Home هەواڵبڕیارە ئەمرۆ 30 هاوڵاتی عێراقی لەسوید بە تۆپزی دیپۆرت بکرێنەوە بۆ بەغدا

بڕیارە ئەمرۆ 30 هاوڵاتی عێراقی لەسوید بە تۆپزی دیپۆرت بکرێنەوە بۆ بەغدا

by admin
0 کۆمێنتەکان 115 بینینەکان

هاوپشتی: 2023-09-26: سوید لەمڕۆوە دەست دەکات بە ناردنەوەی زۆرەملێی ئەو پەنابەرە عیراقییانەی مۆڵەتی مانەوەیان نەدراوەتێ و داواکاریەکانیان بۆ ماناوە و مافی پەنابەرێتی لەلایەن فەرمانگەی کۆچی سویدی ڕەتکراوەتەوە و بە دڵخوازی خۆشیان نەگەڕاونەتەوە.
رادیۆی سوید لە ڕپۆرتێکدا زانیاری ئەوەی ئاشکرای کردووە، بەیانی ئەمڕۆ ڕێککەوتی 2023-09-26 دا 30 هاوڵاتی عێراقی بە زۆرەملێ بە فرۆکەیەکی بەکرێگراو بۆ بەغدا دیپۆرت دەکرێنەوە. ئەوە یەکەمجارە لە ساڵی 2012ەوە دیپۆرتکردنەوەی بە کۆمەڵ بە فرۆکەیەکی بەکرێگیراو ئەنجامبدرێت.

پێشتر عێراق ڕەتیدەکردەوە پێشوازی لە کەسانی دیپۆرتکراوی زۆرەملێ بکات، بەڵام ماوەیەکە گفتوگۆی نێوان هەردوو وڵات لەسەر ئەم بابەتە بەردەوامە.

سەرچاوە: لینکی ڕاپۆرتەکە لە ڕادیۆی سوید

لێدوانێک بەجێ بهێلە