Home بیروڕا کێشەی سەرەکی پارتی دەنگی خەڵکی ناڕازی نیە

کێشەی سەرەکی پارتی دەنگی خەڵکی ناڕازی نیە

by admin
0 کۆمێنتەکان 82 بینینەکان

ئیبراهیم شێخ وەسانی:   

(١)ئیدریس مەسعود کێیە؟

خەڵکی هەولێرە، شەش منداڵی هەیە، کرێچیە، کوڕە گەورەکەی لە قوتابخە دەرهێنایە لۆ ئەوەی لە نانەواخانەی هاوکاری بکات، ئەوڕۆ لە خەفەتی ئەوەی حکومەت پیاوەتی بە ئاوی حەمامێ کرد و، لەسەر نانەواخانەکانی فەرز کردیە ١٠ نان بە هەزار دیناری بیت، هەولێری گۆتەنی لەخۆی دەهری بوو، دری خۆی کردەوە و، قسەی دری خۆی و زۆر کەسی کرد.

)هەولێریەکان، ئەوانەی زیاتر لە حەفتا ساڵە لە دەوروبەری قەڵاو منارەی دەژن بە”ئەفسوس”ـیی دەرێن “یازوخ”، دەنا ئەوانی دیکە دەرێن “مەعەل ئەسەف”(

(٢) دەزانم پارتی کێشەی لەگەر کەسێک هەیە برێت ” نەفتەکەمان هەموو دنیا سوودی لێدەبینی و, بە خۆشمان ئەوها برسین”، بەڵام بەبڕوای من گرفتی سەرەکی دەستەڵاتدارانی ئەو حزبە ئەوەنیە کە کێشەی لەگەر دەنگی خەڵکی ناڕازی هەبی، بەڵکو کێشەی سەرەکی سەرانی ئەو حیزبە ئەوەیە کە لە دەرەوەی هەولێر و گوندی ئەمریکی و، ئیتاڵی و، شاری خەونەکان و زۆنی زێڕی هەولێرێ دەژن و، بەهۆی خێروبێری ئەو وڵاتە ئەوەندە نوقمی ناز و نیعمەتی ژیان بوون، لەوە تێناگەن و نازانن ئەوانەی لەو هەرێمە دەژن، چۆن دەژن.

ئەگەرنا لۆ ئاسایش نانەوایەک دەستگیر دەکات لەسەر ئەوەی کە دەرێ” بەسە ئەوە کەینێ ژیانە؟! لە سبەینێ هەتا ئێوارێ لەگەڵ کوڕەکەم ئیش دەکەم، لە مەکتەبی دەرم هینایە، هێشتا داهاتی رۆژانەم سی و پێنج هەزارە، ئەگەر ١٠ نانی بکەمە هەزار دینار، دەبی رۆژێ پەنجا هەزاری زەرەر بکەم”.

(٣) باشە لۆ نرخی ئارد و غازی کەمناکەنەوە کەهی کۆمپانیاکانی خۆتانە؟

لۆ داوا لە ئەو و سەدانی وەک ئەو دەکەن ١٠ نان بکاتە هەزار دینار کە لۆیان دەرناینی؟

کابرا هاوار دەکا، دەرێ “کاکە لۆمان دەرناینی، برسین” ئەی هاوار لۆ لە زمانی ئەو نانەوایە تێناگەن کە وەک ئێوە خەڵکی ئەو هەرێمەیە و، ناوی ئیدریسە و باوکیشی ناوی مەسعودە!.

(٤) فەیلەسوفی ئەڵمانی پیتەر سلۆتەردایک لە یەکەک لە ئەفکارە خۆشمەزە ئەتایستیەکانی لە کتێبی Neither Sun nor Death -نە خۆر و نە مەرگ یێژێ” یەکەمین گوناح ئەوە بوو کاتێک خودا ئادەم و حەوای بە گەورەیی دروست کرد، چونکە ئەوانی لە زارۆکایەتی مەحروم کرد”.

کاتەک ئەو پەرتوکەی سلۆتەردایکم خویندەوە لە دری خۆم گۆتم ‘ئەدی ئەگەر بەیانی پیتەر سلۆتەردایک چیرۆکی ئێمەو سەرانی مەدرەسەی کوردایەتی بخوینیتەوە، دەبی چ برێ؟؟’.

(( لە خۆشیەکانی منداڵی و، گەنجی و پیری مەحروم کراین، سی دوو ساڵە بە شەڕعیەتی شۆڕشگێڕی لەجیاتی ماف سێ ژەمە کوردایەتیمان دەرخوارد دەدەن))

لێدوانێک بەجێ بهێلە