لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دامەزراوەی( ڕۆزا لۆکسمبۆرگ)
ئامادەکردنی: ڕەشید گویلەب، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
خەرمان لوس کردوویەتی بەکوردی:
توێژەری مارکسی ئەڵمانی ئینگار سۆڵتی گفتوگۆیەکی درێژخایەنی لەگەڵ بێرنی ساندەرز سیناتۆری ئەمریکی ئەنجامدا، ئەمەش لە چوارچێوەی سەردانەکەی ئەم دووەمیان بۆ بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەردا.
لە خوارەوە گرنگترین لایەنەکانی گفتوگۆکە بە پشتبەستن بەو دەقەیە دەخەینەڕوو کە لە ماڵپەڕی دامەزراوەی ڕۆزا لۆکسمبۆرگدا بڵاوکراوەتەوە.
ساندەرز و چینی کرێکار
ساندەرز لە ڕووی ستراتیژییەوە سەرنجی لەسەر چینی کرێکاری فرەڕەگەزییە بۆ بنیاتنانی بزووتنەوەیەک بۆ دادپەروەری ئابووری، کەشوهەوا، جێندەر و کەمینەکان. لەم دواییانەدا بەشداری کردووە، بە شێوەیەکی بەرفراوان، لە شەپۆلی مانگرتنەکان لە پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە کاتێکدا کە خەڵکێکی زۆر لە ڕووی سیاسییەوە دوور دەکەوتنەوە لە بزووتنەوەی کرێکاری، بەرەو بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی نوێ بۆ چینی ناوەڕاست.
ئەمەش بۆ دوو ڕاستی دەگەڕێتەوە. بێرنی ساندەرز و هاوسەرەکەی لە خێزانێکی چینی کرێکارەوە هاتوون. هەر لە منداڵییەوە هەستی بە کاریگەری و فشاری کەمی پارە کردووە. دەکرێت قسەیەکی دوور و درێژ بێت سەبارەت بەو کاریگەرییەی کە ئەمە لەسەر داڕشتنی ژیانی خەڵک هەیەتی. کاتێک ناچارن هەموو ڕۆژێک بۆ پێداویستییە سەرەتاییەکان خەبات بکەن. نابێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەگەری بنیاتنانی کۆمەڵگایەک هەیە کە هەمووان لە ئاستێکی ژیانی شایستەدا بەهرەمەند بن. ئەمە دیدێکی یۆتۆپیایی نییە، بەڵکو تەواو مومکینە و پراکتیکییە. زۆربەی خێزانەکان هەمان هەستیان هەیە. لە ڕوانگەی ئەخلاقیەوە ناتوانرێت ئەم واقیعە پشتگوێ بخرێت. جگە لەوەش، لە ڕووی سیاسییەوە، حیساباتی سادە، ئاماژە بەوە دەکات کە چینی کرێکار نوێنەرایەتی زۆرینەی دانیشتووان دەکات. چۆن هەڵبژاردنەکان بەبێ ئاڕاستەکردن و وەڵامدانەوەی بەرژەوەندییەکانی چینی کرێکار بەڕێوەدەچن؟ کەواتە هەموو سیاسەتمەدارێک دەبێت لەگەڵ زۆرینەی خەڵک، لەگەڵ چینی کرێکاری ئەمریکی قسە بکات. بەداخەوە دیموکراتەکان چەندین ساڵ لەمەوبەر ئەم وانە سادەیەیان لەبیرکرد.
هەندێک لە چەپەکان لەم دەیان ساڵەی دواییدا لە چینی کرێکار دوورکەوتوونەتەوە، چونکە پێیانوابوو چینی کرێکار بە هاوبەشی هەڵدەبژێردرێت، کە ئەمڕۆ دەنگی نەداوە، یان ئەگەر دەنگی داوە، زۆرجار بەرەو ڕاست دەڕوات. هێزی گۆڕانکاری خوازراو لە چینی کرێکاردایە، تەنها بەهۆی قەبارەی تەواوەتییەوە. ئەوە خەڵکی چینی کرێکارن کە دەتوانن پێکەوە خەبات بکەن بۆ ئەجێندایەکی پێشکەوتنخوازانە. بە ئەوان دەتوانرێت ئەمریکا و جیهان بگۆڕدرێت. چونکە ئەوان زۆرینەن. زۆربەی خەڵک سەر بە چینی ناوەڕاستی سەرەوە نین. بەڵکو بۆ چینی ناوەڕاستی کرێکار و چینی کرێکار بە هەموو کێشە و سەختییەکانی ژیانی ڕۆژانەیانەوە. کۆکردنەوەی ئەمانە ئەو شوێنە پێکدەهێنێت کە دەسەڵاتی سیاسی تێیدا نیشتەجێیە. لێرەوەیە کە گرنگیدانێکی زۆر بە گەشەکردنی بزووتنەوەی سەندیکاکان لە ئەمریکا و ئەمەش سەرچاوەی گەشبینییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “پۆتانسێل هەیە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەک کە تێیدا هەمووان چێژ لە ئاستێکی ژیانی شایستە وەربگرن. ئەمە دیدێکی یۆتۆپیایی نییە، بەڵکو تەواو مومکینە و پراکتیکییە.
هەندێکیان چینی چەپ و کرێکار
هەندێک لە چەپەکان لە ئەڵمانیا و ئەوروپا لە کۆچکردنی دەنگدەرانی چینی کرێکارەوە بۆ لای ڕاست گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە بەدەستهێنانەوەیان دەبێت بە قسەکردنی زیاتر لەسەر تاوان و کۆچبەری و کێشەکانی پەیوەست بەوانەوە ئەنجام بدرێت. لە بەرامبەردا بانگەشەی هەڵبژاردنی ساندەرز دوور بوو لە وروژاندنی دووبەرەکی، و هەمیشە ئاراستەی چینی کرێکاری فرە نەتەوەیی بوو، واتە دوور لە تاوانبارکردنی کۆچبەران بۆ ئەو قەیرانە.
زۆرێک لە کرێکاران لە دڵی خۆیاندا دەڵێن: “من زۆر کارم کردووە بۆ ئەوەی ئاستێکی شایستە لە ژیاندا بەدەست بهێنم.” ئەوان هەلی کارێکی باشیان دەوێت. ئەوان ئاسایشی کۆمەڵایەتییان دەوێت، لە کاتێکدا ئەو کارانەی ئەمڕۆ زۆرێک هەیانە، لە ١٠-٢٠ ساڵدا چیتر بوونیان نابێت. ئەمەش ترسێکی زۆر دروست دەکات لەوەی کە چ جۆرە کارێک دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت، و داهاتوو چۆن دەبێت؟ ئایا دەتوانم خۆراک بە خێزانەکەم بدەم؟ یان ڕۆبۆت یان زیرەکی دەستکرد جێگەی کارەکانم دەگرێتەوە؟ کێ بڕیار لەسەر ئەوە دەدات؟ هەر بۆیە ئەوەی کە دەبێت بکرێت، بۆ بنیاتنانی دیموکراسییەکی زیندوو، و ئەمەش ئاسان نابێت، تەنانەت بۆ ساتێکیش، ئەوەیە کە خەڵک سەرقاڵکردنی گفتوگۆ و بڕیاردان، گوێگرتنە لەوەی چییان بۆ گرنگە، نیگەرانییەکانیان چین و چییان بیرۆکەکان بۆ داهاتوون. گومانی تێدا نییە کە توانای کۆکردنەوەی خەڵکی چینی کرێکار هەیە، جا سپی پێست بێت، ڕەشپێست بێت، ئەمریکی ئاسیایی بێت، هەرکەسێک بێت، لە دەوری ئەجێندایەکی پێشکەوتنخوازانە. باشترین ستراتیژ
لە کتێبە نوێیەکەی ساندەرزدا بە ناوی “تووڕەبوون لە سەرمایەداری شتێکی باشە” باس لەوە دەکات کە سەرکەوتنی ڕاستڕەوی توندڕەو لە ڕووبەڕووبوونەوەی توڕەیی و نامۆبوونی چینی کرێکارەوە سەرچاوە دەگرێت، و ئاراستەکردنی چینی کرێکار بەرامبەر کەمینەکان و کۆچبەران، دەزانرێت فاشیزم گەشە دەکات کاتێک قەیرانی سەرمایەداری زۆر قووڵ دەبێتەوە و دۆخەکە ناپایەدار دەبێت، بەڵام چەپ ناتوانێت ڕێگای بەدیل پێشکەش بکات بۆ دەرچوون لەو قەیرانەی کە هەمووان لەگەڵ خۆی دەبات. ستراتیژێکی باشتر نییە بۆ ئەوەی کرێکاران و خەڵک قەناعەت پێبکەن کە ڕێگایەک هەیە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە کە ژیان بۆ هەمووان باشتر بکات.
لایەنەکانی ئەم ستراتیژە لە مانگرتنی کرێکارانی ئۆتۆمبێلی یەکگرتوو لە ئەمریکادا دەبینرێت. وە ئەدای باشی سەرکردایەتی سەندیکاکان لەم کەرتەدا. ئەوان بە کرێکارانی ئۆتۆمبێل و کرێکارانی ئەمریکی و کرێکارانی گشتی بە گشتی دەڵێن ئەوەی ئەوان شەڕی لەگەڵ دەکەن تەماحی کۆمپانیاکانە. وە زۆر ڕاستە: کاتێک بارودۆخەکان لە ڕووی ئابوورییەوە کارەساتبار دەبن، کاتێک ترس زیاد دەکات، مرۆڤەکان تووشی سترێس دەبن و چارەسەریان دەوێت. ڕاستی توندڕەو چارەسەر پێشکەش دەکات. ئەم چارەسەرانە هەڵە و ناشیرین و دڕندە و ناپاکن. ڕاستڕەوەکان کۆچبەران بە هۆکاری هەموو کێشەکان دەزانن، هەروەها ڕەشپێستەکان و هەموو کەمینە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکان. دیماگۆگەکان هەمیشە ئەم کارەیان کردووە، تەنانەت دژی جولەکەکانیش. چەپ دەبێت مرۆڤەکان پەروەردە بکات و ڕێکبخات: بۆچی دەبێت خەریکی خەباتی ئابووری بن؟ بۆچی دەوڵەمەندەکان پشکی دادپەروەرانەی خۆیان لە باج نادەن؟ چەپ دەبێ بە سەبر و کاریگەرەوە ئەم کارە بکات، بۆ ئەوەی خەڵک کۆبکاتەوە و ئەو ئامانجە ڕوون بکاتەوە کە بەرەو ئەو ئامانجە دەڕوات. وەڵامی ئەو بۆ زیرەکی دەستکرد چییە؟ گومانی تێدا نییە لە توانای ئەو کارە لە ئەمریکادا، کە بریتییە لە کۆکردنەوەی خەڵکی چینی کرێکار، جا سپی پێست بێت، ڕەشپێست بێت، ئەمریکی ئاسیایی بێت، هەرکەسێک بێت، لە دەوری ئەجێندایەکی پێشکەوتنخوازانە.
جێگرەوە بەدیلێکی سۆسیالیستی
لە ئاهەنگێکی نمایشکردنی کتێبدا لە ماڵی کولتوورە جیهانییەکان لە بەرلین، ساندەرز وتی: دەبێت سەرمایەداری ڕام بکەین و لە هەمان کاتدا بە ئاڵتەرناتیڤێکی دیموکراسی و سۆسیالیستی بگۆڕین. هەرچەندە وەڵامی ئامادە نییە، بەڵام ئەمانە گفتوگۆی بەردەوامن. سۆسیالیزمی دیموکراسی مانای چییە و پێکهاتەکانی چین؟ یەکەم: دەبێت کۆتایی بەو نایەکسانییە گەورەیەی داهات و سامان کە لە ئێستادا زاڵە، کۆتایی پێبهێنرێت. ئەمە پرسێکە کە لە ئەمریکا باسی ناکرێت، لە ئەوروپاش بە ڕادەی پێویست قسەی لەسەر ناکرێت. وە ئەمەش سەرسوڕهێنەرە، چونکە لە دوای قەیرانی کۆرۆناوە، جیهان، هەموو گۆی زەوی، لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ٤٢ تریلیۆن دۆلاری سامانی نوێی بەدەستهێناوە. دوو لەسەر سێی ئەم سامانە کە دەکاتە ٢٦ تریلیۆن دۆلار، چووەتە سەرووی یەک لەسەدەوە. ڕاستییەکی نائاسایی هەیە. لە ئەمریکا سێ تاک خاوەنی ئەوەندە سامانن کە نیوەی خوارەوەی هەموو کۆمەڵگەی ئەمریکایە. دەوڵەمەندترین لەسەدا یەک لە دانیشتووان لە مێژووی جیهاندا هیچ سامانێکی وایان نەبووە. کەواتە ئەمە ئەو بوارەیە کە دەبێت کاری تێدا بکەین. لێرەوە پرسیارەکە ئەوەیە: چۆن کۆمەڵگایەکی سۆسیالیستی دیموکراتیک دروست دەبێت؟ ئەمە مانای چیە? ئەمەش نەک هەر چوار ساڵ جارێک مافی دەنگدان، بەڵکوو: کرێکاران تا چەند کۆنترۆڵی کارەکانیان لە شوێنی کاردا هەیە؟ ئایا دەچنە سەر کار و مووچە وەردەگرن، بەبێ ئەوەی هیچ کۆنتڕۆڵێک لەسەر ئەو کارانە بکەن کە ڕۆژانە دەیکەن؟ ئەمەش بێ مرۆڤبوونە. پێویستە لەسەر ئەم پرسیارانە ئیستدلال بکەین و وەڵامی ڕوون بدەینەوە، تەنانەت ئەگەر ئەوەندە ئاسانیش نەبێت: کرێکاران چۆن مافی چارەی خۆنووسین و دەسەڵاتی زیاتر بەسەر کارەکانیاندا بەدەست دەهێنن و زیاتر مرۆڤایەتیان دەکەن؟ لە ئەمریکا و بە دڵنیاییەوە لە ئەوروپا ملیۆنان کەس هەن، کە بەیانیان لە خەو هەڵدەستن و بیردەکەنەوە: “نەفرەت، دەبێت بچمە سەر کار! ” ڕقیان لە کارەکانیانە و هەندێکجاریش کار نەخۆشیان دەکات، بە واتای وشە نەخۆش. – بەڵام دەبێت بچمە سەر کارەکەم، دەبێت خۆراک بە خێزانەکەم بدەم، پێویستم بە پارەیە.
کاتی ئەوە هاتووە ئەم سیستەمە بگۆڕدرێت. ئایا دەکرێت ئابووری بەشێوەیەک ڕێکبخرێت کە کرێکاران بەشێک بن لە پرۆسەکە و بۆ خۆیان بڕیار بدەن و چێژ لە ئەنجامدانی کارەکانیان وەربگرن؟ تەنانەت لە ویلایەتی بچووکی ڤێرمۆنت (وڵاتی زێدی ساندەرز)دا نموونەی ئەمە هەیە. کۆمەڵێک کۆمپانیا هەن کە خاوەندارێتی کرێکارن یان لانیکەم لەلایەن کرێکارانەوە بەڕێوەدەبرێن. کاتێک دەچیتە ناو شوێنەکەوە، هەست بە هەڵوێستێکی تەواو جیاواز دەکەیت بەرامبەر بە ژیان. خەڵک زیاتر هەست بە ئاسوودەیی دەکەن لە کارەکانیاندا. ئەمە شتێکە کە پێویستی بە فراوانکردنی ڕیشەیی هەیە. لە کۆتاییدا پێویستی بە سیستەمێکی پەروەردەیی جیاواز. مرۆڤەکان پێویستیان بە پەروەردەیەکی پلەبەندی نییە، پێویستیان بە پەروەردەیەکی کراوە و دەستڕاگەیشتن هەیە، کە گەنجانیش زۆر شتیان هەیە بۆ وتن. بۆ ئەمەش ڕێگە هەیە. ناتوانرێت هەموو وەڵامەکان بدرێتەوە. قسە لەسەر ئەوە دەکات کە گفتوگۆکە هەبێت: دیموکراسی مانای چییە؟ بێگومان مانای زیاترە لەوەی کە بتوانیت هەر چوار ساڵ جارێک دەنگ بدەیت. بە تایبەتی لە ئەمریکا کە زۆرجار تەنها لە نێوان کاندیدەکاندا هەڵدەبژێریت کە لەلایەن کەسانی زۆر دەوڵەمەندەوە پارەیان بۆ دابین دەکرێت. لە ساڵی ٢٠٢٣ دەتوانین باشتر بکەین. بۆ زیرەکی دەستکرد
زیرەکی دەستکرد تا ئەو کاتەی چینی سەرمایەداری خاوەندارێتی و کۆنترۆڵی بکات، نەفرەت دەبێت، بەڵام لەژێر کۆنترۆڵی کرێکاراندا دەتوانێت نیعمەتێک بێت: بە مانای کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردن. وە خۆشگوزەرانی زیاتر لە هەمان کاتدا. مەرج نییە مارکسیست بیت بۆ ئەوەی تێبگەیت کە مرۆڤەکان بە درێژایی مێژوو هەمیشە خەباتیان کردووە. دەبێت کار بکەین بۆ ئەوەی پارە پەیدا بکەین. بەڵام زیرەکی دەستکرد و ڕۆبۆتیک دەتوانێت کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بە شێوەیەکی ڕیشەیی بگۆڕێت و سامانێکی یەکجار زۆر دروست بکات. تاکە پرسیار ئەوەیە: کێ سوودی لێ وەردەگرێت؟ ئەگەر ئامێرێک هەبێت لە داهاتوودا کارەکانت ئەنجام بدات. ئەم ئامێرە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردنی هەفتە، پێدانی کاتێکی بەتاڵی زیاتر، کات بۆ ڕۆشنبیری، کات بۆ خێزان، بۆ هەموو شتێک. ئامێرەکان دەتوانن ژیان باشتر بکەن. ئەمە باشە. بەڵام شتێکی جیاوازە ئەگەر لەگەڵ ئامێرەکەدا فڕێ بدرێتە دەرەوە بۆ سەر شەقام یان ببیتە پەیوەندییەکی ئەم ئامێرە. پرسیارە گەورەکەی سەر مێشکی خەڵک ئەوەیە: ئایا ئامێرەکان لە کۆتاییدا کۆنتڕۆڵی مرۆڤەکان دەکەن؟ ئایا ئامێر و زیرەکی دەستکرد لە مرۆڤ زیرەکتر دەبێت؟ ئەمەش پەیوەندی بە تەماحەوە هەیە. “پێویست ناکات مارکسیست بیت بۆ ئەوەی تێبگەیت کە مرۆڤەکان بە درێژایی مێژوو هەمیشە خەباتیان کردووە.”
مرۆڤ و تەکنەلۆژیا
تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو جەوهەری شەڕەکە ناگۆڕێت، هەمان شەڕی کۆنە. شەڕێکە بۆ دەسەڵاتی کۆمپانیاکان و بەردەوامە: “ببورە، بەڵام ڕۆبۆتێک کاری تۆ دەکات.” – بەڵام چیم بەسەر دێت؟ – ببورە، لە کارەکەم دەرکرام، بای!” مەرج نییە بەم شێوەیە بێت. کەواتە ئەمە ئەو شەڕە سیاسییە گەورەیەیە کە ئێمە دەیکەین. مەسەلەکە ئەوەیە، تەکنەلۆژیا شتێکی باشە ئەگەر کۆنتڕۆڵی بکەیت بۆ ئەوەی خزمەت بە خەڵک بکات. شەڕێکی سیاسی گرنگە کە لە بنەڕەتدا لەسەر ئەمانەی خوارەوەیە: تەکنەلۆژیا دەتوانێت باش بێت ئەگەر بۆ بەرژەوەندی خەڵک کۆنترۆڵ بکرێت. ئەم پرسە دەبێت لە ناوەندی مشتومڕی سیاسیدا بێت.
ئەگەر من سەرۆک بوومایە
زانراوە کە دامەزرانی باڵادەستی پارتی دیموکرات ڕێگری دەکات لە گەیشتن بە کەسایەتییەکی چەپی وەک ساندەرز بۆ سەرۆکایەتی وڵات، بەڵام ئەگەر گریمانە بکەین بەسەرکەوتنەکەی، بەرنامەکەی بریتی دەبێت لە: سەد ڕۆژی یەکەم یەکلاکەرەوە دەبێت. مرۆڤەکان بێزارن لە قسەی بێ کردار. بڕیار بوو بەرنامەکە زۆر بە شێوەیەکی شەڕانگێزانە مامەڵە بکات بۆ دڵنیابوون لە چاودێری تەندروستی بۆ هەموو ئەمریکییەک. لەبەر کۆمەڵێک هۆکار مامەڵەکردن لەگەڵ سیستەمی کەنەدا ئاسانتر بوو نەک سیستەمی ئەوروپی. بەڵام گەرەنتی تەندروستی وەک مافێکی ئازاد ئامادە دەبێت. هەروەها هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی تێچووی دەرمان لە ئەمریکا بۆ نیوە. هەڵوەشاندنەوەی کرێی خوێندن لە سەرجەم کۆلێژ و زانکۆ حکومییەکان. وە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش باج لەسەر کۆمپانیا گەورەکان و دەوڵەمەندەکان زیاد بکات. هەوڵێکی زۆری دا بۆ ڕەخساندنی ملیۆنان هەلی کار بە مەبەستی گۆڕینی سیستەمی ئابووری لە سووتەمەنی بەردینیەوە بۆ وزەی نوێبووەوە. وە دوو هێندەکردنی خەرجییەکان بۆ دابینکردنی سەنتەری چاودێری ڕۆژانە و باخچەی ساوایان. ئەمریکا بەدەست قەیرانی سیستماتیکی زۆر و ڕەگداکوتاوی زۆرەوە دەناڵێنێت. واقیعی ئەمریکی
ساندەرز لە ڕێگەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتەوە کاردەکات و لە هەمان کاتدا ڕەخنەی لێدەگرێت کە تەسلیمی دەسەڵاتی ملیاردێرەکان بووە و نەیتوانیوە ئازارەکانی چینی کرێکار ببینێت کە سووتەمەنی سەرهەڵدانی ڕاستەکانە. دووانەیەک هەیە: لە لایەک تیشک خستنە سەر و کارکردن بۆ دروستکردنی جەمسەری سێیەمی سۆسیالیزمی دیموکراتیک و لە لایەکی دیکەشەوە کارکردن لەگەڵ دیموکراتەکان و لە ڕێگەی دیموکراتەکانەوە. ئەم پرۆسەیە دەبێتە هۆی کەمخەوی و ئازارێکی زۆری ناوەکی بۆ ساندەرز، ئەویش دان بەوەدا دەنێت کە پرۆسەیەکی ئاسان نییە. بەڵام ئەمە ئەرکەکەیەتی بۆ سیناتۆرێک لە کۆنگرێسی ئەمریکا. ئەرکی سەرشانی خۆیەتی باشترین شت بۆ دانیشتوانی ویلایەتەکەی دابین بکات. ئەمڕۆ کار لەسەر کۆمەڵێک پرسی گرنگ دەکات بۆ ویلایەتی ڤێرمۆنت. لە هەمان کاتدا تێدەگات کە گۆڕانکاری ڕاستەقینە، گۆڕانکاری زۆر پێویست لە ئەمریکا، بەبێ بزووتنەوەیەکی بەهێزی بنەڕەتی نایەت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە کاتێکی زۆری خۆی بۆ بنیاتنانی ئەم بزووتنەوەیە تەرخان دەکات. ئەمڕۆ ئەو و زۆر کەسایەتی چەپەکانی دیکە لە ڕێگەی گەشەی بزووتنەوەی سەندیکاکانەوە گەشەی ئەم بزووتنەوەیە دەبینن. زۆرێک لەو بیرۆکانەی کرێکاران باسی دەکەن، بیرۆکەگەلێکن کە ساڵانێکی زۆرە باسیان لێدەکرێت. شتێکی نوێ دروست دەبێت. بەڵام ڕۆڵی لە ئەنجومەنی پیران دوو ساڵی تر کۆتایی دێت و لەم ماوەیەدا دەبێت ئەرکەکانی خۆی لەناو ئەنجومەنی پیران جێبەجێ بکات و لە هەمان کاتدا زۆر کار بکات بۆ یارمەتیدانی گەشەپێدانی بزووتنەوەیەکی سیاسی کە ئەو گۆڕانکاریانە بەدی بهێنێت کە وڵات پێویستی پێیەتی.
شەڕکەرێکی گەشبین
٦ دەیە بێرنی ساندەرز خەبات بۆ سۆسیالیزمی دیموکراسی دەکات. زیاتر لە ٤٠ ساڵ لە بەرامبەر ئەو دەستکەوتانەی بەدەست هاتوون، ڕووبەڕووی دژە شۆڕشی نیولیبراڵ بووەوە. ئەو لە کتێبە نوێیەکەیدا دەڵێت، کرێی ڕاستەقینەی کرێکاران، کە بە پێی هەڵاوسان ڕێکخرابێت، ئەمڕۆ کەمترە لە چاو پەنجا ساڵ لەمەوبەر، سەرەڕای پێشکەوتنە گەورەکانی بەرهەمهێنان. هێزی بەردەوامبوون و گەشبینی لە کوێوە وەردەگرێت؟ لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەڵێت:
– باشە، ئەوەی لە تواناتدایە بیکە. من لە ژیانمدا زۆر بەختەوەر بووم چونکە خەڵکی ڤێرمۆنت ڕێگەیان پێدام بچمە واشنتۆن و نوێنەرایەتیان بکەم، ئەوانیش ڕێگەیان پێدام شەڕەکان بکەم. ئەمە ئیمتیازێکە. زۆر شانازی دەکەم کە ئەم دەرفەتەم بۆ ڕەخساوە و زۆر بە جددی ئەو بەرپرسیارێتییە وەردەگرم کە لەگەڵیدا دێت. من وەک سیناتۆرێکی ئەمریکی لە دۆخێکدام کە زۆرێک لە چەپەکانی تری بەهێز تێیدا نین. ئەمەش بەو مانایەیە کە من دەسەڵات و ناوبانگەکەم بە باشترین شێوە بەکاردەهێنم بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی سۆسیال دیموکرات، کە تێیدا هەموومان پێکەوە کاردەکەین بۆ ئەوەی هەموو مرۆڤەکان ژیانێکی باشیان هەبێت، کاتێک پرسی کەشوهەوا چارەسەر دەکەین و لە دیموکراسییەکی ڕاستەقینەدا ، دیموکراسییەکی ئابووری. بە کورتی من بەختم باش بوو. بۆ من ئەمە کار نییە. “شانازییەکی گەورەیە کە لەو پۆستەدا بم کە تێیدام و بتوانم ئەو کارانە بکەم کە ئەنجامی دەدەم و زۆر کەسی گەورە لە ئەمریکا و لە سەرانسەری جیهان بناسم.”
بێرنی ساندەرز: کاتی گۆڕینی ئەم سیستەمە هاتووە
100