ئەرسەلان ڕەحمان:
سیاسه‌تی بڵاوكردنه‌وه، مه‌به‌ستی سیاسی، ڕێبازنامه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، ڕاده‌ی په‌یوه‌ستبوونیان به بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كانی پیشه‌ی ڕۆژنامه‌وانی، كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه و ده‌ستپارێزی له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی قوربانی، تۆمه‌تبار، ڕاكردوو له یاسا، ڕفێندراو، قوربانی تاوانه سێكسییه‌كان هه‌یه.
به‌شێك له كه‌ناڵ و دامه‌زراوه‌كانی ڕاگه‌یاندن په‌یڕه‌وێكی ئه‌خلاقیانه‌یان داڕشتووه و خۆیان پێوه‌ی پابه‌ند كردووه. هه‌ندێك كه‌ناڵ و دامه‌زراوه‌ش خۆیان پابه‌ندی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌خلاقی كاری ڕاگه‌یاندن كردووه.
به گشتیی له بواری ئه‌خلاقی پیشه‌ییدا هه‌ندێك پێوه‌ر وه‌ك بنه‌ما لێیان ده‌ڕوانرێت، له‌وانه:
* پێویسته جیاوازی بكرێت له نێوان كه‌سێك كه قۆڵبه‌ست كراوه، كه‌سێك له به‌رده‌م دادگادایه، كه‌سێك فه‌رمانی سزادانی له لایه‌ن دادگا به بنبڕانه بۆ ده‌ركراوه.
* نابێت وێنه و ناوی منداڵ و نه‌وجه‌وانان له كاتی هه‌بوونی پرسێكی یاسایی له باره‌یانه‌وه بڵاوبكرێته‌وه.
* هه‌موو تۆمه‌تبارێك بێ تاوانه، تا له دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌دا بڕیاری تاوانباركردنی ده‌رده‌چێت. بۆیه نابێت ناوی، وێنه‌ی، وێنه‌ی تۆمه‌تبار، بڵاوبكرێته‌وه، ته‌نانه‌ت دوای ده‌رچوونی بڕیاری كۆتایی دادگاش، مه‌گه‌ر دادگا بڕیار بدات.
* ده‌بێت پارێز بكرێت له هه‌موو ئه‌و زانیاریه پێشوه‌ختانه (زانیاری كه‌سیی)ـی، ده‌سه‌ڵاتی لێكۆڵینه‌وه له دادگاكان‌دا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه له دژی تۆمه‌تباران، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك ده‌ستگیركراوه، ده‌زگای ئه‌منی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ كردووه و به زۆر بێت یان به خواییشت چه‌ندین تاوانی ده‌خه‌نه پاڵ و ده‌ڵێن، خۆی دانی به‌تاوانه‌كه‌دا ناوه. بۆیه بڵاوكردنه‌وه‌ی دیمه‌نی دانپێدانانه‌كان بن پێ خستنی ئه‌خلاقی پیشه‌یه، ئه‌گه‌رچی ده‌زگای ئه‌منی بڵاویكردووه‌ته‌وه.
* نابێت ناوی سیانی و چواری تۆمه‌تبار، بڵاوبكرێته‌وه، مه‌گه‌ر به پیت.
* وێنه‌ی تۆمه‌تبار به تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان، له حاڵه‌تی دووباره‌بوونه‌وه‌ی، به ڕێگه‌پێدانی دادگا ده‌كرێت بڵاوبكرێته‌وه، له پێناو ناساندنی تۆمه‌تبار و ئاگاداری خێزانه‌كان بۆ پاراستنی منداڵانیان.
* ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه، له ده‌ست یاسا ڕایانكردووه، دادگا بڕیاری بڵاوكردنه‌وه‌ی ناو و وێنه‌ی ده‌دات به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی.
* له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ڕاكردووان له یاسا پێویسته وێنه‌یه‌كی ئه‌رێنی بڵاونه‌كرێته‌وه، كه ڕاكردوو وه‌ك پاڵه‌وان پیشان بدات، هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كی شه‌رمه‌زاریانه نه‌بێت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وتی دادوه‌ری بكات، باشتر وایه وێنه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی وێنه‌ی مامه‌ڵه بێت.
* له‌و پرس و بابه‌تانه‌ی هه‌ستیار نین، كاریگه‌ری ناكه‌نه سه‌ر كۆمه‌ڵگه و ژیانی خه‌ڵك، نابێت وێنه و ناوی تۆمه‌تبار بڵاوبكرێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی پێ بدرێت بگه‌ڕێته‌وه كۆمه‌ڵگه.
* نابێت ڕه‌چه‌ڵه‌ك، ئایین، پێناسی نه‌ته‌وه‌ی تۆمه‌تبار، یان وێنه‌ی شه‌رمه‌زارانه‌ی بڵاوبكرێنه‌وه.
* بۆ ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی به هۆی پۆسته‌كانیانه‌وه تێوه‌گلاون له تاوان و تۆمه‌تباركراون به تاوان، ده‌توانرێت وێنه‌یان بڵاوبكرێته‌وه، چونكه ئه‌وان له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی خراپی پۆسته‌كانیان تۆمه‌تبار یان تاوانبار كراون.
* نابێت وێنه و ناوی كه‌سوكاری تۆمه‌تبار، یان تاوانباركراو بڵاوبكرێنه‌وه، له حاڵه‌تی قسه‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی وته‌یان ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌وه بكرێت، ئه‌و كه‌سانه ڕووبه‌ڕووی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه نابنه‌وه و زیانیان به‌رناكه‌وێت.
* ئه‌وانه‌ی دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی سزاكه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له ئه‌رشیڤ وێنه و دۆسییه‌یان ده‌ربهێنرێت و دووباره بۆ مه‌به‌ستی شكاندنیان بڵاوبكرێنه‌وه.
* پێوه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی قوربانی، هه‌ڵسه‌نگاندنی سوود و زیانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌تی، نابێت بڵاوبكرێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سوودێكی زۆری بۆ كۆمه‌ڵگه هه‌بێت.
* نابێت ناو و وێنه‌ی قوربانی ده‌ستدرێژییه سێكسییه‌كان بڵاوبكرێته‌وه. به تایبه‌تی منداڵان، چونكه داهاتوویان ده‌شێوێنێت.
* نابێت وێنه‌ی قوربانیان له شوێنی تاوان بڵاوبكرێته‌وه، چونكه سوكایه‌تییه به شكۆی مردوو، ده‌كرێت وێنه‌یه‌ك بڵاوبكرێته‌وه، ئاماژه بێت بۆ شوێنی تاوان.
* نابێت ڕوخساری قوربانی و ته‌رم پیشان بدرێت.
* نابێت وێنه و ناوی كه‌سانی ڕفێندراو بڵاوبكرێته‌وه، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان زیاتر ده‌كات.
* ئه‌وانه‌ی ون ده‌بن، نابێت وێنه‌یان بڵاوبكرێته‌وه، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر داوای دادگا و پۆلیس و به ڕه‌زامه‌ندی كه‌سوكاریان بێت. بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌یان دروست نه‌بێت.
* نابێت ناو و وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه بڵاوبكرێته‌وه، كه خۆیان ده‌كوژن، یان هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌ده‌ن. باشتر وایه پارێز بكرێت له ڕووماڵی ئه‌و جۆره تاوانانه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه هانده‌ر بۆ دووباره بوونه‌وه و چاولێكردنیان.
* نابێت وێنه‌ی قوربانیانی تیرۆر پیشان بدرێت، كه له خوێنی خۆیاندا كه‌وتوون، باشتر وایه وێنه‌ی ئه‌رشیڤی قوربانیان بڵاوبكرێته‌وه. چونكه هه‌ست و ده‌روونی كه‌سوكاریان ئازار ده‌دات.
* له تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژیدا، ئاساییه وێنه‌ی قوربانیان و ناویان بڵاوبكرێته‌وه، به مه‌رجێك وێنه‌ی دڵهه‌ژێن نه‌بن و ڕێزی شكۆی قوربانییه‌كان پارێزراو بێت.
سەرچاوە: فەیسبووکی نووسەر