عه‌بدولڕه‌حمان مه‌حموود:
وه‌رگێڕان: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان:
پێشتر به‌رهه‌مه به‌ڵگه‌ییه‌كان، بۆ نمایشكردنیان له ڕێگه‌ی شاشه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆن و له هۆڵه‌كانی سینه‌ما به تایبه‌ت به‌رهه‌م ده‌هێنران. شه‌پۆلی دیجیتاڵی كاتێ هات، له‌گه‌ڵ خۆیدا، چه‌مكی به‌رهه‌مهێنانی دیكۆمێنتارییه‌كانی گۆڕی. سه‌ره‌تا بۆته‌یه‌كی هێنایه كایه‌وه، كه له‌گه‌ڵ سه‌كۆ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بگونجێت.
ئێستا به‌رهه‌مهێنه‌ران، ده‌توانن سوود له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌بگرن، كه سه‌كۆكانی گه‌یاندن ڕه‌خساندوویانه، بۆ ئه‌وه‌ی به ڕێگه‌یه‌كی خێراتر بگه‌نه جه‌ماوه‌رێكی زیاتر و كارلێكیش له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كان باشتر بێت. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی زیادبوونی گه‌شه‌ی بواری به‌رهه‌مهێنانی كورته فیلم به گشتیی و فراوانبوونی پانتایی به‌رهه‌مه‌كان و هه‌مه‌چه‌شن بوونی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یان، كه سه‌رجه‌م بواره‌كانی: كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسیی، ڕۆشنبیری، ئابووری، وه‌رزشی و .. هتد ده‌گرێته‌وه.
له به‌رئه‌نجامی جیایی سرووشتی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئاراسته ده‌كرێت و ئه‌و ئامرازانه‌ی له بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه به‌كارده‌هێنرێن، ده‌بینین جیاوازی له نێوان ئه‌و كورته‌فیلمه به‌ڵگه‌ییه‌ی بۆ ته‌له‌ڤزیۆن ئاماده ده‌كرێت و ئه‌و كورته فیلمه به‌ڵگه‌ییه‌ی بۆ سه‌كۆ دیجیتاڵییه‌كان ئاماده ده‌كرێت هه‌یه، كه دیارترینیان:
كات:
ته‌له‌ڤزیۆن، 30 خوله‌ك تا یه‌ك كاتژمێر، بگره زیاتریش بۆ فیلمه به‌ڵگه‌ییه‌كان ته‌رخان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و كورته‌فیلمه به‌ڵگه‌ییانه‌ی به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنرێن، زۆر كورتن. ئامانجیانه بگه‌نه ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه ده‌یه‌وێت به خێرایی و كورتیی ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌ی پێ بگات. هه‌ندێكجار ماوه‌كه‌ی كه‌متره له خوله‌كێك، یاخود خوله‌كێك تا چه‌ند خوله‌كێك تێپه‌ڕ ناكات.
له‌و میانه‌یه‌دا، به‌رهه‌مهێنه‌ری كورته‌فیلمی به‌ڵگه‌یی خۆی پابه‌ند ده‌كات به‌و ماوه‌یه‌ی سه‌كۆ دیحیتاڵییه‌كان ده‌یسه‌پێنن به‌سه‌ریدا، ئه‌گه‌رچی فه‌یسبووك ماوه‌ی خایه‌نراوی سنووردار نه‌كردووه، به‌ڵام سه‌كۆی ئێكس بۆ هه‌ژمارێكی ئاسایی ڕێگه‌ی داوه ئه‌و په‌ڕی ماوه‌ی ڤیدیۆ دوو خوله‌ك و بیست چركه بێت.
ئامانجی نمایشكردن:
ئامانجی ناوه‌ڕۆكی فیلمی به‌ڵگه‌یی له ته‌له‌ڤزیۆندا، زۆرتر ئه‌وه‌یه كه شیكردنه‌وه‌یه‌كی ورد و قووڵ له باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه پێشكه‌ش بكات. هه‌رچی سه‌كۆ دیجیتاڵییه‌كانه، هه‌تا ڕاسته‌وخۆ و بێ درێژدادڕی فیلمه‌كه پێشكه‌ش بكرێت، ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتنه جه‌ماوه‌ری زیاتره.
نه‌رمی و گونجاوی:
وه‌ك سرووشتی كاری ته‌له‌ڤزیۆنی، نمایشكردنی كورته‌فیلمی به‌ڵگه‌یی، په‌یوه‌سته به كاتێكی دیاریكراو، بینه‌ر هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی له باره‌ی كاتی نمایشه‌وه نییه، ناشتوانێت پێش و پاش به گرته‌كانی بكات، له سه‌كۆ دیجیتاڵییه‌كاندا، ئه‌مه پێچه‌وانه‌یه. ده‌سه‌ڵات لای وه‌رگره، كه‌ی سه‌یری ده‌كات و چۆن سه‌یری ده‌كات، چونكه ده‌توانێت فیلمه‌كه پاشه‌كه‌وت بكات و له كاتی دڵخوازی خۆیدا سه‌یری بكات.
تێچووی به‌رهه‌مهێنان:
كورته‌فیلمه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كان، پێویستییان به بودجه‌یه‌كی زۆر و تیمێكی به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌ییانه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكێكی به پێز و گونجاو له‌گه‌ڵ په‌خشی ئاسمانی به‌رهه‌م بهێنن، به‌ڵام له سه‌كۆ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌رهه‌مهێنه‌ران ده‌توانن كورته‌فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی به تێچوویه‌كی كه‌م و بودجه‌یه‌كی ماقووڵ، به مۆبایله‌كانی ده‌ستیان و ئه‌په خۆڕاییه‌كان یان ئه‌و ئه‌پانه‌ی به پاره‌یه‌كی كه‌م به‌رده‌ستن به‌رهه‌م بهێنن.
خێرایی:
له ته‌له‌ڤزیۆندا، به‌رهه‌مهێنانی كورته‌فیلمی به‌ڵگه‌یی، هه‌ر له پلاندانانه‌وه تا به‌رهه‌مهێنان و داڕشتنه‌وه‌ی، كات و هه‌وڵێكی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام به هۆی ئه‌و نه‌رمیی و گونجاوییه‌ی هه‌یه، به تێچووییه‌كی كه‌م و ئامرازه به‌رده‌سته‌كان به‌رهه‌مهێنانی كورته‌فیلمی به‌ڵگه‌یی بۆ سه‌كۆ دیجیتاڵییه‌كان خێراتره.
گه‌یشتن و كارلێك:
كورته‌فیلمی به‌ڵگه‌یی، كاتێ له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه نمایش ده‌كرێت، كاریگه‌ری یه‌كلایه‌نه‌ی هه‌یه، ناتوانرێت به خێرایی كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له باره‌یه‌وه بزانرێت، یان ئه‌ندازه‌گیری كارلێكی ڕاسته‌وخۆی بكرێت، به‌ڵام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌رفه‌ت ڕه‌خساوه بۆ وه‌رگر كارلێكی له‌گه‌ڵ بكات، كۆمێنتی بنووسێت، به دڵی بێت، دووباره لای خۆی هاوبه‌شی پێ بكات، ئه‌مانه‌ش هاوكارن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا پرۆسه‌كه پێشبخرێت و به‌رهه‌مه‌كان باشتر بكرێن.
له باره‌ی پێوه‌ره ته‌كنیكی و بینراوه داواكراوه‌كانی پیشه‌سازی كورته‌فیلمی به‌ڵگه‌یی بۆ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، یوسف مو‌سا، یه‌كێك له ده‌رهێنه‌رانی ئه‌و بواره ده‌ڵێت: له دنیای به‌رهه‌مهێنانی به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كاندا، ده‌سته‌واژه‌ی “قولاپ” زۆر به‌كار ده‌هێنین. قولاپی ڕاوه ماسی، واته گه‌وره‌ترین ڕه‌گه‌زی سه‌ركه‌وتن، توانستی ڕاكێشانی زۆرترین سه‌رنج و كاریگه‌رییه لای وه‌رگر.
یوسف مو‌سا له گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ “تۆڕی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژنامه‌نووسان”
ده‌شڵێت: “ڕه‌گه‌زی سه‌رنجڕاكێشان په‌یوه‌ستن به بابه‌ته‌كه، بیرۆكه‌ی چاره‌سه‌ركردنی، كه‌سایه‌تییه به‌شداربووه‌كان، چۆنێتی ڕێكخستنی دیمه‌نه‌كان، كاتی پیشاندانی ڕووداوه‌كان، كوالێتی وێنه‌گرتن و مۆنتاژ، كاریگه‌رییه بینراو و ده‌نگییه‌كان، تا ده‌گاته ناونیشان و ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌یی و وێنه‌ی بچووككراوه‌ی فیلمه‌كه ، یان كه‌ڤه‌ره‌كه‌ی”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، بایه‌خ و هۆشیاری به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به تایبه‌تی لای توێژی گه‌نجان، له باره‌ی پیشه‌سازی كورته‌فیلمه‌كانی تایبه‌ت به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ل هه‌ڵكشانه. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، پێشتر، چیرۆكی دیجیتاڵی و ڕاپۆرتی ته‌له‌ڤزیۆنی درێژ باو بوو، كه ئێستا پاشه‌كشه‌یان كردووه.
هه‌رچه‌نده، پێوه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كورته‌فیلمی به‌ڵگه‌یی، جا له ته‌له‌ڤزیۆن بێت یان سه‌كۆ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ناوه‌ڕۆكدا به‌یه‌ك ده‌چن، به‌ڵام له جیهانی دیجیتاڵییدا، كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر تا دێت بایه‌خیان زێتر ده‌بێت. بۆیه زۆر پێویسته وردبین له ڕێكخستنی كاتبه‌ندی، دووركه‌وتنه‌وه له په‌رشوبڵاوی، زۆر لكوپۆ هاوێشتنی بابه‌ته‌كه، چونكه چركه‌یه‌ك ڕه‌نگه ببێته هۆی سه‌یركردنی ته‌واوی فیلمه‌كه تا كۆتایی، یاخود ڕه‌وینه‌وه‌ی بینه‌ر، به‌و پێیه‌ی ئێمه له سه‌رده‌مێكداین، كه به‌ر ڕێژنه‌ی ناوه‌ڕۆك و فره‌یی جۆره‌كانی ناوه‌ڕۆكی میدیایی ده‌كه‌وین.
له ڕێنماییه‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها پێویسته درێژداڕی نه‌كرێت، خۆ له ترنجاندنی شتی لابه‌لا بپارێزین، ناوه‌ڕۆكێك به‌رهه‌م بهێنرێت، كه به خێرایی سه‌رنجی وه‌رگر ڕابكێشێت، په‌یامه دیاریكراوه‌كه‌ی پێ بگه‌یه‌نرێت، چركه‌ی تایبه‌تمه‌ند و كاریگه‌ر هه‌ڵبژێرین، هه‌روه‌ها پێویسته جه‌ماوه‌ری به ئامانجگیراو بناسرێت، بتوانرێت به شێوه‌یه‌كی گونجاو په‌یامیان ئاراسته بكرێت، كاتێكی گونجاو بۆ بڵاوكردنه‌وه هه‌ڵبژێرین، كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ كاتی بڵاوكردنه‌وه له سه‌كۆ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چونكه ڕووی كاتی بڵاوكردنه‌وه، ئه‌وانیش تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه، به‌كارهێنانی ڕه‌گه‌زه بینراوه‌كان و ده‌نگی خوێندنه‌وه كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بینه‌ر و ڕاده‌ی كارلێكی هه‌یه، جگه له‌وانه‌ش، هه‌ریه‌ك له به‌كارهێنانی گرافیك، هێلكاری، ئه‌نیمه‌یشن، كه‌سایه‌تیی، شوێنه‌كان، به‌كارهێنانی ته‌كنیكی سێ ڕه‌هه‌ندی، ڕه‌نگ، دیزاین قووڵاییه‌كی زۆرتر به كورته‌فیلم ده‌ده‌ن.
بواری پیشه‌سازی كورته‌فیلم بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به ده‌ست هه‌ڵه و په‌ڵه‌ی ئه‌وتۆوه ده‌ناڵێنێت، كه كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر كوالێتی ناوه‌ڕۆك و ڕاده‌ی كارلێكی هه‌یه، له‌وانه:
1. لاوازی بیرۆكه:
كاتێك بیرۆكه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش، ئامانجێكی لۆژیكی له سیناریۆدا نییه، ئیدی وه‌رگر، هۆیه‌كی بایه‌خداری نییه بۆ سه‌یركردنی. هه‌روه‌ها زێده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی هه‌ڕه‌مه‌كییانه‌ی گرافیك، ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی هه‌یه.
2. كورتتر له كورت:
پێویسته كورته‌فیلمه‌كه، به ئه‌ندازه‌ی ماقووڵ كورت بێت، به بێ په‌ڕگیری و زیاده‌ڕۆیی. ئامانجه‌كه پێشكه‌شكردنی ناوه‌ڕۆكێكی ئاسان بێت بۆ هه‌زم كردن و كاریگه‌ری دانان. نابێت ته‌نیا كارێكی تێپه‌ڕانه بێت و هیچ به‌هایه‌كی زیادكراو نه‌به‌خشێت.
3. ڕێكنه‌خستنی (باشنه‌كردنی) ناوه‌ڕۆك:
پێویسته داخوازیی هه‌ریه‌ك له سه‌كۆ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ڕووی ڕه‌هه‌ند، ناونیشان، باسكردن و تاگه‌كانی له‌به‌رچاو بگیرێت. بۆ نموونه: كڵێشه‌ی ڤیدیۆكان و قه‌باره‌یان پێویسته گونجاو بن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌كۆیه‌ی لێیان بڵاوده‌كرێته‌وه، جا ئینستاگرام بێت یان یوتیوب.
4. لاوازی له به‌رهه‌مهێنان:
ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی كوالێتیان له ڕووی وێنه، ده‌نگ و ڕووناكییه‌وه نزمه، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ڕاده‌ی سه‌رنجڕاكێشی ناوه‌ڕۆك درووست ده‌كه‌ن. به‌كارهێنانی مۆبایل له پیشه‌سازی كورته‌فیلمی به‌ڵگه‌یی مانای ئه‌وه نییه، به‌رهه‌مێكی كوالێتی نزم پێشكه‌ش بكرێت.
5. پێشێلكردنی مافی خاوه‌ندارێتی و بڵاوكردنه‌وه:
به‌كارهێنانی میوزیك، گرته‌ی ڤیدیۆیی و جێكردنه‌وه‌ی له به‌رهه‌مه‌كه‌تدا، به بێ مۆڵه‌تی پێشوه‌خته، كێشه‌ی یاساییت دێنێته‌ڕێ. بۆیه باشتر وایه پابه‌ندی یاساكانی مافی خاوه‌ندارێتی و بڵاوكردنه‌وه بیت.
6. فه‌رامۆشكردنی بازاڕگه‌ری:
باوه‌ڕت وابێت، كه فیلمه‌كه خۆی، له ناو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ری سه‌كۆ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه و پێویستی به بازاڕگه‌ری پێشوه‌خته نییه، باوه‌ڕێكی هه‌ڵه‌یه و پێویسته خۆتی لێ به‌دوور بگریت. باشتر وایه ئاماده‌كاری بكه‌یت و پلانێكی بازاڕگه‌ری دابنێیت و ڕێكلام بۆ فیلمه‌كه بكه‌یت، جا به‌شێكی سه‌رنجڕاكێشی بێت، یان هه‌مووی.
7. به‌لاوه‌نانی كارلێك:
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی فیلمه‌كه، چالاكانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمێنت و شێر و بۆچوونی وه‌رگران بكه. ئه‌مه واده‌كات بینه‌ران هه‌ست بكه‌ن بوونه‌ته به‌شێك له چیرۆكه‌كه و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ناوه‌ندی ڕێژه‌یی گه‌یشتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه.
جێی خۆیه‌تی ئاماژه به‌وه بدرێت، كۆمه‌ڵێك ئامرازی ئه‌ندازه‌گیری كارلێك له سه‌كۆ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ن، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ری كه‌س و كۆمپانیاكانه تا له چۆنێتی كارلێكی جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ فیلمه‌كانیان تێبگه‌ن و بزانن ڕۆڵی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕێكلام و بانگه‌شه و ئه‌و ماوه‌یه‌ی بینه‌ر سه‌یری فیلمه‌كه‌ی كردووه چه‌نده؟ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئه‌نجام و زانیاریانه ده‌كرێت هه‌وڵی پێشخستن و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كان بدرێت.
ئه‌و ئامرازانه‌ش بریتین له:
(Sprout Social ،Google Analytics ،Facebook Insights ،Hootsuite ،Buffer ،Instagram Insights).
سه‌رچاوه:
عبدالرحمن محمود، معايير صناعة فيلم وثائقي قصير لمنصات التواصل، شبكة الصحفيين الدوليين، تاریخ النشر، (2ـ10ـ2023)، https://ijnet.org/…/%D9%85%D8%B9%D8%A7%D9%8A%D9%8A%D8…
وه‌رگێڕان: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
سەرچاوە: فەیسبووکی ئه‌رسه‌لان ره‌حمان