ئاوات (عبدالرحمن ڕەسوڵ):
ئەزانین ودڵنییاین ئەم هەڵبژاردنەی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەڕلەمانی لەعێراق وکوردستان هیچ جۆرە گۆڕانکارێکی باشتر بۆ باشبوونی شێوەی ژیانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش بەتایبەتی و خەڵک بەگشتی بەدی ناهێنێت بەڵکو دەبێتە زیاتر هێنانەکایەوەی ململانێی سیاسی و لێکترازانی کۆمەڵایەتی زیاتر . ئەمەش دەبێته هێنانەکایەوەی چەندین کێشە و قەیرانی نوێی تر و دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت بەهۆی هەبوونی زاڵبوونی بەرژەوەندی یە حیزبی و گرووپەکانی ناو پرۆسەی هەڵبژاردن .
هەر جۆرەیەکیان لە ئیسلامی وقەومی یان بەناو چەپ و شیوعی یا خود بۆرژوازی و ڕاست ڕەوەکان ئەگەر دەنگی زۆریش بەدەست بهێنن و حکومەت لەسەر شێوازی زاڵبونی بەرژەوەندی حیزبی و گروپ بەندی خێڵایەتی هەروەک ڕابردوو لەجۆری سیستەمی کۆنەخوازو چەوسێنەر دادەمەزرێنن نەک لەسەر ئەساسی زاڵبونی بەرژەوەندی وخواست وداواکاری وپێویستی یەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش بەتایبەتی و خەڵکی کوردستان وعێراق بەگشتی.
ئەمانەی دەنگیش بەدەست دەهێن و کورسی بەدەست دەهێنن تەنها ئامانجیان بازرگانی کردن و پارە کۆکردنەوەیە لەڕێگای کۆمپانیا و جۆری دەسەڵاتیانەوە . کەوایە هیچ لەژیانی خەڵک بەرەو باشتر ناگۆڕێت هەر بۆیە نابێت بۆ یەک چرکەش لەتێکۆشانی جەماوەری بوەستین بۆ ئەوەی خواست وداواکارییە ڕەواکان بەدی بهێندرێت .
ئێمەی ناڕازی لەچەوسانەوە وبێ مافی یەکان پێویستە پشتی یەکتری بگرین بۆ سەرکەوتنی تێکۆشانە جەماوەری و چینایەتی یەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش و مامۆستایان و فەرمانبەران .
گرینگەمرۆڤ لەبەرگریکرن لەماف وئازادی وژیانێکی باشتر بۆ خەڵکی کرێکار وناڕازی بەچەوسانەوە ئامانجی زاڵبونی دەسەڵاتی حیزبی نەبێت چونکەهەرکاتێک خواستی حیزب لەسەرووی خواستی خەڵکەوەبێت .
ئەوا نیشانەئەوەیە هەر کاتێک ئەو جۆرە حیزبە دەسەڵاتی کۆمەڵگای گرتە دەست ڕێک کۆمەڵگا ڕاپێچی چەوسانەوەیەکی کوشندەی دەستی حیزب دەکات . کە هەموو خەڵکی کۆمەڵگا ملکەچی بە پابەندبوونی یاسا و دەستوورە حیزبێکەوە دەکات ،دواتر کۆمەڵگا ئاراستەی چمانەوەی یاسا وبڕیار بەشەیدەت و کوشندەکانی دیکتاتۆری سەرۆکی حیزب دەکات .
هەر بۆیە باشترە لەئێستاوە خەڵکی ناڕازی بەچەوسانەوە ونایەکسانی و جیاوازییە چینایەتی یەکان و هەژاری و بێکاری و سەرکوت و بێ مافی وبێ خزمەتگوزارییەکان خۆی بەجۆرێک ڕێکخراو بکات بۆ هێنانەدی ماف وخواست وداواکارییە ڕەواکانی کە پێچەوانە بێت لە ڕێکخراوبوونی حیزبی و ئیدارەدانی حیزبیانە.
ئەمەش پێویستە لەناو بزوتنەوەیەکی جەماوەری دا بە ئامانجی کەمکردنەوە ونەمانی هەژاری وبێکاری و هێنانەدی خواست و داواکارییە ڕەواکانی خەڵکی ناڕازی خۆی ڕێکخراوبکات کە جۆری ئیدارەداندا جیاوازبێت لەئیدارەدانی هەیکەلی ڕێکخراوەیی حیزبی. کەباشترە جۆری ئیدارەدانەکە لەشێوەی شورایی بێت واتە بەجۆری کۆمەڵکاری و خۆبەڕێوەبەری دیموکراسیانەی ڕاستەوخۆی کرداری لەگفتوگۆ کردن و وتوێژکردن لەسەر جۆری خواست وداواکاری و ئامانج و ئەڵتەرناتیڤی ئینسانی .
گرەوی ڕزگاری کۆمەڵگا بەندە بە گەشەدانی ووشیاری بەرپرسیارێتی لەتێکۆشانی دڵسۆزانە وڕاستگۆیانە کە نەوەستین و پێکەوە ئەم جۆرە تێکۆشانە هەقخوازانەی خەڵکی ناڕازی لەکرێکاران ومامۆستایان و فەرمانبەران وخوێندنکاران بەرەو سەرکەوتن و هێنانەدی سەرجەم خواست وداواکارییە ڕەواکانیان بەرین .
بەهێنانەدی هەر داوایەکی خەڵکی ناڕازی سەرشەڤام کۆمەڵگا دەچێتە قۆناغێکی نوێ تر لە گەشەدانی ئومێد وهیوای تێکۆشانی جەماوەری بۆ کەم کردنەوەی هەژاری و بێکاری وجیاوازییە چینایەتی یەکان .
هەر سەرکەوتووبێت تێکۆشانی یەکگرتووانەی جەماوەری بۆهێنانەدی ژیانێکی باشتر.
نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی