Home بیروڕا قەتەر وڵاتێک یان دیوەخانێک

قەتەر وڵاتێک یان دیوەخانێک

by admin
0 کۆمێنتەکان 117 بینینەکان

ئیدریس مستەفا:
-سەرۆکی مۆساد و سەرۆکی حەماس لە قەتەر کۆدەبنەوە.
-ئاشکرا بوونی بنکەیەکی نهێنی سەربازی ئەمریکا لە نزیک غەززە.
-سێ دەزگا گەورەکەی ئیسرائیل و حەماس.
-قەتەر سیاسیەکی چالاکە یان عەجولێکی بێ هزری سیاسیە.
-ئێستا و ئایندەی قەتەر.
مۆساد، دەزگای هەواڵگری بۆ سیخوڕێتی دەرەوە، ساڵی ١٩٤٩ دامەزاروە لە ژێر سایەی ئیمبراتۆریەتی بەریتانیدا واتە ساڵیک دوای دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل، قەتەریش وەک میرنشینێک ساڵی ١٩٧١ هەر لەسەر دەستی بەریتانیەکان دروست بوو. پێدەچێ هەردووکیان لە یەک سکەوە هاتبێتنە دەر بۆیە لەوەتەی قەتەر دروست بووە ژێر بە ژێر یەکبینە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هەبووە جا چەندە قەتەر و جەزیرەکەی هاواری دژە ئیسرائیلی و گریان و فیغان بۆ فەلەستینیەکان بکەن.
کاتێک سەیری دەرکەوتنی قەتەر دەکەیت وەک میرنشینێکی ئێجگار چالاک لە ساڵانی ناوەراستی نەوەدەکان و سەرەتای دوو هەزارەکانەوە تاکو ئیستا و ئەو گەمانەشی دەیکات هەست دەکەیت ئەمە لە هەڵسوکەوتی دەوڵەتێک ناچێ کە عەقڵانیەتی تیدا بێت و بچێ؛ چونکە پەلهاویشتنە سیاسیە ناوچەییەکانی لە ئاست هیچ شتێکی خۆیدا نیە وەک جوگرافیای میرنشینیەکەی، توانا سەربازی و سیادیەکەی، ئابوریە تاکڕەهەندەکەی، پایە فکری و ئاینی و دەزگا سیاسیە ستراتیجی و پەیوەندیە دەوڵەتیە ناوچەییەکانی و ..هتد. هەست دەکەی شتێک هەیە لە پشت ئەو میرنشینەوە کە ئاوها خۆی بە گژ وڵاتانی دراوسێیدا دەکات وەک سعوودیە و ئیمارات و میسر یاخود خۆی دەکات بە دادوەری دانیشتن و دانوستانی هێزە ئیسلامیە توندرەوەکان لەگەڵ وڵاتەکاندا.
چالاکیە سیاسیەکانی قەتەر لە عەقڵەوە نایات بەڵکو لە عەجولیەکی سیاسیەوە دێت گەر ئیستای نەخاتە بەر هەڕەشەی نەمانەوە ئەوا ئایندەکەی بەرەو فەنا بوون دەچێت. جارێک لە جاران لە دانیشتنی نەتەوە یەکگرتووەکان نوێنەری روسیا لە نوێنەی قەتەر توڕە دەبێ و پێی دەڵێ تۆ کێیت ئاوها لەگەڵ ئێمە قسەدەکەیت. تۆ خەڵکی شوێنێکیت، گەر ئەمشەو لێرە بخەویت بەیانی گەر هەڵسایت ئەوا وڵاتێک نەماوە بە ناوی قەتەرەوە. هەروەها زۆرێک لە چاودێرە سیاسیەکانی عيرەب و ئەکادیمیستە سیاسیەکانی خودی وڵاتانی کەنداو لەوانە عبداللە النفیسی پێیان وایە لە ئایندەدا یاخود لە وەرچەرخانێکدا قەتەر نامێنێ و دەبێتە بەشێک لە سعودیە واتە سعودیە داگیری دەکات.
ئەمڕۆکە هەوالەکان بڵاویان کردەوە کە سەرۆکی مۆساد “دەیڤید بارنی”، دەزگای هەواڵگری بۆ ئیسرائیلی بۆ سیخوڕێتی دەرەوەی وڵات، هەفتەی رابردوو سەردانی قەتەری کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە هەمان هەفتەکانی پێشووتر ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی حەماس لەگەڵ کۆمەڵێ سەرکردەی تر لە قەتەر بوون. دیارە ئەوان بە رەسمی هەر دوو سێ سەعاتێک پێش هێرشەکەی ٧ی ئەم مانگەی ئۆکتۆبەر، تێیان تەقاندبوو بۆ قەتەر.
من باوەڕم بە نەزەرییەی مۆئامەرە نیە، Conspiracy Theory، نیە بەو مانایەی کە بڵێم ئەمەی روودەدات هەمووی نەخشەداڕێژراوی هێز و دەولەتەکان خۆیان بێ، چوبکە هەندێ جار گوێبیستی ئەوە دەبین گوایە ئیسرائیل خۆی رێگەی بە حەماس دا ئاوها بکات یاخود حەماس پیاوی ئیسرائیلە و یاخود ئێران و ئیسرائیل خۆیان ئەم رووداوانە دروست دەکەن. دیدی زانستی سیاسی کە من پەیڕەوی لێدەکەم هەرگیز دەنگ و رەنگی ئاوها قبوڵ ناکات چونکە بیرکردنەوەی ئاوها جگە لەوەی هیچ بنەمایەکی سیاسی نیە تەمبەڵیەکیش بە هزر دەدات کە مەودای بیرکردنەوەی کورتر و تەسکتتر بکاتەوە بەو مانایەی لێی رابکشێین و هەموو شتەکان پێشوەختە داڕێژراون و چی بڵێین سوودێکی نیە. ئەوە دروستە کە لەوانەبی حکومەتی ئیسرائیلی زانیبێتی هیرشێک دەکرێت بەڵام هەرگیز چاوەڕوانی ئاست بەرزی و توندی پەلامارەکەی بەو جۆرە و بەو رادەیە نەدەکرد.
سێ دەزگای ئیسرائیلی گەورە لەو ولاتەدا هەن کە هەموو جومگەکانی ئەو وڵاتەیان لە دەستدایە، ئەوانیش دەزگای مۆساد بۆ هەواڵگری دەرەوە، دەزگای شاباک بۆ هەواڵگری ناوخۆ، لەگەڵ دەزگای ئامان بۆ هیزی سەربازی ئیسرائیلی. ئەو رووداوەی ٧ی ئۆکتۆبەر پۆت شکاندنی ئەو سێ دەزگا گەورەیەی ناو ئیسرائیلی بە دواوە بوو. ئەم راستیە حکومەتی ئیسرائیل و هەر سێ دەزگاکەی تر دانی پێدا دەنێن، بەڵام ئەو دەرفەتەی ئەم رووداوە بۆی هێنانە پێش بۆ ئیشکردن لەسەر نەخشەیەک بوارە زەمەنیەکی کورتتر کردەوە بۆیان وەک ئیسرائیلێکی نوێ لە رۆژهەڵاتێکی نوێدا . ئەمە بابەتێکی ترە و لێرەدا جێگەی باسکردن نیە. بەڵام….
ئەوەی من دەمەوێ لێرەدا بیڵێم قەتەرە نەک وەک خۆیان بەڵکو وەک ئەوەی چۆن قەتەر کراوە بە دیوەخانێک و هەموو هێزە توندڕەو و دەوڵەتانی ناوچەکە بەهەر رەنگ و بۆیەکیانەوە دەچن و قاوەی لیدەخۆنەوە. تاڵیبان و هێزە ئیسلامیە توندڕەوەکانی سوریا و عێراق و فەلەستین لەوێ جێگەی تایبەتی خەو و خواردنی خۆیان هەیە و دیتنەکان و دانوستەکانی نێوان ئەو هیزانە و دەوڵەتەکانی تر لەوانە ئەمریکا لەو دیوەخانە بەڕیوە چووە وەک دانوستانەکانی تاڵیبان و ئەمریکا و ئیستاش پێشمان سەیر نەبێ کە سەرۆکی مۆساد و ئیسماعیل هەنیە یەکتریان دیتبێ لەو دیوەخانە و قاوەیەکێشیان خواردبێتەوە بەیەکەوە.
هەر ولاتێک بیەوێ بنکەی سەربازی هەبێ لە قەتەر ئەوا بێ سێ و دوو رێگەی پێ دەدەن؛ ئەو بنکە سەربازیانەش مافی سەربەخۆیی تەواویان هەیە چ بکەن و چی نەکەن لەو بنکانەدا لەوانە هیرش کردنە سەر وڵاتانی تر و کەسانی پایەبەرزیان وەک هێرش کردنە سەر عێراق و لێدان لە سوریا و تیرۆر کردنی قاسم سلێمانی. ئەم کردارانە هیچیان ناچنە قاڵبی یاسایی نێو دەوڵەتیەوە بەڵام قەتەر واژۆی بۆ کردوون کە پەلاماری کێ دەدەن یان کێ دەکوژن گرفتێکیان نیە تەنها ئەوەنە کە ئێمە واتە قەتەر بپارێزن لەهەر ناحەزی و پەلامارێک. ئەو درۆنانەی لە ریزە سەیارەکانی قاسم سلێمانیاندا لە بنکەی سەربازی العدیدی ئەمریکی لە قەتەرەوە هەڵفڕین و لەوێش نیشتنەوە. هەر بۆیە دوای ئەو رووداوە قەتەر بە رەسمی سەردانی ئێرانیان کرد و هەرچی خەرجی ئەو رووداوە و رووداوی خستنە خوارەوەی فڕۆکە مەدەنیەکە ئۆکرانیەکە لە لایەن ئێرانەوە گرتە ئەستۆ کە خۆی لە دەیان و سەدان ملیۆن دۆلار دەدا.
سەردانی کردنی سەرۆکی دەزگای مۆساد و ئامادەیی ئیسماعیل هەنیە لەوێ جەندان لق و پۆپی لێ دەبێتەوە. لەوانە ناردنی پەیامی سەربازی و سیاسی بۆ خۆیان و ئێران گەر بێتوو دەستبکەنەوە لە ئێسرائیل و لە چەند لاوە پەلامار بدرێین ئەوا گەر هیچمان لە دەست نەیات ئەوا ئێمە وڵاتی ئەتۆمین و لە حاڵەتی خەتەریاتدا بێ یەک و دوو بەکاری دەهێنین و ئەمەشە ستراتیجیەتی هەبوونی چەکی ناوەکیە و پشتیشمان بەهێزە بە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپای غەربی. دیارە هەر لەگەڵ دەستپێکردنی شەردا هەموویان بەتایبەت ئەمریکا نەک هەر ئامادەیی سەربازی و مالی خۆیان پێشکەش بە ئیسرائیل کرد بەڵکو وەک سیاسەتی رەسمی هەموویان پشتگیریان بۆ ئیسرائیل دەربڕیوە؛ لەمەش زیاتر هەموویان کەشتی بارهەڵگری جەنگیان رەوانی دەریای سپی ناوەراست کرد لەوانە سێ بارهەڵگری گەورەی ئەمریکی کە چەکی ئەتۆمیان تێدایە.
پێرێکە سایتی The Interceptی ئەمریکی بڵاوی کردۆتەوە کە ئەمریکا بە نهێنی بنکەیەکی سەربازی گەورەی هەستیاری بنیات ناوە لە سەر کیوێک بە ناوی “هارکیرین” لە بیابانی نەقەب لە باشوری ئیسرائیل کە دەوربەری ٣٠ کیلۆمەترێک دوورە لە غەزەوە. ئەم بنکە نهێنیە ناوی “سایتی 512″ی لێ نراوە. لە ئێستادا پنتاگۆن دەیان ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کردووە بۆ فراوانکردن و باشتر کردنی. دیاترە ئەو میدیایانە هەر لە خۆیانەوە بابەتی ئاوها هەستیار بڵاوناکەنەوە و بگرە هەموو ئەو میدیا گەوارنەی ئەمریکا وەک ئەم ئینتەرسەپتە و نیویۆرک تایمز و واشنگتۆن پۆست و …هتد. سەربە دەزگا رەسمی و نهێنیەکانی ئەمریکان و ئەو هەواڵانە زۆر جار بە مەبەستەوە بڵاودەکرێنەوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە