Home بیروڕا ستەم لە ئەوپەڕی ئەستورییدا

ستەم لە ئەوپەڕی ئەستورییدا

by admin
0 کۆمێنتەکان 72 بینینەکان

ئەحمەد رەسول:   
کاتێک ئینسان لە دنیایەکی دڵڕەق و پڕ لە بێدادیی و چەوسانەوەدا هەموو هێزی کارکردن و ووزەی خۆی لەپێناو ژیانێکی ڕووت بە خەرجدەدات و لەگەڵ شەکەتبوونی دەروونیی “ارهاق نفسی” دەرگیر دەبێت وەکو ئەم نانەوایەی شاری هەولێر کە دەڵێت خۆی و کوڕەکەی “کە لە خوێندن وازیهێناوە بۆ کارکردن لەبەر سەختیی ژیان” کاردەکەن و هێشتا فریا ناکەون. هەرکەسێک بەلایەنیکەمی هەستی مرۆییەوە، هەڵبەت لە قسەکانی تێدەگات و ناکرێت دڵی بۆی ژان نەکات. کۆمەڵگای ئێمە زۆری تێدایە لە هاوشێوەی ئەم مرۆڤە بەڕێزە و بگرە زۆر خوارتر لە دۆخی سەخت و هەژاریی ئەم کەسەوە. ئەوانیدی هێشتا نەهاتوونەتە دەنگ و هاوێنەی کامێرایان نەچووەتە سەر.
چی لەوە سەختترە لە ژێر ستەم و چەوسانەوەدا بیت و ژیانێکی سەختت هەبێت، بەڵام بۆشت نەبێت قسەیەک کە بۆن و تامی ناڕەزایەتیی بدات لە دەمت بێتە دەر.
ئەم کەسە “ناوی ئیدریس مەسعودە” نانەوایەکی شاری هەولێرە و ئەمڕۆ لە دژی بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم لەپێشدەمی کامێراکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن نەیتوانی بەر بە گڕی پەنگخواردووی ئازاری نێو دەروونیی و خەمی بەکوڵی نێو دڵی بگرێت و گوزارشی کرد لە هەموو ئەو ستەم و سەرکوتەی کە ئەو و خەڵک گیرۆدەن بەدەستیەوە.
هەڵبەت من لەگەڵ ئەو دەستەواژانەیدا نیم لەبابەت ئەوروپا و بەدڕەوشتیی و ئیسلام و … هتد بەڵام قسەکانی دیکەی لە دەنگهەڵبڕینی لە ئاست ژیانی هەژارانە و کولەمەرگییانەیدا کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بەسەریدا سەپێنراوە ڕەوایە و شایانی بەرگریلێکردنە لەلایەن هەرکەسێکی داکۆکیکار لە ئینسانییەت، حەق و عەدالەت.
ئەو ڕستەیەی کە ووتی: “بۆ ئێمەش هاووڵاتیی ئەم وڵاتە نین؟!” چەندە سادە و ڕاست بوو هێندەش غەم و ئازاری تێدا پەنهان و هێندەش هەڵگری چەوساندنەوە و ستەم لە مەغزادا.
بەگوێرەی هەواڵێکی بڵاوبووەوە لە ڕاگەیاندنەکانەوە هەر ئەمڕۆ، ئێوارە، لەلایەن کۆمەڵێک چەکداری پارتییەوە بە بەرگی مەدەنییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکراوە سەرەڕای لێدان و سوکایەتییپێکردنی لەبەرچاوی هاوسەر و منداڵەکانی.
ئازادیی بۆ نانەواکەی هەولێر، ئیدریس مەسعود.

لێدوانێک بەجێ بهێلە