Home هەواڵپەیامنێرانی بێسنوور: دەبێت هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ سلێمان ئەحمەد ئازاد بکەن

پەیامنێرانی بێسنوور: دەبێت هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ سلێمان ئەحمەد ئازاد بکەن

by admin
0 کۆمێنتەکان 192 بینینەکان

پەیامنێرانی بێسنوور لە بڵاوکراوەیەکیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) سەرەڕای نیگەرانیان لە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسێکی ئاژانسی هەوڵی ڕۆژنیوز ئاماژەیان بەوە داوە، سلێمان ئەحمەد لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستگیرکراوە و دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت.

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە بڵاوکراوەکەیاندا دەڵێت “سلێمان ئەحمەد لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، لەسەر سنووری سووریا دەستگیرکراوە و هێزە ئەمنییەکانی کوردستان دەبێت دەستبەجێ ئازادی بکەن”.

لە 25-10-2023 سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی (ڕۆژنیوز) لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دەروازەی فیشخابوور دەستگیرکراوە و ماوەی 11 ڕۆژە بێسەروشوێنە.
سلێمان ئەحمەد هەواڵسازی بەشی عەرەبی (ڕۆژنیوز) لە پاش سەردانیکردنی کەسوکارەکەی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری حەلەب، کە خەڵکی ناوچەی جندرێسن لە عەفرین، سلێمان ئەحمەد لە کاتی گەڕانەوەی بۆ باشووری کوردستان لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دەروازەی فیشخابوور دەستگیرکراوە و ماوەی 11 ڕۆژەلە زیندانە.

شەوی دووشەممە، 30-10-2023 دوای شەش ڕۆژ لەبێسەروشوێنبوونی، ئاسایشی دهۆک لە ڕاگەیاندراوێکدا دەستگیرکردنی سلێمان ئەحمەد ڕادەگەیەنێت. ئاسایشی دهۆک لەوبارەیەوە دەڵێت: “هێزەکانی ئاسایش کادیرێکی پەکەکەیان بە ناوی (سلێمان ئەحمەد) دەستگیرکرد کە نابراو بۆ کاری نهێنی و نایاسایی بۆ پەکەکە هاتوچۆی کردووە، بۆیە راگیراوە و لە لێکۆڵینەوەکەشدا دانی بە کارەکانی خۆیدا ناوە، بۆیە رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە و بە پێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.”،هەروەها دەڵێت” راگرتنەکەی هیچ پەیوەندییەکی بە کاری ڕۆژنامەنووسییەوە نییە.”

ئاژانسی ڕۆژنیوز لە ڕاگەیەندراوێکدا وەڵامی ڕاگەیاندنەکەی ئاسایشی دهۆک دەداتەوە و لەوبارەیەوە دەڵێت:”لە پاش شەش ڕۆژ لە ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنی سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسەکەمان، درەنگانی شەوی ٣٠ـی مانگى ڕابردوو ئاسایشی دهۆک بە بڵاوکردنەوەی تۆمەتێکی ناڕەوا و پڕ لە چەواشەکاریی دەیانەوێت سلێمان ئەحمەد، هاوشێوەی زیندانییانی بادینان سزا بدەن، ئێمە وەک ڕۆژنیوز سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەینەوە.”

ئاژانسی رۆژنیوز راگەیێندراوەکەی ئاسایشی دهۆکی رەتکردەوە و داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی رۆژنامەڤانەکەی دەکات:” لە ڕاگەیاندراوێکی پڕ لە چەواشەکاریی و ناڕاستدا، ئاسایشی دهۆک ڕایدەگەیەنن، گوایە ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد “پەیوەندی بە کاری ڕۆژنامەوانییەوە نییە و بۆ کاری نهێنی و نایاسایی بۆ پەکەکە هاتوچۆی کردووە” هەروەها بە ڕوونی هەڕەشەی سزادانی ئەو ڕۆژنامەنووسە دەکەن لەسەر بنەمای ئەو تۆمەتە پووچ و ناڕاستانە.”

لێدوانێک بەجێ بهێلە