ئەرسەلان ڕەحمان:
هێرشی موشه‌كی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵی بازرگانێكی كورد له هه‌ولێر، ڕووداوێكه، كه لێیه‌وه ده‌كرا میدیا ده‌رگا به ڕووی زۆر بابه‌تی گرنگتر له “شیوه‌ن و لاوانه‌وه و گریاندنی خه‌ڵك” بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م
یه‌كێك له‌و كه‌ناڵانه‌ی نزیكه‌ی كیلۆمه‌ترێك له شوێنی ڕووداوه‌كه دووره، به‌رچاوترین سه‌رچاوه‌ی نزیك بوو، كه بتوانێت ببێته سه‌رچاوه‌ی: زانیاری، وێنه، ڤیدیۆ بۆ میدیای جیهانی و ئاژانسه‌كان، به‌ڵام نه‌ك نه‌بووه سه‌رچاوه، به‌ڵكو خۆی پشتی به ڤیدیۆی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و وێنه‌ی ئاژانسه‌كان و چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ست.
پرسیاری بێ وه‌ڵام
بابه‌تی هه‌ره جێی سه‌رنج، وروژاندنی پرسیارێك بوو، ئایا بۆچی ئێران بازرگانانی هه‌ولێر ده‌كاته ئامانج؟ سه‌یره‌كه له‌وه‌دا بوو، كه سایت و سۆشیالی كه‌ناڵه‌كه بپشكنه، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ت ده‌ستناكه‌وێت. ئه‌ویش هه‌ر وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ئاسایی پرسیار ده‌كات و توانای كه‌شفكردنی وه‌ڵامی نیه.
گریاندنی خه‌ڵك
له ڕووماڵی دوای ڕووداوه‌كه‌دا، دوو له به‌رچاوترین كه‌ناڵه‌كانی “نزیك له ناوه‌ندی بڕیاری سیاسی” له هه‌ولێر، هێنده‌ی سه‌رنجیان له‌سه‌ر دروستكردنی كه‌شێكی سۆزاوی و گریاندنی خه‌ڵك چڕ كردووه‌ته‌وه، هێنده بایه‌خ به كرۆكی ململانێ سیاسیی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه، دابه‌شبوونی هێڵی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها پێكدادانی هه‌ژموونی عوسمانی و سه‌فه‌وییه نوێیه‌كانی ناوچه‌كه ناده‌ن.
ئه‌گه‌ر چاو به په‌یجی هه‌ردوو كه‌ناڵ، وێبسایت، چه‌ناڵه‌كانی یوتیوب و ته‌نانه‌ت چه‌ناڵی تیكۆتكیان بخشێنینه‌وه، تێبینی ده‌كه‌ین له ڕۆژی دووه‌می ڕووداوه‌كه‌وه، ئه‌وان ته‌نیا خه‌ریكی په‌خشكردنی گوتارێكن كه تژییه له گریان، لاڵانه‌وه، لاوانه‌وه.
خه‌می یه‌كه‌میان ڕوونكردنه‌وه‌ی واقیعه‌كه نیه وه‌ك خۆی، به پله‌ی یه‌كه‌م خه‌ریكی دغدغه‌دانی سۆزی وه‌رگرن بۆ ئه‌وه‌ی به كوڵ بگریێت بۆ ژینا، بوكه‌ڵه‌كانی، یارییه‌كانی و ته‌نانه‌ت ئه‌و جلوبه‌رگه‌شمان پیشان ده‌ده‌ن، كه پێش شه‌هیدبوونی له‌به‌ری بووه.
ئه‌وان، دایكه زه‌بربه‌ركه‌وتووه‌كه، دایكه جه‌رگسوتاوه‌كه، كه هێشتا گرمه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی موشه‌كه‌كه له گوێیدا ده‌زرینگێته‌وه و به ده‌ست ئازاری برینی جه‌سته و زه‌بری ڕوحی له‌ده‌ستدانی ئازیزانی ده‌تلێته‌وه، گرته‌یه‌كی تۆماركراوی په‌خش ده‌كه‌ن و له زاری خۆیه‌وه چیرۆكه غه‌مناكه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه.
هه‌موو شتێك پیشان ده‌ده‌ن، هه‌موو شتێك ده‌ڵێن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان له كه‌شێكی بارگاوی به سۆز و به‌زه‌ییدا بڕوانیینه ڕووداوه‌كه، هوتافێك بڵێینه‌وه، ته‌نیا خۆمان بیبیستین.
گوتاری لۆكاڵییانه
له‌وه‌شدا ده‌ركه‌وت، ئه‌م جۆره گوتاره، ته‌نیا له ناو ڕه‌عیه‌تی بێ پرسیاردا، تاوی هه‌یه. توانای نیه بپه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دیوی خۆمان. چونكه زۆرێك له‌وانه‌ی میوانداری كران و مایكیان بۆ ڕاگیرا، جگه له “نیگه‌رانی، خه‌مباری، نیگه‌رانی قووڵ، حه‌ماسه‌تی هوتافكێشان و پرسیاری دووباره” زیاتریان نه‌وت. ته‌نانه‌ت به‌شێكیان وه‌ك كه‌ناڵه‌كان ده‌یانپرسی “ئێمه‌ش نازانین بۆ هه‌ولێرییه‌كان و ماڵی بازرگانان به ئامانج گیراوه؟”.
قورئان و به‌رماڵ
یه‌كێك له ئاسانترین كه‌رسته‌كانی دروستكردنی كه‌شی بارگاوی به‌كارهێنانی قورئان و نوێژ و به‌رماڵه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی.
هه‌ر زوو زوومی كامێرا‌كان خرایه سه‌ر ئه‌و قورئانه‌ی له شوێنی ڕووداوه‌كه دۆزرایه‌وه، دواتر به‌رماڵه‌كه. ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌لجه‌زیره و كه‌ناڵی ئه‌قسا به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل ده‌یكات.
ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی خۆیان به درێژكراوه‌ی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌لجه‌زیره ده‌ناسێنن، له بری هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه، پیشاندانی ڕاستییه‌كان، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی میدیای حه‌شد و پاسدار، ته‌نیا كه‌رسته‌یه‌ك، كه كردیانه به‌ڵگه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی میدیای پاسدار، پیشاندانی به‌رماڵ و قورئانێك بوو له شوێنی ڕووداوه‌كه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئێره باره‌گای مۆساد نیه. له كاتێكدا هیچ كات پێویستی نه‌ده‌كرد بۆ پاكانه ئه‌وه بكرێته به‌ڵگه.
ئه‌مه چ بیركردنه‌وه‌یه‌كه، گوتاری میدیایی هێنده بێ ئاست بكرێت، نه‌توانێت به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر كه‌شف بكات و بۆ پاكانه به قورئانێك و به‌رماڵێكه‌وه ده‌سته‌ودامانی میدیای حه‌شد و پاسدار ببێت و بیه‌وێت به‌و جۆره وه‌ڵامی په‌یامی دژبه‌ری بداته‌وه و بكڕوزێته‌وه و بڵێ ئه‌وه‌تا قورئانیان ده‌خوێند، شایه‌تومانیان هێنا، به‌رماڵیان هه‌بوو، ئێره بنكه‌ی مۆساد نیه.
گوتاری مه‌لایانه
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ته‌نیا په‌یجی ك24، نزیكه‌ی بیست له پۆسته‌كانی له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێرانه‌وه، تایبه‌ته به مامۆستایانی ئایینی سه‌ر به یه‌كێتی زانایان، یاخود ئه‌و مامۆستا ئاینییانه‌ی له سوڕگه‌یه‌كی دیاریكراودا ده‌خولێنه‌وه.
ئه‌مه‌ش بۆ خۆی پرسیاره، له كاتێكدا لێكۆڵه‌ر، ئه‌كادیمی، مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان، مامۆستایانی به‌شه‌كانی یاسا، ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان، توێژه‌ران، پارێزه‌رانی دۆسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، شاره‌زایانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بانگهێشت نه‌كراون و بۆچوونیان وه‌رنه‌گیراوه، مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن نه‌بێت و ژماره‌یان له په‌نجه‌ی ده‌ستێك تێناپه‌ڕێت.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و كه‌شه سۆزاوییه‌ی له ڕێگه‌یه‌وه، زۆرترین لایك و كۆمێنت و بینه‌ر ده‌ست ده‌خه‌ن، ڕه‌نگه پێویستی به قسه و لێكدانه‌وه‌ی جددیانه، شرۆڤه‌ی واقیعی و بیركاریانه نه‌بێت، به‌ڵكو پێویستی به په‌مپدانی وه‌رگر،گریاندن و هه‌ژاندنی ناخی بێت، ئه‌مه‌ش جگه له مامۆستای ئایینی، ڕه‌نگه ته‌نیا به‌و دروشمبازانه‌ش بكرێت، كه نانی شه‌و له موهاته‌راتدا ده‌ستده‌خه‌ن. ئه‌مه بێ له‌به‌رچاوگرتنی مه‌ترسی ئه‌م په‌لكێشكردنه‌ی گوتاری مه‌لایانه بۆ فه‌زای گشتی.
له پێناو ڕووماڵێكی پیشه‌ییدا
پێویستمان به زانیارییه، نه‌ك درووشم. دروشمه‌كان له كایه‌ی میدیای پیشه‌ییدا جێگه‌یان نابێته‌وه. زانیارییه‌كان به‌رچاو ڕۆشن ده‌كه‌ن، ئاراسته‌ی وه‌رگر ده‌گۆڕن. ئاستی تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان هه‌ڵده‌كشێنن. وه‌رگر به‌ره‌و بڕیاری دروست ئاراسته ده‌كه‌ن.
ئه‌مه ئه‌و خاڵه بوو، كه له ڕووماڵی میدیایی به‌شێك له كه‌ناڵه‌كان ون بوو. هێشتا زۆرێك له وه‌رگران، ڕه‌نگه جوگرافیای ئه‌و ماڵه و دووری له سه‌نته‌ری شار نه‌زانن، هه‌روه‌ك چۆن نازانن چه‌ندێك دووره له گه‌وره‌ترین بینای كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئاستی ناوچه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها تا ئێستا پرۆفایلی ژیانی “پێشڕه‌و دزه‌یی”، كه ئامانجی سه‌ره‌كی په‌لاماره‌كه‌ی ئێران بوو، وه‌ك پێویست ئاوڕی لێ نه‌دراوه‌ته‌وه و زانیاری بنه‌ڕه‌تی له باره‌ی ژیاننامه‌یه‌وه به‌رده‌ست نیه.
هاوكات هیچ ئامارێك له باره‌ی زیانی تیرۆر و هێرشه موشه‌كی و درۆنییه‌كانی ئێران و گروپه‌كانی “مقاوه‌مه” نه‌خراوه‌ته‌ڕوو. نه‌توانراوه، شیكاری هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و ئێران له ناوچه‌كه بكرێت، هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ دیدگای كابینه‌ی نۆیه‌م و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران و خاڵی سه‌ره‌كی جێ ناكۆكی نێوان هه‌ردوولا باس نه‌كراوه.
ئیدی كاتێك شاشه‌كه‌ت خاڵییه له‌م پرسه بنه‌ڕه‌تییانه، ناكرێت ته‌نیا بۆ گریاندنی خه‌ڵك، باره‌كه‌ڵڵا به باڵاتدا ببڕێت.
————————————————–
تێبینی: نمونه‌ی پۆسته‌كان هه‌ن، له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغ نه‌بوونی بابه‌ته‌كه نه‌مویست لێره دایان بنێم.
سەرچاوە: فەیسبووکی نووسەر