Home کتێبخانە نەریتی جووە ڕادیکاڵەکان – شۆڕشگێڕەکان و شەرڤانانی بەرەنگاریی

نەریتی جووە ڕادیکاڵەکان – شۆڕشگێڕەکان و شەرڤانانی بەرەنگاریی

by admin
0 کۆمێنت 69 بینینەکان

کتێبێکی نوێ :
نەریتی جووە ڕادیکاڵەکان – شۆڕشگێڕەکان و شەرڤانانی بەرەنگاریی
(ئەو چاڵاکوانە جووانەی کە خەباتیان بۆ ئازادی ڕاستەقینە دەکرد)
کتێبە نوێیەکەی جینی ستۆن و دۆنی گلۆکشتاین (Janey Stone) و (Donny Gluckstein) بەناوی نەریتی جووە ڕادیکاڵەکان –شۆڕشگێڕەکان و شەرڤانانی بەرەنگاری (The Radical Jewish Tradition) ئێستا بە زمانی ئینگلیزی بڵاوبۆتەوە.
مێژووی سۆسیالیستە جووەکان و ڕادیکاڵەکانی تریان کۆکردۆتەوە پێش جەنگی جیهانی دووەم. کە چۆن خەباتی ئەنتی سمیتیزم و خەباتی چینی کرێکاران لە ئەوروپا و ئەمریکا یان بنیات ناوە.
لە چوارچێوەی هەوڵی ئیسرائیل بۆ پاساو هێنانەوە بۆ تاوانەکانی لە غەززە و فەلەستین بە خستنە ڕووی زایۆنیزم وەک تاکە نەریتی سیاسی جووە ڕەسەنەکان دەبێ کتێبێکی زۆر بەسوود و گرنگ بێت. ڕۆب فێرگسۆن (Rob Ferguson) لە ڕۆژنامەی کرێکاری سۆسیالیست (Socialist Worker) پێداچوونەوە و خوێندنەوەیەکی کورتی بۆ کردووە. ئێمەش لە ناوەندی لێکۆلینەوەی سۆسیالیستی دا لێرەدا ئەم نووسینەتان بۆ دەگوازینەوە.
ناوەندی لێکۆلینەوەی سۆسیالیستی – کوردستان
نەریتی جووە ڕادیکاڵەکان- شۆڕشگێڕەکان لەلایەن دۆنی گلوکستاین و جینی ستۆن لە کاتێکی گرینگدا بڵاودەکرێتەوە.
لە کاتێکدایە کە ملیۆنان کەس بە توڕەییەوە کاردانەوەیان دەبێت بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە غەززە لە فەلەستین.
بە دەگمەن لەوە گرنگ تر بووە، کە ئەلتەرناتیڤی جووە ڕادیکاڵەکان لە دژی زایۆنیزم و ڕەتکردنەوەی تێکەڵاوبوون لە نێوان ناسنامەی جوو و ئیسرائیل.
نەریتی جووە ڕادیکالەکان تا ڕادەیەکی زۆر لە تۆمارکراوە و نووسراوەکاندا سڕاوەتەوە، هەم لەلایەن مێژوونووسانی باو و چینی باڵادەست و هەم لەلایەن زایۆنیستەکانەوە کە بڕیاریان داوە ڕۆڵی جووە دژە زایۆنیستەکان بسڕنەوە.
گلوکستاین و ستۆن ڕیشە و تاڵە گەورەکانی نەریتی جووە ڕادیکالەکان لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەمەوە تا هۆلۆکۆست دەنووسنەوە و کۆدەکەنەوە.
زایۆنیستەکان سەرچاوەیەکی بێ نرخ و بەهایان بۆ سۆسیالیستەکان و دژە ئیمپریالیستەکانی ئەمڕۆ دابین کردووە.
کتێبەکە باس لە گێڕانەوەی مێژووی جووەکان دەکات وەک یەکێک لە “قوربانییە ئەبەدیەکان” بڕەوێنێتەوە، کە حکومەتەکانی ڕۆژئاوا و زایۆنیستەکان بۆ پاساوهێنانەوە بۆ پشتیوانیکردن لە ئیسرائیل بەکاریدەهێنن.
نووسەرانی ئەم کتێبە، ڕەگ و ڕیشەی سەرهەڵدانی دژە جووگەرایی مۆدێرن لە گەشەسەندنی سەرمایەداریدا دادەڕێژن، نەک وەک تەنها دوایین ئەڵقەی “درێژترین ڕق و قینە.”
ئەمەش گرنگە چونکە وەک نووسەران نیشان دەدەن، بۆ جووە ڕادیکالەکان، خەبات دژە جووگەرایی لە خەبات بۆ سۆسیالیزم جیانەکرایەوە.
نووسەران ئاماژە بەوە دەکەن کە چۆن جووەکان لە ماوەی سەدەی نۆزدەهەمدا هەوڵیان داوە یەکسانی و تێکەلاوبوون (Assimilation) لە کۆمەڵگەی فراوانتردا لە باوەش بگرن.
سنووردارکردنە یاساییەکان لەسەر جووەکان هەڵوەشێنرانەوە بەڵام خۆیان بینیەوە کە ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی دژە جووگەرایی “ڕەگەزی” و توندوتیژی بوونەتەوە کە لە سیستەمی سەرمایەدارییەوە لەدایکبووە کە بەهۆی قەیرانەکان و ڕکابەری دەوڵەتییەوە خراپتر بووە. لە بەرامبەردا نەریتێکی ڕادیکاڵ هەوڵیدا ململانێیەکی هاوبەش لەگەڵ غەیرە جووەکان دژی سیستەمی سەرمایەداری ئەنجام بدات.
بەڵام ئەوانەی کە ئایدۆلۆژیایەکی زایۆنیستییان بەرەوپێش دەبرد، بەدوای جێگیربوونێک لەگەڵ سەرمایەداریدا دەگەڕان، و شوێنێکیان لە نەزمی ئیمپریالیستی جیهانیدا لەسەر بنەمای جووەکان وەک “نەتەوەیەک” بە دەست بهێنن.
کتێبەکە تیشک دەخاتە سەر ئەزموونی جووەکانی پێش جەنگی جیهانی یەکەم و هەروەها نێوان جەنگەکان، کە ڕووسیا، پۆڵەندا، نیویۆرک تا لەندەن دەگرێتەوە، کە جووەکان لە هەموو ڕەوتە شۆڕشگێڕییە گەورەکاندا زۆر دیار بوون.
لە سەردەمی شۆڕشی ڕووسیا لە ساڵی ١٩٠٥، لیۆن ترۆتسکی جوو، وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی (شورای) کرێکارانی پترۆگراد هەڵبژێردرا- و لە کۆی (٣٥) ئەندامی جێبەجێکاری پترۆگراد (١١) ئەندامی جوو بوون.
لە ئیست ئێند (East End) لە لەندەن و لە نیویۆرک، بزووتنەوە جووە ڕادیکالەکان لە ڕێگەی خەبات و تێکۆشانی چینی کرێکارەوە کۆبوونەتەوە.
هەروەها هاوسۆزی بوون هاوپشتی لەگەڵ قوربانیانی پرۆگرامەکانی ڕووسیای تزاری و دژە بزووتنەوەی فاشیستی سەرهەڵدەدات لە ساڵانی نێوان جەنگەکاندا.
لەگەل ئەوەشدا، لە نیویۆرک جووەکان لەگەڵ خەڵکی ڕەشپێست دژی ڕەگەزپەرستی خۆیان ڕێکخست.
ئەمەش زۆرجار لە بەرامبەر دژایەتیی سەرکردەکانی جووە ڕاسترەوەکان و سەرکردایەتییە چاکسازیخوازەکاندا بوو.
بەشێکی گرنگی کتێبەکە باس لە پۆڵەندا و بەتایبەتی کۆمەڵەی کرێکارانی جوو (بۆند) دژە زایۆنیستەکان دەکات کە خەباتی کرێکارانی ڕێکخستووە و میلیشیاکانی بۆ بەرگریکردن لە گەلی جوو کۆکردەوە.
بەشێکی دیکە باس لە بەرخۆدان و تێکۆشانی قارەمانانەی شەڕڤانانی جوو دەکات لە گێتۆ (ghettos) و ئۆردوگاکانی ئەوروپا لە سەردەمی کارەساتی هۆلۆکۆستدا.
ئەمڕۆ مێژوونووسانی زایۆنیستی جەخت لەسەر هاوکاری لە لایەن دانیشتوانی غەیرە جوو لە ئەوروپا، وەک پۆڵەندا و بەشداریکردن لە هۆلۆکۆست دەکەنەوە.
لە لایەکی دیکەوە ڕژێمە ڕاستڕەوەکان لە پۆڵەندا و هەنگاریا و شوێنەکانی دیکە هەوڵی سڕینەوەی تۆمارە مێژوویی هاوبەشەکان دەدەن.
ئێستا هێزی نوێ سەرهەڵدەدەن، بەرەو نوێبوونەوەی سیاسەتێکی ڕادیکاڵ و دژە زایۆنی دەجەنگن.
ئەوان بەدوای دۆزی هاوبەشدا دەگەڕێن لەگەڵ موسڵمانان و فەلەستینی و غەیرە جووەکان دژی ئیسلامۆفۆبیا و دژە جووگەرایی و کۆلۆنیالیزمی ئیستیتانی و ئیمپریالیزم.
ئەمەش لە نێو چینێکی گەنجە جووە ڕادیکالەکان لە ئەمریکا و لە ئاستێکی کەمتردا، لە بلۆکێکی جووەکاندا کە لە گەشەکردندایە لە خۆپیشاندانەکانی لایەنگری فەلەستین لە لەندەن، دیار و بەرچاوە.
نەریتی جووە ڕادیکاڵەکان بەشدارییەکی گرنگ پێشکەش دەکات لەو مشتومڕانەی کە لەم بزووتنەوەیانەدا ڕوودەدەن.
شتێکی گرنگ ئەوەیە کە ئەم کتێبە بەرپەرچدانەوەیەکی زۆر پێویست بۆ پروپاگەندە و گێڕانەوەی زایۆنیستەکان دەدات کە بێ وەستان لەلایەن شەڕخوازان و میدیاکانەوە بازاری بۆ گەرم دەکرێت. دۆنی گلوکستاین و جینی ستۆن هێمای نەریتێک دەکەن کە بزووتنەوەکەمان شانازی پێوە بکات و زۆر شتمان هەیە لێی فێربین.
خانەی وەرگێرانی: ناوەندی لێکۆلینەوەی سۆسیالیستی -کوردستان
سەرچاوە: ماڵپەڕی سۆسیالیستە شۆڕشگێڕەکان – کوردستان

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیوەندی زیاتر