پاش ئەوەی بانگەوازی بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەرەدەم ئەنجومەنی وەزیران كرد، ئەمڕۆ شەممە، عه‌لی ره‌ئوف نوێنه‌ری گشتی مامۆستایانی وانه‌بێژ له هه‌ولێر ده‌ستگیركرا.
كارۆخ گوڵاوی، نوێنه‌ری گشتی مامۆستایانی وانه‌بێژ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ی تشرینی دوه‌می 2023، مامۆستا علی ره‌ئوف نوێنه‌ری گشتی وانه‌بێژان لە هەولێر ده‌ستگیركرا.
كارۆخ گوڵاوی نوێنه‌ری گشتی مامۆستایانی وانه‌بێژ وتویەتی “پێویسته به‌زوترین كات ئازاد بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.”
بەپێی قسەی كاروخ گوڵاوی، مامۆستا عەلی رەئوف، لە کاتی چونی لە بەردەڕەشەوە بۆ ھەولێر لە بازگەی کەلەکچین دەستگیرکراوە.
كاروخ گوڵاوی جەختی كردۆتەوە كە دەستگیرکردنی مامۆستا عەلی رەئوف ساردیان ناکاتەوە و سورن لەسەر ئەوەی سبەینێ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم خۆپیشاندان بکەن، ئەگەر نوێنەرەکەیان بە زوترین کات ئازاد نەکرێت بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی.
دەستگیركردنی عەلی رەئوف دوای ئەوە دێـ كە لە چەند رۆژی رابردودا لە راگەیەندراوێكدا وتبوی”رۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 19ی 11ی 2023 خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌و ئاشتیانه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ له هه‌ولێر له‌به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاتژمێر 10:00ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات”.
ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕو “خۆپیشاندانه‌كه له‌پێناو داواكردنی مافی سه‌ره‌تاییمان كه دامه‌زراندن و بون به ھه‌میشه‌یی وانه‌بێژانه، له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێز و شكۆ بۆ مامۆستا، له پێناو نه‌ھێشتنی چینایه‌تی، له‌پێناو به‌ره‌وپێشچونی سلكی په‌روه‌رده، له پێناو به یه‌كچاو سه‌یركردن له ماف و ئه‌ركدایه، ئێمه داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین كه (دامه‌زراندن)ه، مه‌ردبن ئاماده‌بن بۆ مافی خۆتان، ماف نادرێ، ده‌سه‌نرێت”.
سەرچاوە: وێبسایتی ئاوێنە