Home کتێبخانە کتێبی ( قەیرانی ئابوری سەرمایەداری)

کتێبی ( قەیرانی ئابوری سەرمایەداری)

by admin
0 کۆمێنت 285 بینینەکان

خوێنەرانی هێژا!
کتێبی ( قەیرانی ئابوری سەرمایەداری) لەم نزیکانەدا لە کوردستان چاپ دەکرێت، هەروەها لە داهاتووی نزیکدا لە ئەوروپا. کتێبەکە لەبەرگێکی 284 لاپەڕیی بە قەبارەی ( 17 سم، 25 سم) بابەتەکانی تێدا بڵاوکراوەتەوە. کتێبەکە چەند بابەتێکی گرنگ لەخۆ دەگرێت. لەوانە:
– قەیرانی سەردەمی ئێستای سەرمایەداری
– هۆکاری قەیرانەکە
– هەڵاوسان، و تیوریەکانی مۆنتیریزم و چەندایەتی
– تیوری مارکس بۆ قەیرانی سەرمایەداری
– یاسای مەیلی دابەزینی تێکرای ڕێژەی قازانج
– تیوری کەم بەکاردن و قەیران
– جوڵەی خولگەی قەیرانی سەرمایەداری
– ئابووری کلاسیک و قەیران
– یاسای ( سای)
– لەنێوان (سای) و مارکسدا
– ئابووری نیوکلاسیک و قەیران
– تیوریەکانی ئابووری نیوکلاسیک و قەیران
– ئابووری مارشاڵ
– ڕێبازی کینزی
– لەنێوان ڕێبازی کینزی و مارکسدا
– ڕێبازی نیئولیبرالیزم و قەیران، بۆچونەکانی هایک و بنەما فکریەکانی
– سەرمایەداری دەوڵەتی و قەیران
– پارە و دراوگەرایی، قەیرانی سەرمایەداری.
– تیوری دراوی مارکس
– قەیرانی دارایی ، قەیرانی قەرز
– مارکس، سەبارەت بەکاری کرێگرتە وسەرمایە.

هەەروەها هەندەک بابەت و تیۆری تریش کە پەیوەندی بەباسەکانی کتێبەکەوە هەیە.
بەهیوام کتێبەکە بابەتێکی بەسوود بێت بۆ خوێنەران
کاوە کەریم

تێبینی بۆ خوێنەران:

هەر کەسێک لە سوید دەیەوێت ئەم کتێبە بەدەست بهێنێت دەتوانێت لەڕێگای ئەم لینکەوە بەدەستی بگات.

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیوەندی زیاتر