Home بیروڕا ئەمریکا و پەلامارە راستەوخۆکانی بۆ سەر وڵاتان، لە جەنگی جیهانی دووهەمەوە تاکو ئێستا

ئەمریکا و پەلامارە راستەوخۆکانی بۆ سەر وڵاتان، لە جەنگی جیهانی دووهەمەوە تاکو ئێستا

by admin
0 کۆمێنتەکان 62 بینینەکان

ئیدریس مستەفا:    
ماوەیەی چەند هەفتەیەک دەبێ ئەمریکا و بەریتانیا رۆژانە هێرش دەکەنە سەر وڵاتی یەمەن بە بیانووی هێرشی پەلاماری حوسیەکان بۆ سەر کەشتیە بازرگانیە دەریاوانیەکان. لە سەرەتای ساڵانی ٢٠١٠ یەکانەوە بە ناوی بەهاری عەرەبیەوە چەندان وڵاتی عەرەبیان تێکدا و یەمەن یەکێک بوو لەو وڵاتانە. کردیان بە دووبەش کە بەشی سەرەکی ئەو وڵاتە کەوتە دەستی حوسیەکان کە لە ریزی رێکخراوە تیرۆرستیەکانی ئەمریکادا بوو بەڵام جۆو بایدن کە هات لەو لیستە دەری هێنان. ئەوانیش ماوەی چەند مانگێکە ئەوەی لە دەستیان هاتووە بۆ پەلاماری دەریاوانی بۆ سەر کەشتیە بارزگانیەکان کردوویانە و لە بەرامبەردا ئەمریکا دواتر بەریتانیا لەگەڵیکدا کەوتوونەتە پەلاماردانی ئەو وڵاتە بە ئارەزووی خۆیان دەیکوتن کە بە بێ هیچ بڕیارێک و باس و خواسێکی نێودەولەتی یاخود بێ پرس و راوێژی هاوپەیمانەکانی خۆیان دەستیان داوەتە ئەو کارە.
ئەمە ئەو وڵاتانەمان دەهێنێتەوە یاد کە ئەمریکا لە جەنگی جیهانی دووهەمەوە تاکو ئیستا هێرشی سەربازی کردوونەتە سەر بۆ چەندان جار. جگە لە دەستێووەردانی بۆ هەموو وڵاتانی جیهان، ئەمە ناوی لیستی ئەو وڵاتانەیە کە ئەمریکا راستەوخۆ پەلاماری داون.
وڵاتانی سەنتەری ئەمریکا:
کوبا، پەنەما، ئەلسلڤادۆر، نیکاراگوا، گرانادا، کۆماری دۆمەنیکان.
کیشوەری ئەفریقیا:
لیبیا، سودان، سۆماڵ.
ئەوروپا:
سربیا، کۆسۆڤۆ، مونتینەگرۆ، بۆسنیا
رۆژهەڵاتی ناوەآرست:
عێراق، یەمەن، سوریا، لوبنان، کوێت، ئێران، پاکستان، ئەفگانستان
رۆژهەڵاتی ئاسیا:
کەمبۆدیا، لاوس، ڤیەتنام، ئەندۆنیسیا، جاپان، کۆریا.
تێبینی: هیچ یەکێک لەم وڵاتانە رۆژێک لە رۆژان قاچی مریشکێکی ئەمریکیان نەشکاندووە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە