوە چەپە و چەکێکی بەهێزە بەردەوام لەسەر بەشێکی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی قسە ئەکات و هەڵوێستی دژ بە شەڕی عێراق و ئەفغانستان و دژ بە هەموو سیستمی سەرمایەداری و بە تایبەت دژ بە کۆمپانیا زەبەلاحەکان وەک کۆمپانیای ووزە، دروستکردنی چەک، دارایی… ڕیسوا ئەکات وە بەردەوام هێرش ئەکاتە سەر تاوانەکانیان و هەروەها دۆستێکی نزیکی جێرمی کۆربن، سەرۆکی پێشووی حزبی کرێکارانی بەریتانیایە کە کە حزبی کرێکاران دووریان خستەوە بە توومەتی ئەنتی سێمەتێک ، مانای دژ بە جولەکە، کە قەت وا نەبووە.
لەوە دەچێت، ئەم جارەش وەک کەیسی جولیان ئەسانج، ئەم جۆرە بەناو تاوانانە بەکار بهێنن بۆ گرتن و دەم کووت کردنی دەنگی ئازاد، کە بەرز دەبێتەوە دژ بە تاوانەکانی سیستمی سەرمایەداری..
سەیرەکە لەوەدایە کە جارێ هیچ نەبووە، کەچی هەرچی کۆمپانیانیەکان هەیە بایکۆتی رسڵ براندیان دەست پێکرد، هەرچی کۆنتراکتی هەیە لەگەڵ کەناڵە تەلەفزیۆنەکان هەیە وەستێنرا و کەمپەینیێکی میدیایی گەورە دژی دەست پێکرا.
لەوە دەچێت دەزگا ئەمنیەکان دەیانەوێ دەنگی کەسایەتیە ناسراوەکانی چەپ، کە ڕۆلیان هەیە لە کۆمەڵگا، بەم شێوە دەمکووت بکەن.