عرفان کریم:
ڕاستیەکی زۆر سادە ئەوەیە کە بە حوکمی ئەو داهاتە پر زۆرە و لە ووڵاتێک کە لەسەر دەریایەک لە نەوت و غاز و چەندین سامانی سروشتی دیکەی جیاواز دەژی، کە ئەرکی دەسەڵاتدرانی هەرێم و حکومەتی عێراقە، کە دەبێ موچەی سەرجەم فەرمەنبەران و مامۆستایانی کوردستان دابین بکەن، پێویستە نارەزایەتی و خۆپیشاندانی فەرمانبەران و مامۆستایان فراوانبێتەوە و هەنگاو بە هەنگاو ڕێکخراوی سەربەخۆی خۆیان پێک بهێنن و سەنگەرێکی مەحکەم لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژیانەی دەسەڵاتدارانی هەرێم دابنێن، ئەوان بۆ چەندین ساڵە ئەم کارە ناڕەوایە لەبەرامبەر سەدان هەزار فەرمانبەر و مامۆستا و خانەنشینانندا ئەنجام دەدەن، تەنها ڕێگا بۆ ناچارکردنی ئەم دەسەلاتە تاڵانچیە، ڕێکخراو بوون و فراوان کردنەوە و سەراسەری کردنەوەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانە، ئەوان لەشکرێک لە بەکرێ گیراوی سیاسی و جاسوس و ڕۆژنامەنوس و میدیاکاری قەڵەم فرۆش و زمان فرۆشیان لەدەوری خۆیان ڕێکخستوە و کۆکردۆتەوە، بەملیۆنەها دۆلار لەم جۆرە کەسانەدا سەرف دەکەن.بەڵام هەمیشە ترسی گەورەیان لە هاتنە مەیدانی خەڵکی ناڕازی و خەباتی جەماوەری ڕێکخراو هەیە، ئەوان باکیان نیە بە نارەزایەتی و بایکۆتی پرش و بڵاو و بچڕ بچڕ و ناو بەناو ، بەلام لە هێزی هەزاران کەسی ڕێکخراو و خاوەن بەرنامە و ئاسۆی ڕوون، دەترسن و دەتۆقێن.
با هەموو پێکەوە دەست لەناو دەست لە نێوخۆی کوردستان و لە دەرەوەی ووڵات، بۆ برەودان بە خەبات و ناڕەزایەتی فەرمانبەران و مامۆستایان و خانەنشینانی کوردستان لە پێناو دابینکردنی مووچە و سەرجەم داخوازیەکان، هەنگاو بنێین و ڕێگا نەدەین بە وەعد و بەڵینی درۆی هەردوو دەسەڵاتدرانی هەرێم و حکومەتی عێراقی، لەناڕەزایەتیەکانمان پاشەکشەبکەین و هێندەی دیکە ژیانمان بکەن بەدۆزەخ و نەهامەتی. هێزی رێکخراو و یەکگرتوی جەماوەر دەتوانێ گۆڕانکاری مەزن و مێژوویی بەدەست بهێنێت.
٧-١٠-٢٠٢٣