Home بیروڕا دە ئەفسانە لەسەر ئیسرائیل

دە ئەفسانە لەسەر ئیسرائیل

by admin
0 کۆمێنتەکان 123 بینینەکان

دە ئەفسانە لەسەر ئیسرائیل
Ten Myths About Israel
ئەمەی سەرەوە ناوی کتێبێکی گرنگە، کە مێژوونووسی ئیسرائیلی (ئیلان پاپەی) لە ٢٠١٧ دا بڵاوی کردۆتەوە. ئەم کتێبە ڕاڤەی دە چیرۆکی ھەڵبەستراوە. دە درۆی گەورە، کە لەسەر ئیسرائیل دروستکراوە، باس ئەکات. ناوەڕۆکی کتێبەکەی پاپەی لە سێ بەش و لەم سەردێڕانەی خوارەوە پێک هاتووە.
بەشی یەکەم: ھەڵەکانی ڕابردوو،
1) فەلەستین خاکێکی چۆڵ (بێ دانیشتوان) بوو.
2) جووەکان خەڵکانێکی بێ خاک بوون.
3) زایۆنیزم واتە جووگەرایی ( زایۆنیزم واتە ئیمانداری ئاینیی جووەکان).
4) زایۆنیزم، کۆڵۆنیالیزم (داگیرکردن) نییە.
5) فەلەستینییەکان ئارەزوومەندانە خاکەکەیان بەجێھێشت لە ١٩٤٨دا.
6) شەڕی حوزەیرانی ١٩٦٧ شەڕێکی بێ ھەڵبژاردن بوو (حەتمی بوو).
بەشی دووەم: ھەڵەکانی ئێستا،
7) ئیسرائیل تاکە دیموکراسیە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستد.ا
8) ئەفسانەی ئۆسلۆ.
9) ئەفسانەی غەزە.
بەشی سێھەم: ڕوانین لە ئایندە
10) ڕێگەچارەی دوو دەوڵەت، تاکە ڕێگەی بەرەوپێش چوونە.
ئیلان پاپەی چەندین کتێبی تری گرنگی ھەیە لە بەرگری خەڵکی فەلەستین و لەدژی حکومەتی ئیسرائیل، لەوانە کتێبی “گەورەترین زیندان لەسەر ڕووی زەوی، مێژووی ناوچە داگیرکراوەکان” کە ئەم کتێبەشی لە 2017 دا بڵاوکراوەتەوە.
The Biggest Prison on Earth, a History of the Occupied Territories
وە کتێبی “پاکتاوی ڕەگەزی فەلەستین” کە لە 2010 دا بڵاویکردۆتەوە.
The Ethnic cleansing of Palestine
لەم هێڕشە جینۆسایدەی حکومەتی ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل بۆسەر غەزە و خەڵکی فەلەستین کە لە 8ی ئۆکتۆبەری 2023 وە دەستی پێکردووە، لە دوای ئەو هێڕشە دڕندانەیەی حەماس کە لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023 دا بۆ سەر ئیسرائیل کردی، ئیلان پاپەی ھەڵسوڕاوێکی چالاکە و لەگەڵ دەیان ئەکادیمیستی تری بەڕەگەز جوودا لە میدیا سەربەخۆکاندا دەردەکەون لە بەرگری خەڵکی فەلەستین و لەدژی ئیسرائیل و حکومەتەکەی بنیەمین نەتەنیاھۆ.
عامر سابیر
08/11/2023

لێدوانێک بەجێ بهێلە