Home بیروڕا ئۆلیگارکێکان “ئۆلیگارشێکان “و حوکمڕانی سیاسی

ئۆلیگارکێکان “ئۆلیگارشێکان “و حوکمڕانی سیاسی

by admin
0 کۆمێنتەکان 82 بینینەکان

بەختیار موستەفا:   
ئولیگارکێکان،کۆمەڵێک سەرمایەداری هەڵتۆقیو بوون، دوای داڕمانی یەکێتی شورەوی ، پەیدا بوون . دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو دەوڵەتە،١٩٨٩، دوای دەستکردن
بەخەسخەسەکردنی کانگا سروشتییەکان،کۆمپانییاکانی نەوت و گاز ، پێداویستییە پزیشکییەکان ، بەشە بەرهەمهێنانە پیشەسازییە گشتییەکان و هێڵی
شەمەندەنەفەرو تادوایی، ئەم سەرمایەدارانە هاتنە کایەوەو دەرکەوتن. بەنرخێکی هەرزان کۆمپانیاکانیان دەستکەوت ، لەڕێگای وەبەرهێنان و نەدانی باجەوە، بەشێوەیەکی خێرا سەرمایەکانیان هەڵکشاو دەوڵەمەند بوون . ئۆلیگارکێکان سەرمایەکانیان بۆ دەرەوەی ڕوسیاش نارد ‌،لەووڵاتە جیاوازەکاندا وەبەرهێنانیان دەستپێکرد ، پێنج- شەش کەسی ملیاردێریان کۆبۆوە بڕیاریاندا پشتگیری لە پۆتین بکەن و ئەویان بۆ سەرۆکی ڕووسیا هەڵبژارد ، وەک نوێنەری خۆیان دەستنیشانیان کردو پشتیوانیان لێکرد.
لەکوردستان و عێڕاقیش بارودۆخەکە، ئەو ڕێچکەیەی بەخۆوە گرتووە،گەرچی جیاوازی لەشکڵ و شێوەی حۆکمڕانییەکاندا هەیە، بەڵام ناوەڕۆکی کۆمەڵایەتی حوکمڕانییەکانیان ، هەمان ناوەڕۆکی کۆمەڵایەتی حوکمڕانییەکەی ڕووسیای دوای ١٩٨٩ یە،بەهۆی پێگەو دەسەڵاتی پارت و کەسە نزیکەکانی بنەماڵە سیاسییەکان ودەوروبەرەکانیانەوە، کۆمەڵێکی زۆر لەو ئۆلیگارکییانە دروست بوون، ئەم کەس و خانەوادانە توێژێکی کۆمەڵایەتی فراوانیان پێکهێناوە، بەهۆی پەیوەندییان بەدەسەڵاتی سیاسییەوە، بەهۆی مۆنۆپۆڵکردن و پێگەی ئابورییانەوە هاتونەتە پێشەوە، دەستیان بەسەر بەشە ئابورییە گرنگەکانی کوردستان و عێڕاقدا گرتووە. بۆئەوەی کرانەوە، باشبژێتی کۆمەڵایەتی و ئازادی سیاسی ، بێتە پێشەوە ، بۆئەوەی پێشمەرجەکانی کۆمەڵگایەکی ئازادو خۆشگوزەران بێتەکایەوە ، گرنگە ئەم حکومەتە ئۆلیگارکییانە وەلابخرێن و نەهێڵڕێن.

لێدوانێک بەجێ بهێلە