237

سارا موحەمەد سەرۆکی ڕێکخراوی هەرگیز پێلا و فادیمە لەیاد مەکەن. وێنە: Isabell Höjman/TT, Nishtman Irandoust/SR
ڕێکخراوی هەرگیز پێلا و فادیمە لەیاد مەکەن بە دژی توندوتیژی و چەوساندنەوەی نامووسپەرەستی کاردەکات.
ساڵی ڕابردوو ٥٠ ژن و منداڵ پەیوەندییان بە ڕێکخراوەکەوە کردبوو کە بەپێچەوانەی ویستی خۆیان براونەتە دەرەوەی سوید و داوای یارمەتیان کردووە کە بگەڕێنەوە.
بەڵام تەنیا ٣ کەسیان توانیوایانە بگەڕینەوە سوید. بە وتەی سەرۆکی ڕێکخراوەکە سارا موحەمەد پێویستە سوید لە ڕێگەی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری فشار بخاتە سەر ئەو وڵاتانە بۆ هێنانەوەی کەسەکان.
نیشتمان ئیراندوست
سەرچاوە: بەشی کوردی ڕادیۆی سوید
لینکی بابەتەکە لە وێبسایتی ڕادیۆی سوید…