نیسان نۆدینیان:
وەرگێڕانی کاوە عومەر:
لەم دواییانەدا یەکێک لە پێشکەشکارەکانی کەناڵی تەلەفزیۆنی ڕوداو ، لە بەرنامەیەکی ڕووبەڕوودا لەگەڵ بەڕیز سەەف قادری، کە سەرقاڵی نمایشە بۆ جلوبەرگی مۆدە لە شاری سلێمانی (کوردستانی عێراق)، هەروەها لە ئامادەکردنی ڤیدیۆ کلیپێکی ڕیکلامیدا ، هەندێک بەشی سنگی ڕووت بوون، لەگەڵ سەرلێشێواوی پیاوان.وە بەدور لە ئەرک وبەرپرسیارێتی پێشکەشکارێکی بەرپرسیار و پابەند بە پرەنسیپەکانی بەرنامەیەکی ئاشکرا، بە وروژاندنی پرسیاریبێزارکەر سەبارەت بە شێوازی بەکارهێنانی جلوبەرگ و جلوبەرگەکانی خاتوو سەدەف قادری، بە.شێوازێکی نائاسایی، بەرنامەکە لەگەڵ خاتوو سەدەف قادری دەبێتە دادگاییکردنی و ناچار بەگریان و پاڕانەوەی بکات. پرسیارە دژی ژنانەکانی پێشکەشکارە نێرەکە لە وەرگرتنی دانپێدانانی سەبارەت بە شێوازی وێنەگرتن و جل وبەرگەکە بەکارهێنراو کە تێپەڕی و دەگۆڕێت بۆ نمایشێکی ئاشکرای ئەشکەنجەدان و ئازاردانی دەروونی و بێ کەسایەتی شکاندن لە دژی خاتوو سەدەف قادری. ئەم بڕە ژنکوژی و دژە فێمینیزم و نیشاندانی پیاوسالاری بەرامبەر بە ژنان تەنیا و تەنیا لە سیستەم ئەم ڕادەیە لە توندوتیژی دژ بەژنان و نمایشی پیاو سالاری لە دژی ژنان تەناها وتەنها لە سیستەمی هزری و نەریتی خێڵەکی – ناسیۆنالیستییەوە بەرهەم دێت، کە تێیدا جێگە و پێگەی ژن لە ژێر پەردەی “پەندکراو” و “ژێرانە” پێناسە کراوە. .
ڕەفتاری بێ ئەدەبەبانەی پێشکەشکاری بەرنامەی ڕووبەڕوو لەگەڵ خاتوو سەدەف قادری دەرئەنجامی ئەو ڕەفتارە پیاوسالاری و کولتوور و نەریتی بێ سەروبەرەیی و نابەرپرسیارێتییە، کە بە پارە و سامانی فیرعەونی و خانەدانییە، کە لە لوتکەی دەسەڵاتێکدا ڕاوەستاون کە دەرئەنجامی سیستەمی نوێی خوێناوی بوشی گەورە و هاوپەیمانی جیهانییە و لە ئێستادا، دەرئەنجامی بلۆک بەندی کۆنەپەرستترین حکومەتەکانی ناوچەکە، تورکیای ئیسلامی-فاشیست، حکومەتی تاوانبار ی کۆماری ئیسلامی و بکوژی خەڵکی ئێران و عەرەبستانی سعودیە کۆنەپەرستترین حکومەتەکانی ناوچەکەن.
حکومەتی هەرێم و تەلەفزیۆن و سیستەمی ڕاگەیاندنەکەی لە کوردستانی عێراق بەرهەمی سیستەمی دیموکراسی مۆزایک و فیدراڵیزمی نەزمی جیهانی نوێن. سیستەمێک کە ئیرادەی خەڵک بە میلیتاریزمی حکومەتی هەرێم و دەوڵەتانی ناوچەکە سەرکوت دەکرێت.
پڕوپاگەندەی دژە ژن کەم نین و پەرەپێدانی بەردەوامی فرەژنی و پشتیوانی لە باندە ئاینی و مەزهەبیەکان و سانسۆرکردنی ئازادیخوازی و سەندنەوەی مینبەر لە کۆمۆنیست و ئازادیخوازان لە بەرنامە تەلەفزیۆنییە بەرفراوانەکاندا، لەنێویاندا کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ڕۆ داو، لە کوردستانی عێراقدا
دادگایی کردنی خاتوو سەدەف قادری لە تریبۆنێکی ئسکرا و هەڵسوکەوتی دژە ژنی پێشکەشکارەکە بەشێکە لە سیاسەت و پلاتفۆرمی نا قارەمانەکان و نێرە دەسەڵاتدارەکان لە کەناڵی ڕووداودا.
بێدەنگی شیاو نییە. لە کوردستانی عێراقدا ئازادی جل و بەرگ، نمایشکردنی مۆدێلی جلوبەرگ، ئازادی ژنان تابۆ نییە. بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی و یەکسانیخوازی ژنان ڕەگ و ڕیشەی بەهێز و ناڕەزایەتی و خەباتی لەمێژینەی هەیە. لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا کەم نەبوون ئەو ژن و پیاوە تێکۆشەرانەی کە بە شێوازی جیاواز پاڵپشتی ئەم شۆڕشە و دەستکەوتە کۆمەڵایەتی و ئامانجە کۆمەڵایەتیەکانیان دەکرد. وە لە ڕیزەکانی شۆڕشی ژینادا بوون. ژنانی ڕزگاریخواز کەم نین کە دژی نامس پەرستی و پیاوسالاری سیستەمی خێڵەکی – ناسیۆنالیستی حیزبە نەریتی و ناسیۆنالیستەکان وەستانەوە و لە پێناو مافەکانی ژنان و شۆڕشی ژنانەدا تێکۆشان. دروستکردنی بەرەیەکی ئینسانی دژ بە توندوتیژی دژ بە ژنانی کەناڵی ڕوداو و بەرپرسەکانی، کاری ژنان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازییە. ئیدانەی ڕەفتاری دژە ئینسانی پێشکەشکاری نێر و دژە ژنی بەرنامەی ڕوداو بکەن! پشتگیری لە کەرامەتی ئینسانی خاتوو سەدەف قادری بکەن و ئەو بە شێوەیەکی بەرفراوان. بە تۆڕێکی پەیامی ئینسانی و پشتیوانانەی خەڵک دەورە بدەن. دڵنیابوون لە سەلامەتی ژیانی و پاراستنی کەسایەتییەکەی بۆ بگەڕیننەوە. هاوچارەنووسی ئینسانی ئێوە وەڵامێکی تۆکمەیە بۆ کەناڵی ڕوداو و ئەو نەریت و کولتوورە پیاوسالارییەی کە لەم تیڤییەدا ئامادەیە.
نیسان نۆدینیان
وەرگێڕانی:کاوە عومەر
١٣ی جانیوەری ٢٠٢٤