سازدانی هیوا ناسیح:
((د. جاسم خۆشناو، ئه‌و پیاوه ساده و خاکیه‌ی گه‌شتی ژیانی له گوندی خۆرانی بناری سه‌فینه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات، ئه‌و یه‌ک له چالاکترین و دێرینترینی ئه‌و کوردانه‌یه که وا بۆ نیو سه‌ده ده‌چێت له هه‌نده‌رانه و بۆ رۆژێکیش له خه‌م و خه‌بات و ئازاری گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ی دانه‌بڕاوه، جگه له‌وه‌ی کۆتایی حه‌فتاکانی سه‌رده‌ی ڕابردوو چه‌ند ساڵێک له سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێ پێشمه‌رگه بووه، ساڵی ١٩٨١ ڕویکردۆته ئیتالیا و دوو دکتۆرای له بواره‌کانی (په‌یوه‌ندییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان وه مافی مرۆڤ) له وڵاته‌دا هێناوه، چه‌ندان بڕواننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌بواره‌کانی مێژوو، هه‌ڵبژاردن، ڕێکخراوی مه‌ده‌نی و ..هتد هێناوه. ناوبراو ئێستا مامۆستای زانکۆیه له یه‌کێک له زانکۆ به‌ناوبانگ و دێرینه‌کانی ئیتالیا (زانکۆی پیزه)، چه‌ند کتێبکی له‌سه‌ر کورد له زمانی ئیتالییه‌وه وه‌رگێڕاوه و نوسیوه، ده‌یان وتار و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کورد و کێشه‌که‌ی به ئیتالی بڵاوکردۆته‌وه، سه‌رپه‌رشتیار و رێکخه‌ری چه‌ندان کۆنفرانس و سیمینار و بۆنه‌ی که‌لتوری و سیاسی و ڕۆشه‌نبیریی کوردی بووه له‌و وڵاته. به کورتی ده‌توانین بڵێین ناوبراو ناسراوترین و چالاکترین کورده له وڵاتی ئیتالیا، که‌چی لای کورد خۆی هێشتا زۆر که‌م ناسراوه و بایه‌خی پێنه‌دراوه! له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا ئاشنای ده‌بین و ده‌زانین که ئه‌م که‌سه گه‌وهه‌رێکه، بێمشوریی ده‌سته‌ڵاتی کوردی و ته‌می غوربه‌ت له‌به‌ر چاوانییان ون کردوه.))
بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە بە فایلی پی دی ئیف کلیکی ئێرە بکە…