Home هەواڵئەمڕۆ دادگای تەمیز بەردەوامیدا بە سیناریۆکانی دادگای شێروان شێروانی

ئەمڕۆ دادگای تەمیز بەردەوامیدا بە سیناریۆکانی دادگای شێروان شێروانی

by admin
0 کۆمێنتەکان 144 بینینەکان

ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری30-10-2023 لەدوای تەمیزكردنی سزاكەی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی لە چوار ساڵی زیندانییەوە بۆ دو ساڵ كەمكرایەوە. برایەكی ئەو رۆژنامەنوسە دەڵێت، دەبوایە سزاكەی شێروان شێروانی هەڵوەشێنرایەتەوە، چونكە هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە.

بەشدار حەسەن، پارێزەری گیراوانی بادینان، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، دوای تەمیزکردنەوە، سزای زیندانیکردنی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی لە چوار ساڵەوە بۆ دو ساڵ کەمکرایەوە.

بەرزان شێروانی، برای شێروان شێروانی، لەدوای بڕیارەكە، لە پەیامێكدا وتویەتی، لەدوای تەمیزکردنی سزاکەی شێروان شێروانی لەئەنجامدا دادگا بە دو ساڵی ناحەق شێروان شێروانی سزادا.

بەرزان شێروانی وتوشیەتی، دەبوایە ئەم سزایە هەڵوەشێنرایەتەوە چونکە هیچ بنەمایەکی یاسایی لە ناو ئەم سزایە نییە، “هیچ یاسایەك ئەمە قبوڵ ناکات جگەلە دادگای بێدادی بنەماڵە نەبێت.”

ئەوەش لەكاتێكدایە كە بڕیاربو مانگی ئەیلولی ئەمساڵ شێروان شێروانی ئازاد بکرێت، بەڵام رۆژی پێنجشەممە، 20-07-2023 دادگای هەولێر بە هەردو مادەی 298 و 295 بە چوار ساڵ زیندانیکردن سزای دایەوە كە ئەمڕۆ ئەو سزایەی لەدوای تەمیزكردن بۆ دو ساڵ كەمكرایەوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە