Home هەواڵ کاسبکارێک بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە هەولێر بێسەروشوێن کرا

کاسبکارێک بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە هەولێر بێسەروشوێن کرا

by admin
0 کۆمێنت 120 بینینەکان

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کاسبکارەی ئەمڕۆ ناڕەزایی دەربڕی لەو بڕیارەی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ سەرجەم نانەواخانە و سەمونخانەکان، کە دەبێت ١٠ نان و سەمون بکەن بە هەزار دینار، ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە دەستگیرکراوە و بێسەروشوێن کراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، کاسبکارێکی ناڕازی بە ناوی ئیدریس مەسعود کە پیشەی نانەوایە لە گردبوونەوەی خاوەن نانەواخانە و سەموونخانەکاندا دژی کردنی ١٠ نان و سەموون بە هەزار وتی،” هەرکەسەو هەڵدەستێ دەڵێت دەمەوێت ئێوە برسی بکەم بە ناوی چاکسازییەوە، ئەگەر دەتانەوێت چاکسازی بکەن بڕۆن لە ماڵی خۆتان و کەسوکارەکانتانەوە چاکسازی بکەن”.
باسی لەوەش کرد، رۆژانە چەندین تانکەر نەوت دەنێردرێت بۆ دەرەوە، کەچی هاوڵاتیانی هەرێم وەکو دوژمن لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە سەیر دەکرێن و هەمیشە باجی ئەوە دەدەن کە هاوڵاتی کوردستانن.

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا ئەو کاسبکارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە دەستگیر کراوە و بێ سەروشوێن کراوە، بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایی لەو بڕیارەی حکومەتی کاربەڕێکەر کە بۆ سەرجەم نانەواخەکانی دەرکردبوو.

بوونی رووداوی لەو شێوەیە لە هەرێمی کوردستان و دەستگیر کردنی هاوڵاتیان بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایی دژی حکومەت و داوا کردنی مافەکانیان رووداوێکی نوێ نیە و پێشتر چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە خەڵکانی مەدەنی و خوێندکاران و مامۆستایان و رۆژنامەنووسان دووچاری دەستگیر کردن و هەڕەشە لێکردن و گرتن و لێدان بوونەتەوە.

سەرچاوە: وێبسایتی NRT

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیوەندی زیاتر