چیا ئەسعەد:
کوردستانی عێراق
کە پڕە لە ئاڵنکارو تەنگـــ و ئاستەنگە ئابوری و ئەمنیەکان شاهیدی زیادبوونی سانسۆرو سەرکوتکردنی ئازادیەکانی مرۆڤە لەو هەرێمە دا.
ڕووبەری ئازادی…
چەمکی ژیان بەبەختەوەری هاوڵاتیان لە ناوسیستەمێکی یەکسانی لەسەرچاوە سروشتی و ئابوریەکان. سەرهەڵدانی کۆمەڵگەیەکی فراوانی زانست پەروەر و بوونی ڕووبەری فراوانی ئازادییەکان، سەربەخۆیی دام و دەزگا گشتی بە شێوەیەکی یەکسان و بەبێ هیچ دەست تێوەردانێکی حیزبی، وە چەندین یەکەی پێوانەی دیکەش کە دەکرێت فەرمانڕەوایەکی دیموکراسی لێ دروست بکرێت، ئەم حوکمڕانییە ئێستای هەرێمی کوردستان، نەک تەنها ئەمانە، بەڵکو سادەترین مافەکانی ژیان و هاوڵاتی دابین نەکردووە، بەڵکو لە دۆخێکی کارەساتاویدا هاوڵاتییەکانی ژیان دەکەن.
دووکەڵ..
هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگەکانی ڕابردوودا بۆ ٣ ملێۆن و ٥٣٣ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبۆتەوە کە بەرزترێن ئاستە لەم ساڵدا، بەڵام لەڕاپۆڕتێکی ئەم دواییەدا دەریخستووە کەئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بەڕێژه ی ١٨٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە، ئەوەش لەسەروی ئاستی ئۆپێکە کە دانراوە.
ئەم زیاد بوونەش تاڕادەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی چاودێریکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە کوردستان کە بەشێکی لە ناوخۆ بەکاردەهێنرێ و بەشێکی بە قاچاغ دەگوێزرێتەوە بۆ تورکیاو ئێران.
هێشتا وەرزی پایز بۆ خوێندکارانی قوتابخانە حوکمیەکان لە پارێزگای سلێمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێنەکردوە، بەهۆی تێکچونی کارکردنی دارایی سیاسیەوە.
نزیکەی ملێۆنێک خوێنکار زیاتر لە ٥٨ هەزار مامۆستا لەپارێزگاری سلێمانی زیاتر لە دوومانگە لە خوێندن دابڕاوون.
بەپێی وتەی (ئەحمەد سابیر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان. نا سەقامگیری ئابووری و ناکۆکی لایەنەکان و پارتەکان و ناو حوکمەت دۆخێکی دۆزەخ ئاسای درووست کردووە، بە جۆرێک کە دڕێژترین داخستی قوتابخانە حوکمەکان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ بەپێی وتەی سابیر ئەمجارە مانگرتن درێژترەو نازانرێ کەی کۆتای دێت.
بەراوردکارییەکی ڕوون و ئاشکرا دەبینرێ لەگەڵ ئاستی بەرزبوونەوەو هەناردەی نەوت و بۆ بەرزترین ڕێژەوە سەرەڕای ئەمانەش نەدانی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان و پەککەوتنی کەرتی پەروەردەو زۆرێک لە بەشەکانی خزمەتگوزاری بە جۆرێک کە نەوتەکە تەنها دووکەڵەکەی بۆ خەڵکەکەیە لە پاڵاوگە نەوتیەکانەوە دەردەچێت…
درۆن…
سەرەتای ئەم مانگە (هایان عەبدولغەنی)، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند حوکمەتی عێراق لەگەل هەرێم و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت بگاتە ڕێکەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی وەو بەرهەمهێنانی و هەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا، ئەمە لە کاتێکدایە درۆنی تورکیا ئاسمانی هەرێمی کوردستانی تەنیوە بە هیرشەکانیان بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و ژن و منداڵ و پیرو و بە جۆرێک لە چەنگێکی دوو دەوڵەت کەتەنها یەکێکان بەبەردەوامی هێرش بکات و ئەوی تریان لەڕێگای هەناردەکردنی نەوت بەهێز تری بکات وڵاتێک و حوکمەتێک و دەسەڵاتێک خۆی بەرپرسیاری هاووڵاتیانی خۆی نەزانێت وە لە سەرچاوە سروشتیەکانی وڵاتەکەیدا تەنها دوکەڵەکەی ژەهرەکەی بەر هاووڵاتیان دەکەووێت.
لە کاتێکدا سەرکردەکان لە شەڕی خۆدەوڵەمەند کردندان.
ئەگەر ئێستا لە هەرێمی کووردستانی- عێراق حیزبێکی سیاسی نوێ سەرهەڵ بدات، ئەوا کورسی پەرلەمان زیاتر لە هەریەکە لە دوو لایەنە گەورەکەی ئێستای بەردەکەوێت، لە کاتێکدا چارەکی دەنگ دەران بەهیچ شێوەیەک دەنگیان نەدەدا.
ئەم ئەنجامی ڕاپرسیەکی ئەم دوواییە، بە لەبەرچاووگرتنی ئەو متمانەی لە کۆنترێن پارتە کوردییەکانی پارتی دیموکرات و یەکێتی جێگای سەرسووڕمان نییە، بەڵام لە ڕابردوودا سەرهەڵدانی حیزبە نووێیەکان دەریخست کە ئەوانیش ئەو کارە ناکەن کە لێیان چاوەڕوان دەکرێت. واتە گرنگدانیان بە هاووڵاتیان بۆیە ئەوانەی چاوپێکەوتنەکەیان لەگەڵ ئەنجام دراوە زۆر بێ هیوا بوون.
گەورەترین کێشە بۆ زۆربەی لایەنەکان سیاسیەکانی پێکهێنەری حوکمەت دڵسۆزی بۆ کەسێک یان خێزانێک، بەڵام هەرگیز لەسەر بنەمای بەرنامەیەکی حیزبی دامەزراون کە سەرنجی لەسەر ئەو خاڵانە بێت کە هاووڵاتیان بە گرنگی دەزانن.
زۆرینەی خەڵک ئێستا وا دەبینن ململانێکە لەنێوان دوو مۆدێلدایە (کۆیلەیەتی نەتکاتە کۆیلە، بەڵکو برسیشت دەکات) ئەمە مۆدێلی یەکەم. لەگەل مۆدێلێکی تردا تۆ هەر کۆیلەت، بەڵام ناو موچەت دەبێت وێنەکە ئیجگار تراجیدیایە. دەبێت هەڵبژێرێت لە نێوان کۆیلایەتی زۆر برسی نەبێت لەگەڵ کۆلایەتی هاوڕێ بێت لەگەڵ نا دڵنیایی و برسێتی.
هاوکات لەم کاتەدا کەیادی شەهیدی نووسەروو ڕۆژنامەنوس (کاوە گەرمیانی) و نووسەر (شکوری ڕێکانی) دەکرێتەوە کە لە ناوخۆو لە تاراوگە، کە هۆکاری شەهید بوونیان نووسین و وتارو لەسەر گەندەڵی و ناشەفافیەتی سەرچاوە سروشتییەکانی وڵات، کپ کردن و خامۆش کردنی قەڵەمێکی بووێرو ئازا…