Home ئەدەببە تۆ چی ؟

بە تۆ چی ؟

by admin
0 کۆمێنتەکان 226 بینینەکان

وەرگێڕانی لە فارسییەوە : پشکۆ ناکام:    

گەر من کافر و مولحید و پیاو خراپم

بە تۆ چی..؟

گەر من عەوداڵی مەی و مەستی شەرابم

بە تۆ چی..؟

گەر تۆ گیرۆدەی شیوەن و ئاخی

بە من چی..؟

گەر من عاشقی سەنتور و ڕەبابم

بە تۆ چی..؟

گەر تۆ غەرقی نوێژی ،

كەس پێ ی ووتی بۆ..؟

گەر من کاتی نوێژ غەرقی خەو بم

بە تۆ چی..؟

گەر تۆ شایانی لوتف و بەزەیی خودا بی

موبارەکت بێ

گەر من شایانی سەرزەنشت و لۆمە بم

بە تۆ چی..؟

گەر چی بە قەولی خۆتان دونیا سەرابە

من بێ ئەندازە عاشقی ئەو سەرابە دێرینەم

بە تۆ چی..؟

ئیتر دونیای من..

بە تۆ چی..؟