عومەری خەتات:
ڕۆژی چوارشەممە ٦ی دیسێمبەر، نێرگز موحەمەدی چالاکەوان و ڕۆژنامەوانی ئێرانی خەڵاتی ئاشــتی ساڵی ٢٠٢٣ی پێــبەخشرا! بێریت ڕێیس ئەندرسۆن- Berit Reiss-Andersen، سەرۆکی کۆمیتەی باڵای نۆبڵی نەرویجی ڕایگەیـــاند: “لەبەر بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاریی بەرامبەر ژنــان لە ئێران و هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان و چاکسازی دیموکراسی و خەباتی بۆ بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی بۆ “هەمووان”، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ٢٠٢٣ بەخشرایە نێرگز موحەمەدی”.
پێش خوێــندنەوەی هۆکارەکانی پشــت بەخشــینی خەڵاتی نۆبڵ بە خاتوو نیرگز، پێمباشە کەمێك لەسەر ســیاسەتی هەڵبژاردنی کۆمیتەی نۆبڵی نەرویجی بدوێــــین وبزانین تا چەندێك ســیاسەتی ئەم کۆمیــتە “بێلان”ـەیە لایەندارە و بە قوڵی لە ســـیاسەتی نێودەوڵەتی زلهێــــزەکاندا ڕەگی داکوتاوە.
پرۆسەی هەڵبژاردنی نۆبڵ ساڵێك دەخایەنێت، زۆر ئاڵۆزە و لەڕادەبەدەر ناڕۆشــنە. سەرەتا لیژنەی نۆبڵ کاندیدەکان لە “پاڵێوراوانی شایســـتە” وەردەگرێت، لیستی پاڵێوراوانی شــایستە پێکهاتووە لە ئەندامانی پەرلەمانەکان و حکومەتەکان، ئەندامانی دادگـــــــا نێودەوڵەتیـــیەکان، ئەکادیمیستەکان یان پرۆفیسۆرە پەیوەندیدارەکان و وەرگرانی پێشووی خەڵاتەکە. پاشان کۆمیتەی نۆبڵی نەرویج کە لە پێنج ئەندامی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی نەرویج پێکهـــاتووە، تاووتوێی کاندیدەکان دەکات و لیستی کورتکراوە دروســت دەکات. کاتێــك ئەم لیستە کورتە کۆکرایەوە، کاتێکی دیاریکراو دەدرێت بە ئەندامان بۆ ئەوەی بیری لێبکەنەوە و دواتر لە ڕێگەی زۆرینەی دەنگەوە براوە هەڵدەبژێرن. هەر بۆ زانیـــن، گرنگترین خەڵاتی نێودەوڵەتی بۆ ئاشتیخوازی تەنها لە دەستی پێنج ئەندام پەرلەمانی نەرویجـــیدایە و لیژنەکەش بە نـــاشەفافیەت ناســراوە.
خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشـــتی، هەمیشە جێگەی مشتومڕی گەرم بووە. ئەم خەڵاتە کە ساڵانە تەنها بۆ سێ وەرگر سنووردارە و قەرارە بابەتی و تایــبەت بێت، بەڵام تەنانەت بەم شێوەیەش، زۆرجار وەرگرانی خەڵاتەکە جێگەی پرســـیارو گومان بوون. ساڵی ٢٠١٦ کەســێك پێشـنیاری کردبوو بۆ کۆمیــتەکە کە ترەمپ پێویستە خەڵاتەکە وەربگرێت! هۆکارەکەش “هەوڵدانی بوو بۆ ئاشتی لە ڕێگەی ئایدیۆلۆژیــای هێزەوە”. هەروەها یەکێك لەو هەڵبژاردنە گوماناویــانە “هێنری کیسینجەر” بوو کە لە ساڵی ١٩٧٣ خەڵاتەکەی بەدەســـتهێنا، ئەرگومێنتی کۆمیــتەی نۆبڵ ئەوە بوو کە کیسینجەر، یەکێــك لە ناوبژیوانەکانی ئاگربەست بوو لە جەنگی ڤێتنـــامدا. بەڵام خەڵاتەکە هاوکات بوو لەگەڵ بۆردومانی کەمبۆدیای دراوسێی ڤێــتنام لە لایەن سـموپای ئەمریاکوە! نووسەری ئەمریکی (تك تێرس-Tick Turs) دەیــان دۆکیومینتی بڵاوکردۆتەوە و تێــیا دەریدەخاکە ئەو کاتەی کێسنجەر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووە بە هەزاران لە خەڵکی کەمبۆدی بە بۆمبابارانی وڵاتەکەی لە ناوچوون. ساڵی ١٩٩١ خەڵاتی نۆبڵ درایە Aung San Suu Kyi ژنـــە سیاسەتمەدار و سەرسەختترین ئۆپۆزیسیۆنی دەسەڵاتە سەربازییەکەی میانمار. سو چی بەهۆی هەڵسوڕانی لە پێـــناو مافی کەمایەتی موسوڵمانانی “ڕۆهێنگا” لە ناوخۆی وڵاتەکەی و لە دنیادا کرایە سومبوڵی بەرەنگاریی لە کەمایەتییـــەکان. بەڵام لە دواییــدا کاتێك لە زیندان ئازاد دەبێت و حزبەکەی دەبێــتە دەسەڵاتی یەکەم لە میانمار، لە ساڵی ٢٠١٧ جارێکی تر پۆلیس و سوپا دەکەونەوە گیانی رۆهینگاکانی میانمار و سو چی نەك ئەم کارە سەرکۆنە دەکات بەڵکو لە دادگای لاهای لە ساڵی ٢٠١٩ بەرگری لە کوشتاری سوپا دەکات. دەیان ڕێکخراو و کەسایەتی سیاسی داوایان لە کۆمیتەی نۆبڵ کرد کە خەڵاتی ئاشـتییەکەی لێوەربگیرێتەوە!. پاش هەڵبژاردنی ئۆباما لە ساڵی ٢٠٠٩ ئەو دیدە زیاتر ڕۆشنتر بووەوە کە پاڵنەرە ســیاسییەکانی هێزە جیهانییەکان کاریگەریی گەورەیان هەیە لە هەڵبژاردنی کەســایەتیەکانی شایستەی خەڵاتی نۆبڵ!. خەڵاتەکەی ئۆباما نەك بەهۆی دەســکەوتێکی ســیاسی بەرچاوەوە، بەڵکو زیاتر ســیمبوڵکییە و دەگەڕێـتەوە بۆ کاریزمایەکی ســیاسی کە ئۆباما هەڵگریەتی و هەروەهــا وەك کرانەوەیەكی دیموکراســیانە لە وڵاتە یەکگرتووەکان لە پاش دەورانێك لە شەڕ وکوشــتاری بەڕێوەبەرایەتیەکەی جۆرج بۆش سەیر کرا.! لەمەوە دەردەکەوێت کە هەڵبژاردنی خەڵاتکراوان لە لایەن کۆمیتەی نۆبڵەوە هەمیشە نوێنەرایەتی خواستەکانی ڕەوتی ئازادیخوازی و پێشــکەوتنخوازیی نەکردووە بەڵکو لەسەر زەمیــنەی پابەندن بووە بە بەهــا خۆرئاواییـــەکان و ســیاسەتی راگەیەنراو و ڕانەگەیەنراوی بلۆکی خۆرئاوا.
لە پشــت هەڵبژاردنی نێرگز موحەمەدی بۆ خەڵاتی نۆبڵ!
من نە پێمخۆشە و نە دژم بە بەخشــینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشــتی بۆ نێرگز موحەمەدی یان هەر کەســێکی تر، بۆ من گرنگ نیــیە کێ دەیبــــات چونکە تەواوی پرۆسەی خەڵاتکردنەکە لە ژێر پرســیاردایە. خاتوو ئەندەرسۆن، سەرۆکی کۆمیتەی باڵای نۆبڵی نەرویجی لە میانەی بەخشــینی خەڵاتی نۆبڵی ئەمســاڵدا بە کەســێك کە ئێســتا لە زیندانی ئەڤیـــندایە؛ ووتی ” سەرەڕای ئەوەی زیــندانییە، هێشــتا هەوڵەکانی بۆ مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی ڕانەگرتووە”. هەروەهــا ووتی: ” دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” بە شێوەیەکی دروست گوزارشت لە خۆبەخشی و کاری نێرگز محەمەدی دەکات”. کەواتە بۆیــە من هیــچ چاوەڕوانیــیەکی تریشــم لە کۆمیــتەی نۆبڵی نەرویجی نیــیە کە بەو شێوەیە لە دۆخی شۆڕش و گۆڕانکاریی لە ناو ئێـــراندا بڕوانێت کە من تێــیدەڕوانم! نێرگز موحەمەدی سەرەڕای ئەوەی کە لە زیــندانە و من خوازیارم بە زوودترین کات ئازاد بکرێت، بەڵام دەموچاوێکی شۆڕشگێڕانەی گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە بونیــادی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری ڕژێمی ئیســلامیدا نیــیە! ئەو بە درێژایی مێژووی هەڵسوڕانی ســیاسی لەگەڵ هاوسەرەکەی “تقی محمـدی” لە پاڵ باڵی “ئیسلاح تەڵەب”ـەکاندا بووە و پارچەیەك بووە لە بەدەنەی ڕژێمی ئیســلامی.
هەڵسوڕان و ڕەخنەکانی خانم نێزگز لە باڵی تووندڕەوی باڵی خامەنەئی و هەڵسوکەوتی تووندڕەوانەی دەزگاکانی ئەم باڵەوە سەرچاوە دەگرێت نەك لە زەمیــنەی رەخــنەیەکی ڕووخــینەرانە بۆ ڕژێم