نامەیەکی کراوە بۆ حکومەتی ئەڵمانیا
سەبارەت بە ڕێکەوتنی نافەرمی نێوان حکومەتی ئەڵمانیا وحکومەتی عێراقی بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی عێراقی.
بە پیێ ئەو پەیوەندیانەی لەلایەن ژمارەیەك لە پەنابەری دیپۆرتکراو لە عیراقەوە بەدەستمان گەیشتوە و هەروەها ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە ڕێکخراوەکانی بەرگریکار لە مافی پەنابەری و هەندێك هەواڵ لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە هاتووە، لە مانگی ئایاری ٢٠٢٣ ڕێکەوتنیێکی ژێربەژێر و نافەرمیتان لەگەڵ حکومەتی عێراقیدا کردوە بە مەبەستی رەوانەکردنەوەی زۆرەملێی ئەو پەنابەرە عێراقییانەی کە مافی پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە و خاوەنی ناسنامەی (دوڵدنگ)ن.لەم بارەشەوە نزیکەی ٨٠ پەنابەر بەزۆرەملێ و بە شێوەیەکی ئەوپەری نامرۆڤانەو نە شیاو لەناوچە جیاوازەکانی ئەڵمانیا ولە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکراون و لە ریگای فڕۆکەخانەکانەوە ڕەوانەی عێراق کراونەتەوە.ئەم هەنگاوەی ئێوە جێگای نارەزایەتی قوڵی ئێمە و ناڕەزایەتیەتی بە رفراوانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی داکۆی کارە لە مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا و پێجەوانەیە بەیاسا نێودەوڵەتیەکان لەبارەی مافەکانی پەنابەرانەوە.
ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراقی لە ئەڵمانیا، وێرای ئەوەی بە توندی سەرکۆنەی ئەم ڕێکەوتنە نهێنیە و ئەم سیاسەتە نامرۆڤانەیە دەکەین.لەهەمان کاتدا دەمانەوێت چەند ڕاستیتان بە بیر بهێنینەوە کە چەندە ئەم سیاسەتەی ئێوە نادروست و هەڵەو نایاسایە.ئێوە بەر لە چەند هەفتەیەك بڕیاری هێشتنەوەی هێزە سەربازیەکانی خۆتان لە عێراق بۆ ماوەی سالێک درێژکردەوە، وەك خۆتان دەڵێن بەئامانجی ( هاوکاریکردنی هێزە سەربازیەکانی عێراق لەجەنگ دژ بە تیرۆر، چونکە هێشتا مەترسیەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ماوە). لەلایەکی دیکەوە لەکۆتایی مانگی ڕابورودا، هاوکات لەگەڵ ڕووداوەکانی جەنگ لە فەلەستین ئێوە ئاگاداریەکتان بۆ هاوڵاتیان دەکرد کە سەفەر نەکەن بۆ چەندین شار لە عێراق وهەرێمی کوردستان چونکە مەترسی موشەک بارانیان لەسەرە.
سەرەتایترین ڕێساکانی یاسای پەنابەری دەڵێت هەر ووڵاتێک مەرترسیەکانی جەنگ و تیرۆری تێدابوو ، دەبێ خەڵکی ئەو وولاتە لە مافی پەنابەری بەهرەمەندبن و ژیانیان پارێزراوبێت، بەپێی چەندین ڕاپۆرتی ڕیکخراوە جیهانیەکان، سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و مافەکانی مرۆڤ، عێراق و کوردستان، لەم دوو ناوچەیە ئازادیە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان پێشیل دەکرێن و مافەکانی مرۆڤ ڕێزیان لێناگیرێت، هاوکات چەندین جار خودی وەزارەتی دەوەرەی ئێوە بەشێوەی جۆراوجۆر لە ڕێگەی جەندین ڕاپۆرتەوە ئاماژەتان بەم ڕاستیانە کردوە، بەتایبەت مەترسیەکانی (ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان و بوونی میلیشیا چەکدارەکان).ئێمەش لەلای خۆمانەوە جارێکی دیکە دەمانەوێت جەخت لەم ڕاستیانە بکەینەوە، کە مافەکانی مرۆڤ و ئازادیە سیاسی وکۆمەلایەتیەکان لە عیراق و هەرێمی کوردستان پێشێل دەکرێن و خەڵکانێک بەهۆی چالاکی سیاسیانەوە دژ بەدەسەڵاتداران دووچاری تیرۆر و گرتن و زیندانی بونەتەوە.ئەمە جگە لە بونی چالاکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و هەروەها چەند بارەبوونەوەی بۆمبارانی ناوچەکانی عێراق وکوردستان لەلایەن ووڵاتانی دەوروبەرەوە کە بۆتە هۆی کوشتنی چەندین خەڵکی سڤیل و ئاوارەیی و نائارامی. هەربۆیە ئەم کردەوەیەی ئێوە پێشێلکردنێکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ و سەرجەم یاساکانی پەنابەریە کە خۆتان بەفەرمی ئیمزاتان لەسەرکردوە.
داواکارین کە سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی، دەستبەجێ ڕابگرن و سەرجەم ئەو بڕیار وڕێکەوتنامانەش هەڵوەشێتەوە کە لەم چوارچێوەدا کاری پێدەکرێ.هاوکات مافی پەنابەری بۆ عێراقیەکان بەڕەسمی بناسرێت بەپێچەوانەشەوە رووبەرووی نارەزایەتی توندی ئیمە و ڕێکخراوەکانی بەرگریکار لەمافەکانی پەنابەران دەبنەوە لە ئاستێکی بەرفراواندا.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە ئەڵمانیا
٥/١١/٢٠٢٣
Arfan96@yahoo.de
004915775143220