Home هەواڵخۆپێشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان و مووچەخۆران لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە

خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان و مووچەخۆران لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە

by admin
0 کۆمێنتەکان 133 بینینەکان

وێنە: ئەرشیڤ

بڕیارە ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، جارێکی دیکە خۆپیشاندانی مامۆستایان و مووچەخۆران بەڕێوەبچێت، مامۆستایان داوای مووچەکانیان دەکەن و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.

لە راگەیاندراوێکدا مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاندن، ئەمڕۆ کاتژمێر 10، مامۆستایان دژی دواکەوتنی مووچەکانیان خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن، هاوکات بەشێکی مووچەخۆرانیش لەگەڵ مامۆستایان خۆپیشاندان دەکەن.

مامۆستایان ئاماژەیان بەوە کردووە، لە چەندین شار و شارۆچکەدا خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.

لێدوانێک بەجێ بهێلە